زۆر جار ژیانی مرۆڤه‌کان وای لێ ئه‌کات که ئه‌و جێگایه و ئه‌وشوێنه‌ی که تێیدا ئه‌ژی به یه‌کجاری له‌به‌ر چاوی بکه‌وێت و به‌جێی بهێڵێت، مرۆڤ بۆ گۆڕینی باری ده‌روونی و هاوسه‌نگی ژیانی خۆی ئه‌توانێت شوێن و جێگای خۆی بگۆڕێت به مه‌رجێک تۆشی زه‌ره‌ر نه‌بێت، مه‌ریوان سه‌فادینی هونه‌رمه‌ندی گه‌له‌که‌مان پاش زیاتر له 13 ساڵ ژیانی له وڵاتی بن ده‌ست و چه‌په‌کدا له { ئایس لاند } ته‌نها 13 کوردی لێ یه به خێزانه‌که‌ی مه‌ریوانه‌وه بۆته 14 کورد و که‌متر له 40 که‌س له خه‌ڵکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به پێی تازه‌ترین زانیاریمان بۆمان ده‌رکه‌وت که هونه‌رمه‌ند مه‌ریوان سه‌فادین ئه‌یه‌وێت هه‌وارگه و بارگه و ماڵ و ژیانی خۆی بگوێزێته‌وه بۆ وڵاتی سوید له شاری ستۆکهۆڵم نیشته‌جێ بێت،
له سه‌ره‌تای مانگی 12 دا ئه‌م به‌ڕێزه به خۆی و هاوکات له‌ته‌ک خێزانه‌که‌ی ئه‌گوێزنه‌وه بۆ سوید، من پێم وایه هۆکاری سه‌ره‌کی یه‌که‌مین ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بره‌ودان به‌کاری هونه‌ری خۆی مه‌ریوانی هاوڕێی منداڵی بچوکی خۆتان پێی وایه له سوید کات و سات و بوار زۆره بۆ کاری هونه‌ری، مهرهی برا و هاوڕیم له وڵاتێکی دوره‌ده‌ستی وه‌ک ئایس لاندا توانی بوونی خۆی بسه‌لمێنێت!!! ئه‌ی بێته سوید ئه‌بێت چیکات؟؟؟،، پێم وایه ئه‌وکاته‌وه و خۆی له‌م سه‌رمای زستانه‌دا!!زۆر باش خۆی گه‌رم ئه‌کاته‌وه له په‌نای هونه‌ری موسیک و گۆرانی دا،پاشان دوره‌په‌رێزی و چه‌په‌کی ئه‌و وڵاته، هۆکارێکی تری مه‌ریوان واده‌چێت زیاتر له‌سه‌ر خواستی خودی هاوسه‌ره‌که‌ی بێت چونکه ئه‌و خانمه ماوه‌ی چه‌ند مانگێکی که‌مه له کوردستانه‌وه هاتووه و زۆر حه‌ز ئه‌کات له نێوان خزمانی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کانی مه‌ریوان و خزمانی پێنجوێنی خۆی بێت بۆیه مه‌ریوانیش بڕیاره‌که‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی قه‌بوڵ ئه‌کات و سه‌رپێچی لێ ناکات چونکه مه‌ریوان هاوسه‌ره‌که‌ی خۆیی زۆر خۆش ئه‌وێت، هیواداری سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان وه‌ک مه‌ریوان سه‌فادین گوێڕایه‌ڵی هاوسه‌ری ژیانیان بن، په‌یامنێری چرا تی ڤی له سوید زۆر به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی کاک مه‌ریوان و هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌کات، به‌خێربێن بۆ وڵاتی سوید، لانکه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری جیهان و کورد.