زانا دزەیی: لەگەڵ بڵاوکردنەوەی پۆستێک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی خۆی لەفەیسبووک، کە تێیدا دەرھێنەر ناسر حەسەن پەسنی بەرنامەی (حەمکۆ شۆ) دەکات، رۆژی دواتر فەیسبووکەکەیان ھاک کرد.
دەرھێنەر ناسر حەسەن دوای وەرگرتنەوەی لاپەرە تایبەتیەکەی خۆی کە بۆ ماوەی ٢ رۆژ ھاک کرا رایگەیاند، ھۆکاری ھاککردنەکەی پەیوەندی بەم بابەتەوە ھەبوو کە تایبەت بە حەمکۆ شۆ نووسیی بووی، دەڵێت “ئەوە رای تایبەتی خۆمە و پێم وایە حەمکۆ سەرکەوتوو بووە لە بەرنامەکیدا و حەمکۆ ھونەرمەندێکی کۆمیدی خاوەن ھێز و توانایەکی زۆرە لەرووی لەشولار و جولانەوەی ھونەری، بەڵام بەداخەوە لەسەر ئەم بابەتە لایەن کەسانێک فەیسبووکەکەم ھاککرا و سوپاس بۆ پشتگیری ھاوڕێیانم و سەدان راپۆرتیان بۆ فەیسبووک نارد و بەلاغ کرا و بۆماوەی چوار سەعات ھاکەکە لابرا”.