بەم دواییە پرۆگرامێکى نوێ لە کەناڵى ( کورد سات ) بەرچاو کەوت بە ناوى ( mozaik )، کە بابەت و هەواڵ و ڕاپۆرتى هونەرى تیا بەرجەستە دەبێت،پێش هەرشتێک دەمەوێت لایەنە پۆزەتیڤەکانى ئەم پرۆگرامە بڵێم ئینجا بێمە سەر تێبینیەکەم. ئەگەر سەیربکەین لە ڕوى ( دیزاینى دیکۆر و گرافیک و ڕەنگ و وێنەگرتن و نیشاندانى پێشکەشکارەکە بە چەند کامێرایەک لە یەک کاتداو و مۆنتاژ و دەرهێنانەوە ) دەتوانم بڵێم یەک لە هەرە جوانترین و پرۆفیشناڵترین پرۆگرامە لە نێو میدیاى کوردیدا،کە زۆر سەردەمیانە کارى تیا کراوە و ستایلێکى نوێیە هاوشێوەى وڵاتانى پێشکەوتووە.
بەڵام بەداخەوە زۆربەى هەرە زۆرى ئەو بابەت و هەواڵانەى کە پیشان دەدرێت بیانین و وە زیاترهى هونەرمەندانى ئەمریکایە ،کە وەک ئەوە وایە تۆ سەیرى کەنالێکى ئەمریکى بکەیت بەڵام بە زمانى کوردى،بۆیە حەیفە پرۆگرامێکى هێندە پرۆفیشناڵ خزمەتى هونەر و کلتورى میللەتانێکى تر بکا !
دەکرێ ( کوردسات ) زیاتر بچێتە ناو هونەرمەندانى کوردەوە نزیک بێتەوە لێیان تاوەکو بتوانێت لە هەر پرۆگرامێکى (mozaik)دا، سەدا حەفتاو پێنجى کاتى پرۆگرامەکە بەر هەواڵە خۆماڵیەکان بکەوێت و ئەویتریش با بۆ هەواڵى بیانى بێت،نەک وەک ئەوەى ئێستا دەیبینین کە پێچەوانەکەیەتى.
دوبارە دەست خۆشى بۆ سەرجەم ستافى کارى (mozaik) هیوادارم تەکنیکى بەرز و جوان بۆ خزمەتى خۆمان بەکاربێنن.