مـنــداڵانـــی وردیـلـە
ئێوەن وەکـو پـەپــوولـە
لــە ناخـی دڵی پـڕ سـۆز
دەڵێـم : جەژنتان پیـرۆز
پـۆشاکتان ڕەنـگاو ڕەنـگە
زۆر حەزتان لـە ئاھەنـگە
دەچنـە یـاری و ھەڵپەڕین
دەم بــە بــزەو پێکـەنین
ئێـوە خـونـچـــەی ژیانن
شـــــادی دەروون و گیانن
لــەم جەژنـەدا ئاسـوودەن
بۆیـە وا لێو بــە خـەندەن
شیعر بۆ منداڵان
ڕۆستەم خامۆش
Discussion about this post