نووسینی ؛ ڕزگار باهیر
ژوورێکی بچکۆله‌یه کهبهچواردهوری دیواره‌کانی ناوه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك هه‌ڵواسراوه . له‌سوچێکی ژوره‌که‌دا که‌وێك له‌نێو قه‌فه‌زێكدا له‌سه‌ر مێزێکی بچکۆله دانراوه . ده‌نگی لێزمه‌ی باران و ڕه‌شه‌بای ده‌ره‌وه تێکه‌ڵ به ده‌نگی کۆکه‌ی مام شه‌ماڵی ته‌مه‌ن(72) ساڵ ده‌بێت، پاشان هه‌ڵده‌سێت و له په‌نچه‌ره‌که‌وه سه‌یرێکی ده‌ره‌وه ده‌کات
مام شه‌ماڵ /
له‌شه‌وێکی درێژی زستانی ساڵانی نه‌بوونی
وهه‌ژاری ئه‌م ووڵاته‌دا دایکم منی به‌گریان بۆ
ژیان هێناو خۆشی ماڵئاوای یه‌کجاری لێکردم .
ئه‌و شه‌وه بووه شه‌وی له‌دایك بوون و ئازاری
من .
کاره‌با ده‌کوژێته‌وه و ژووره‌که به‌ته‌واوی تاریك ده‌بێت ، مام شه‌ماڵ چه‌ند دهنکهشقارتهیهك داده‌گیرسێنێ تا چرا که له به‌شێکی ژووره‌که‌دا ده‌دۆزێته‌وه و دایده‌گیرسێنێ .
به‌ڵێ له‌شه‌وێکی ئاواتاریك و ڕههێڵاویدا پێش
هه‌فتاو دووساڵ له‌دایك بووم … هه‌رله‌م شه‌وه‌دا
بوو کوڕه‌که‌م.. کوڕه تاقانه‌که‌م رۆیشت ونههاتهوه.
تۆزی ته‌نگه‌نه‌فه‌س ده‌بێت وده‌ست ده‌کات به کۆکه . ده‌ست ده‌بات چراکه هه‌ڵده‌گرێ و به‌ره‌و لای دیوارێکی ژووره‌که ده‌چێت که وێنه‌ی کوڕه‌که‌ی پیاههڵواسراوه .
ئه‌و ه چه‌ند ساڵه ئازیزه‌که‌م …. دیارنیت و
من هه‌ر چاوه‌ڕوانم . ئای چه‌ند حه‌زم ده‌کرد
دڵخۆش و به‌خته‌وه‌رو سه‌رکه‌وتوبیت له‌ژیاندا …
داوای لێبوردن ده‌که‌م که ژیان ئه‌و فرسته‌ی
نه‌دامێ بتوانم خۆش گوزه‌رانت که‌م …. به‌ڵام
به‌ته‌نها تاوانی من نه‌بوو، تاوانی ئه‌وانه‌شه
که ڕۆژانه قسه‌ی زه‌ردو سوورده‌که‌ن و په‌یمانی
درۆودهدهن وباسی دیمۆکراسی و ئازادی ده‌که‌ن
هه‌موشتێکیان له‌پێناوی گیرفانه هه‌رگیز پڕ
نهبووهکانیانه . ئای چه‌ند ڕقم له خۆمه ده‌بێته‌وه
هه‌موو به‌هاری بوون وته‌مه‌نی لاویم به‌خشی
به‌ئه‌وان… ئه‌وانه‌ی کورسیه‌کانیان بێ بیر‌و
هه‌ستی کردون ودووریخستونهتهوه له‌خه‌ڵك و بۆته
مۆته‌که‌یه‌ک بۆخهبهرنهبوونهوهیان .. من و چه‌نده‌ها
مرۆڤی خۆنه‌ویست تێکۆشاین، بۆ ئه‌وه‌ی تۆ
ومن وئێوه وئه‌وان ژیانێك دروستکه‌ین که‌تێیدا
هه‌موومان تیا ئاسوده‌بین . به‌ڵام سه‌د حه‌یف
ئێوه‌شمان تووشی ڕه‌شبینی کرد . تۆش چه‌نده‌ها
ساڵ بوو چاوه‌ڕوان بوویت تاکو رۆژێك گه‌یشته
سه‌ر زمانت و ته‌قیته‌وه/ باوکه لێره هیواکانمان
پووچ بوون ، خه‌ونه‌کانمان هه‌مووی بوو به‌خه‌یاڵ
، بۆیه منیش ئێره جێدێڵم ….منیش لێتپاڕامهوه …..
ئاخر من پێویستیم به‌تۆیه ، به‌ڵام له‌وه‌ڵامدا ووتت/
منیش پێویستیم به‌ئێوه هه‌یه … باوکه من ده‌مه‌وێت
هیواکان زیندوبن ،خه‌ونه‌کان خه‌م بن نه‌ك خه‌یاڵ
هه‌رئه‌وه‌نده‌ت ووت‌و چوویت دایکت وخوشکهکهت
له ئامێزگرت و به‌جێتهێشتین .
مام شه‌ماڵ هه‌ناسه‌ی به‌باشی بۆ نادرێ هه‌ر بۆیه زۆر جار کۆکه کۆك زۆری بۆ ده‌هێنێ .ڕوده‌کاته وێنه‌ی کچه‌که‌ی و چراکه‌ی لێنزیك ده‌کاته‌وه .
تۆئهی کچه شیرین و به‌سۆزو ناسکه‌که‌م تۆ
به‌ناچاری به‌کۆڵێ خه‌می ئێمه‌و ژیانه‌وه به‌چاوانی
فرمێسکاوی و دڵی برینداره‌وه له ئامێزت گرتین
له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ت هه‌نگاوتان نا، ئیتر نازانم ده‌شت
ودۆڵ وشاخ وده‌ریاکان دوا مهنزڵگاتان ده‌بێت
یان ژیانێکی تر له غوربه‌تا چاوه‌ڕوانتانه …
کچه‌که‌م هیوادارم ژیان به‌شیرینی و ناسکی
خۆتت له‌گه‌ڵدا بکات .
ته‌ندروستی مام شه‌ماڵ سات به‌سات له‌گه‌ڵ یادکردنه‌وه‌ی یادگارییه‌کانی خراپتر ده‌بێت .. کۆکه جار دوای جار زیاتر هه‌ناسه‌ی کورت تر ده‌کاته‌وه .لاده‌کاته‌وه به‌ره‌و وێنه‌ی خوازێی ژنی ده‌چێت ، کهبهرامبهریهتی .
ئێی خوازێ گیان پاش ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌ی که
ئازار‌و ناخۆشی و خۆشه‌ویستی ههوێنت بوو،
ئازارێکی تریش چاوه‌کانتیان پڕ له فرمێسك و
گریانێکی بێ کۆتایی کرد ، خه‌می چاوه‌روانی و
دووری جگه‌ر گۆشهکانتی هاته سه‌رو تۆیان
سووتان و ناردیانی بۆ سه‌فه‌رێکی بێ گیان و
ژیان .سه‌فه‌رێکی هه‌تایی سه‌فه‌رێکی بێگه‌ڕانه‌وه .
خوازێ گیان بیری هه‌مووتان ده‌که‌م ،به‌راستی
هه‌ست به‌ته‌نیای ده‌که‌م ،هه‌ستده‌که‌م رۆژانه به‌شێك
له خۆم ده‌خۆم … تاکه هاوڕێی زیندوی نێو ماڵه‌که‌شم
ئه‌وه دوو ڕۆژه بۆی نه خوێندوم . له‌وه‌ده‌کات ئیتر
ئه‌ویش نه‌یه‌وێ له ناو قه‌فه‌سدا بخوێنێ … ئم …. ئم
…..ئم …….ئمممممممممممممممم
کۆکه‌که‌ی به‌رده‌وامه‌و زۆر بواری نادات به‌هه‌ناسه‌یه‌کی درێژ بدوێ ، ده‌چێت بۆ لای قه‌فه‌زه‌که‌وه ده‌ست ده‌بات ده‌رگای قه‌فه‌زه‌که ده‌کاته‌وه بۆی.
ناحه‌قت ناگرم تۆش بێزار بوویت له ته‌نهایی وقهفهز.
ده‌ی تاکه هاوڕێی نێو ماڵه‌که ئێسته تۆ ئازادی
وه‌ره ده‌رێ وبه ئاره‌زووی خۆت بخوێنه‌و…
چی یه تۆش تاقه‌تی قسه‌کانی منت نییه …
ده‌ی هاورێکه‌م وه‌ره ده‌ره‌وه .
پاشان به‌ده‌م کۆکه و هه‌ناسه سوارییه‌وه قه‌فه‌زه‌که هه‌ڵده‌گرێ و سه‌ری خوار ده‌کاته‌وه بۆ نێو قه‌فه‌زه‌که ، ده‌بینێ که‌وه‌که مردووه .
ئێی که‌وه ده‌نگ خۆشه‌که ،تۆش بهجێتهێشتم .
ئه‌ی باڵنده زیندانییه‌که ، دڕنده‌یی ئێمه‌ی مرۆڤ
زۆر جار ئێوه‌شی سووتاندووه ، کردونییه‌ته
قوربانی ئاره‌زویه‌کی خۆیی. یه‌کێکتان کاتێک
ده‌خوێنێ که‌وێکی تر گوێی لێبێت به‌بێ ڕق و
کینه به‌ئازادی هه‌ڵده‌فڕێ وده‌چێته لایه‌وه ئه‌ویش
بۆی ده‌سه‌نێته‌وه پێکه‌وه گۆرانی ده‌ڵێن بۆژیان و
خۆشی ده‌به‌خشن به‌یه‌کتری .. به‌ڵام ئێمه‌ی مرۆڤ
خوێندنهکهتانمان به‌کارهێنا بۆیه‌کتری گرتن و
له‌نێو قه‌فه‌س کردن و خۆخواردن ….. ئێی
که‌وه ده‌نگ خۆشه‌که دوای لێبوردن ده‌که‌م ..
به‌راستی منیش دڵڕه‌ق وبێبهزهیی بووم نه‌متوانی
له‌کاتێك ئازادت بکه‌م که لهژیاندامابوویت و
ده‌تخوێند ، به‌ڕاستی پیاوێکی خڵه‌فاو بووم
له‌کاتێك دا خۆم باسی ئازادی ده‌که‌م ….
تۆم له‌نێو قه‌فه‌س داناوه‌و داوای خوێندنت
لێکه‌م … ببوره ئه‌ی باڵنده ده‌نگ خۆشه‌که .
لێره‌وه به‌ته‌وای مام شه‌ماڵ ده‌نگی ده‌گۆرێ ته‌ندروستی خراپ ده‌بێت ، که‌وه‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و ده‌که‌وێته سه‌رزه‌وی ، پاشان که‌وه‌که ده‌خاته سه‌رسنگی.
بنوو.. به‌ئارامی له‌سه‌ر… لاشه‌یه‌کی…. سارد
،له‌دووری سروشت و باڵنده‌کانی…. هاوڕێت
… منیش وه‌ك تۆ…غه غه غه غغغغغغغغغغ .
له‌م کاته‌دا به‌ته‌واوه‌تی هه‌ناسه ی ده‌بڕێت و ژیانی کۆتایی پێدێت و ده‌مرێ .
ته‌واو