زانا دزەیی: گۆرانیبێژ مۆنیکا زاھیر دوای ساڵێک کارکردن، لەم ھەفتەیەدا یەکەم ئەلبوومی خۆی بڵاودەکاتەوە، کە لە ١٠ گۆرانی پێکھاتووە.
مۆنیکا، خوشکی ھونەرمەند لۆکە زاھیر ئەم ھەفتەیە یەکەم ئەلبوومی بڵاودەکاتەوە، بەناوی (یاران دێوانە) کە لە ١٠ گۆرانی پێکھاتووە، ئەمەش بەرھەمی یەک ساڵی کاردرنی ئەوە لەگەڵ ئاوازدانەر ھەڵکەوت زاھیر.
لەبارەی ناوەڕۆکی ئەلبوومەکەش مۆنیکا بۆ (سڤیل) گوتی “شیعری ھەریەک لە شاعیران شێرکۆ بێکەس، حەمەسەعید حەسەن، کاوە حوسێن، بەرھەم عەلی، حەسیب قەرەداغی، دکتۆر فەریدون، ئەحمەد محەمەد و سەیدی بەکارھاتوون، سەرجەم میلۆی ئەلبوومەکەم لەلایەن مامۆستا ھەڵکەوت زاھیر دانراون و ئیشمان لەسەر زۆر ستایل کردووە و رەنگدانەوەی خۆمە”. مۆنیکا ئاماژەی بەوەشدا گۆرانییەکی دوێنی لەگەڵ ھونەرمەند میرە ئەنجامداوە و سێ لەگۆرانییەکانیشی لەلایەن دەرھێنەر شاھۆ تەیب کلیپ کردووە.