سەردار جاف
تۆ خەرەندی کام شکۆفەی
لە چ دەروازەی باخچەیەک
حەیرانەکەی سەرزارانی
رووحی پەریت
بە تەوراتی مەسیحایی پڕ بۆن بووە
لە کام شەنگەگوڵی باغان
لە ترۆپکی و
ئەو سەرکز و بێ دەرەتان
بۆت لە کار بوو
جوانی بە سیمات بەخشیووە
کام خوای ئاکار
لە بازاڕی بێ تەریقەت ، سەرگەردانە
کەچی بۆ خۆی
پاکی بە ناخت بەخشیووە
کام سنەوبەری باڵا دوند
نوێبوونەوەی فڕێداوە و لە خەمزەدەی ڕۆژگاردایە
باڵای بە باڵات تەنیووە
چرۆت لە کام باغی ئیرەم چڵەحۆری دابەستووە و
بە دەم ڕێوە
دڵی چەنی وەکو منی پێ بڕیووە
ئەم سادەیی و بەرائەتەت
خۆرسکی یە
یا بۆ زەمەنێ خەمڵیووە
ئەڵمانیا
٢٩ / ١٠ / ٢٠١٨