رەزا شـوان
لەژێـر دروشـمی “کـەرامــــــــەت و ژیــــــــان و دادپـــــــــەروەری بـۆ هــەمــــــووان”
رۆژی یەکەشەمە (١٠/ دێسەمبەر / ٢٠٢٣) یـادی (٧٥) ەمینی راگەیانـدنی جاڕنـامەی گـەردوونی مـافـەکـانی مـرۆڤ دەکـرێتـەوە. بـۆ بـە بیـرهـێـنانەوە و زینـدووکـردنـەوە و بەرزڕاگـرتنی ئەم یـادە، لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا، ئاهـەنگی شایستە سازدەکـرێـت و جەخـت لەسەر جـێبەجـێکـردنی مادەکـانی جـاڕنـامەکە دەکـرێتەوە. مـاوەی (٧٥) سـاڵە، ئـاواتە سەرەکـییەکـانی جـاڕنـامەکە بـریـتی بـووە، لە چەسپانـدنی ئازادییە بنەڕەتییەکان و یەکـسانی و دادپەروەری لە کۆمەڵگاکانی جیهانـدا.
(٧٥) ساڵ لەمەوەبەر، کە هێشتا جیهان بۆنی چڕودوکەڵی خۆڵەمێشی لاشەی سووتاوی بە ملیۆنـان قـوربانی جەنگی جیهـانـیی دووەم بنـبڕ نەببـوو. بـۆ رەوانـدنـەوەی تـرس و گەڕانەوەی هـیوا و ئـومیـدی ژیانێکی نـوێ بۆ مـرۆڤ، بۆ دەسـتکەوتـێکی سـتانـداردی هـاوبـەش بـۆ هـەمـوو گـەلانی جـیهـان بەبـێ جـیـاوازی، کـۆمـەڵـەی گـشـتی نـەتـەوە یەکگـرتـووەکـان، لە رۆژی (١٠/ دێسەمبەر/ ١٩٤٨) لە پـاریسی پایتـەخـتی فـەرەنسا، گەڵاڵەی هـەر (٣٠) مادەکەی جاڕنـامەی مافـەکانی مـرۆڤی پەسەنـدکرد. لە کۆی (٥٨) دەوڵەتی ئەنـدام (٥٠) دەوڵەت، کە هەرچـوار دەوڵـەتە داگـیرکەرەکەی کوردستانیش لە ریزبەندییان دایە. جاڕنامەکەیان واژۆکرد. (٨) دەوڵەتیش دەنگـیان نەدا. لە دوای ساڵی (١٩٥١) کیشەوە، چـووە بـواری جـێبەجـێکـردنەوە. ئەم جاڕنامەیە یەکەم بەڵگەنامەی یاسایی بـوو، کە مافـە بنەڕەتییەکـانی مـرۆڤی دیـاریکـرد. هـەنـگاوێکی گەورە و پـڕ لە بایەخ بـوو، بۆ پاراستنی مـاف و کەرامەت و شکـۆمەندییەکانی مـرۆڤ. بەبێ گـویـدانە رەگـەز، تەمـەن، رەچەڵەکی نەتەوەیی، رەنگی پێست، ئایین، زمـان، یا هەر پـێگەیەکی تـر. هەمـووان وەکـو مـرۆڤ یەکـسانـن.
لەناو جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤدا (٣٠) مافی سەرەتایی مرۆڤ هەیە. ئەم مافانەش بەو ئازادییە سەرەتاییانە پێناسە دەکرێـن، کە هی هەموو مـرۆڤەکانن. ئەو مافانە دەگرێتەوە کە گرنگی بە یەکسانی و کەرامـەت و دادپەروەری و رێـزگـرتن و سەربەخـۆیی دەدەن.
مافـەکانی مـرۆڤ، کۆمەڵێک بنچـینەن یا رێسای رەوشتین، کە لەسەر پێوانەی ئاکاریی مـرۆڤـەکان سازکـراون و هـەڵـچـنراون. بە گـوێـرەی یاسـای نـاوخـۆیی و نێـۆدەوڵـەتی پارێزگارییان لێ دەکرێـن. مـافی رەوای هەمـوو مـرۆڤـێکـن و شیاوی دەسـتکاری نین.
مافـەکانی مـرۆڤ، لە دیـدی مافە سروشتییەکانی مـرۆڤـەوە سەرچاوەی گرتـووە. وەکو بەشێک لە یاسای سـروشـت کە دەڵـێت: مافـەکـانی مـرۆڤ، پێـدراوێـکی سـروشـتـین و پەیـوەستن بە بـوونی مـرۆڤـەوە. هـەر لە سەرەتـای لەدایکـبوونییەوە تا ئـەو رۆژەی ماڵئـاوایی لە ژیـان دەکـات. لەسـەر ئـەم بـنچـیـنەیە مـافـەکـانی مـرۆڤ داڕێـژراون.
لە مادەی یەکەمی جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مـرۆڤـدا، دەڵـێت:”هەمـوو مـرۆڤـەکان بە ئـازادی لەدایـک دەبـن و لە کەرامـەت و مافـدا یەکـسانـن”.
لە ئێستادا، پەیڕەویکـردن و رێـزگـرتن لە مافـەکانی مـرۆڤ، بوونەتە ئەو پێـوانەیەی، کە گەشەکـردن و پـێشکەوتـنی وڵاتـانیان پێ دەپێـورێـت.
جاڕنـامەی گەردوونی مافـەکانی مـرۆڤ، لە (٣٠) مـادەدا خـۆی دەبینێتەوە. مافـەکانی مـرۆڤی لە رووی، ئـازادی و سیاسی و مەدەنی و ئابـووری و کۆمەڵایەتی و یاسایی و کولتـوورییـەوە رێکخـستووە. ئەمـەش چـەنـد نـمـوونـەیەکـن لە مـافـەکـانی مـرۆڤ:
(*) مافی ژیـانـت و ئـازادیت هـەیە و وەک مـرۆڤـێک بە ئاسوودەیی بـژیـت.
(*) پێـویستە بەبێ تـاوان هـەژمـاربکـرێیـت تا تـاوانبـاریـت دەسەلـمێـنرێـت.
(*) مافی خاوەنـدارێتی شتەکانت هـەیە و کەس مافی ئەوەی نییە بەبێ هـۆیەکی بەجی لـێـتـبـسێنێـتەوە.
(*) مافی کارکـردن هـەیە و ئـازادبیـت لە کارکـردنـدا.
(*) مافی خـۆتە بچـیتە قـوتـابخانە و فـێربیـت و بخـوێنیـت.
(*) نابێت ئەشکەنجە بدرێـیت مامەڵەیەکی دڕنـدانە و نانامـرۆڤـایەتیت لەگەڵدا بکەن یا سووکایەتیت پێبکەن و سزابدرێیت. ناشبێت بەبێ هـۆ بە ئارەزوو بتگـرن و بەندبکەن.
(*) مافی ئـازادیی بـیروڕا ورادەربـڕینـت هـەیە.
(*) مافی وەرگرتی رەگەزنـامەت هـەیە. مافی پەنابەرێتیت هەیە لە هـەر وڵاتێکـدا بێت.
(*) مـافی دەنگـدان و خـۆپـاڵاوتنـت هـەیە.
(*) مافی بەشداریکـردنت لە بەڕێـوەبـردنی وڵاتـدا هـەیە.
لە بەشێکی تری جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ، ژن و پیاوی یەکسان کردوون کە پێویستە بە رەزامەنـدی ژن و پیاو هـاوسەرگـیری بـکەن. ئەمـانە و چەنـدیـن مافی تـرت هـەیە.
بەداخەوە لە ئەمـڕۆدا، لە سایەی رژێـمە دیاکتۆری و ستەمکاری و رەگەزپەرسـتەکاندا، کە بە شێویـەکی سیستماکی مافـەکانی مـرۆڤ پێشـێـل دەکـەن. کەسانـێکی زۆر بە هـۆی جیـاوزیی نەتـەوەیی و ئایـنی و مەزهـەبی و جـیاوازی لە بـیروڕادا، بـوونـەتە قـوربانی. لە کاتێکـدا ئەو وڵاتانەی ئەم پێشێلکارییانە دەکەن، ئەنـدامـن لە نەتەوە یەکگرتـووەکان و جـاڕنـامەی جیهـانیی مـافـەکـانی مـرۆڤـیان واژۆکـردوون. گـەلی کوردمـان لە سایـەی چـوار دەوڵـەتی داگـیرکـەری کـوردســتان، چـوار دەوڵـەتی دڕنـدە و رەگـەزپـەرسـتـدا، زۆرتـرین قـوربانیمان داوە و دەدەیـن، زۆرتـریـن نەهـامـەتی و چـەسانەوە و ئـازامـان چـێشتووە. کە تا ئەمڕۆش درێژەیان هەیە. بە داخەوە جارێک لە جارانیش، نە نەتەوە یەکگـرتـووەکـان و نە رێکـخـراوەکـانی مـافـەکانی مـرۆڤ، بە تـونـدی سـەرکـۆنە و شـەرمـەزاری ئـەو وڵاتـە داگـیرکەرەکانی کوردستانیان نەکـرد، دەرهـەق بەو تاوانە قـێزەوەنانەی لەگەڵی کوردمان کراون و دەکرێن، کە تاوانی جەنگی نیودەوڵەتـین و تـاوانی دژ بە مـرۆڤـایەتـین.
رۆژانەش بە ئاشکرا، پێشێلی مافـەکانی منـداڵان و ژنـان دەکرێن. دیاردەی تونـدوتیژی دژی ژنـان و منداڵان، یەکێکە لە شێوازە بەربڵاوەکانی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە جیهـانـدا. هـێشـتا پیـاوسالاری و زاڵـبـوون کـاڵـنەبـوونـەتـەوە. بەپـێی ئامـاری نەتـەوە یەکگـرتووەکان (٧٠٠) ملیـۆن کچـان و ژنـان لە جیهـانـدا، بە زۆری هـاوسەرگـیریـان پێکـردوون و بە ئارەزوو و رەزامەنـدیی خۆیـان شـوویان نەکردووە. زیـاتر لە (٣٥٠) ملیۆن منـداڵ و هـەرزەکاریش لە جیهانـدا، لە خوێندن دابـڕاون و کاردەکەن، یا چەکیان پـێهـەڵگرتوون و خـراونەتە بەرەکانی جەنگەوە. هەموو ئەمانە پێشێلکـردنی جاڕنامەی مافـەکانی مـرۆڤـن و دەچـنە خـانەی تـاوانەوە.
شایەنی باسیشە پارێـزەر و چالاکـوان کورد، خاتـوو (نـێرگـز محەمـەدی) داکۆکیکەر لە مافەکانی مرۆڤ و لە ئازادی و لە یەکسانی. خاونی خەڵاتی (نۆبڵ بۆ ئاشتی) بۆ ئەمساڵ (٢٠٢٣) کە لە ئێستادا لە لایـەن رژێـمی کۆماری سـێدارەی ئیسلامییەوە، بە تـوومەتی هەڵبەستراوی پـڕوپـاگەنـدەکـردن دژی ئـێران، لە (زینـدانی ئەڤـین)ی بەدناودا لە تاران، لە ژووری تاکـەکەسـیدا زینـدانی کـراوە، رۆژانـە بە شـێوەیـەکی زۆر دڕنـدانە، ئـازار و ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونیی دەدەن، ماویـەکە مـانی گـرتـووە. گەرچی سەرۆکی ئەمـریکا جۆبـایـدن و چەنـدین رێکخـراوی مافـەکانی مـرۆڤ و داکـۆکـیکەر لە ئـازادی، داوایـان لە ئێران کرد، کە نێرگـز محـەمـەدی ئـازاد بـکەن. بەڵام دیکـتاتـۆرە دڕنـدەکانی ئێران، گوێ بە هـیچ داوایەک نادەن. نێرگز محەمەدی لە نامەیەکی نهـییدا کە بە دەستی کچـەکەی و کوڕەکەی گەیشتوون لە ستۆکهـۆڵـم. دەڵێت:”داکـۆکی لە ئازادی و یەکسانی دەکـەم، تەنـانەت ئەگـەر نـرخیـان گیانیـشـم بـێـت” دەشـڵـێـت زۆر بیـریی کیانـای کچـم و عـەلی کـوڕم دەکـەم.
نیـاز وایـە، لە یـادی رۆژی جیهانیی جـاڕنـامـەی مافەکانی مـرۆڤ، لە رۆژی يەکـشەمە (١٠/ دێسمبەر/ ٢٠٢٣) لە رێـوڕەسم و ئاهەنگـێکـدا، لە شاری (ئـۆسڵـۆ) ی پایتەخـتی نەرویـج، خەڵاتی نۆبـڵی ئاشتی بـدرێت بە کیانای (١٧ ساڵان) ی کچی نیرگـز محەمەدی و بە عـەلی کـوڕی، بە ئامـادەنەبـوونی دایکـیان.
زۆر بە تونـدی سەرکۆنەی رژێـمی دیکتاتـۆریی کۆماری سێـدارەی ئیسلامی دەکەیـن و داوای ئازادکـردنی چـالاکـوانی مافـەکانی مـرۆڤ و داکـۆکـیکەر لە ئـازادی و یەکـسانی خاتـوو نێـرگـز محـەمـەدی دەکـەیـن.
بـژی ئـازادی و یەکـسانی و دادپـەروەری.
بـڕوخـێـت دکتـاتـۆری و فـاشستی و رەگـەزپەرسـتی
Discussion about this post