لەئاهەنگی رێفراندۆما
تازەدایکێک
هاواری دەکردوو دەیگوت
ئێستا لەناو مانگی نۆمە
ئۆخخەی شکور مانگی خۆمە
یەکەمجارە
لەدایکبوون بێئازارە
ئاهەنگی شادی ماڵان و لادێ و شارە
شەکانەوی ئاڵامان دەیان هەزارە
لەئاهەنگی رێفراندۆما
نەیاران کێچ کەوتەکەوڵیان
لەرزیان تێکەوت
کەوتنە خۆیان
وایانزانی
دێوەزمەیەک دێ بۆیان
! نەیانزانی
لەناو کوردان
زۆرن خەمخۆری دوژمنان
زۆرن ئەوانەی تێناگەن
کەرێفرادۆم
میرات، قەڵغان، پەیامێک بوو
خەونی وەدینەهاتووی باو و کوباپیران
خواستی من بوو، خواستی تۆبوو
هەستوڕازونیازی ملیۆنان دڵبوو
نامەکراوەکەی کوردان
بانگێک بوکەنەیدەگەیاندوو دەیگەیاند
لەئاهەنگی رێفراندۆما
نەیاران بەختیان لێبردم
دژی بڕیاری خۆکردم
بێڕەحمانە
ئەم و ئەویان لێ پڕکردم
سەربەرزانە
نەپێی تێاچوم، نەپێی مردم
جوامێرانە
ئەگەر نەمکردبا دەمردم
بەڵام چیبکەم
لەسێبەری برای خۆما
شینو گریانو ڕۆ ڕۆمە
تێر خیانەتیان لێ کرم
شکۆیان لێ زەوت کردم
لایەک لەخاکیان لێبردم
ڕێفراندۆمیان لێ سڕکرم
لەساڵیادی رێفراندۆما
کاکی دوژمن بێخەم بنو
نەک تۆ
دونیا بمکا لۆمە
خۆم خۆڵ ئەکەم بەسەر خۆما
لەساڵیادی رێفراندۆما
هەرخەریکی
شینوگریانوڕۆڕۆمە
دوژمن نیەو برای خۆمە
وادەمخنکێنێ لە گۆما
هۆبراکەم
خۆ پێم وتی بەرهەمی ئەم ڕێفراندۆمە
هەربۆخۆم نیە بۆ تۆمە
واتدەزانی بەدرۆمە
بیگرتبادەتگوت هی خۆمە
ئای براکەم
وەرەهۆش خۆت لەگەڵ تۆمە
نازانی چەند بەئازارە ئەم هاوارە
ئازاری دڵی پڕسۆمە
لەگەڵ تۆمە
خۆدەتدەزانی
شەرەفی تۆ لە ئەستۆمە
لەساڵیادی رێفراندۆما
کاکی دوژمن لەگەڵ تۆمەبێخەم بنوو
خەونێک نەما لەئاسۆما
لەسایەی کاسەلێسان دا
خۆم قوڕ ئەکەم بەسەرخۆما
خەتای خۆمە
بێلان حەسەن گەرمیان
09/09/2019