لە وەتەی دەنگۆی سەربەخۆبونی کوردستان یان باشتر بلێین دەولەتی کوردی ھاتوتە ئاراوە ئیسلامیەکان کەوتونەتە پەلەقاژێ و کادرەکانیان گالداوە بۆ بەدیھێنانی ئامانجە بنەرەتیەکانی خۆیان کە لێوان لێو لەزەرەری میللەتی کورد دایە. ئەوەتا بەنوسراوێکی رەسمی کە ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیانیان کردوە تیایدا ھاتووە ((داوا دەکەین ھەرچی زووە کچان و کوران لە خوێندنگا بنەرەتی و ئامادەیەکاندا جیابکەنەوە)).
نازانم ئەمە چی لۆژیکێکە بەقەولی گەرمیانێکان ئەم ((کد یش)) انە, لەسەردەمێکی ئاوا مۆدێرنزمانەدا ئەیانەوآ ھەموو چەمکەکانی یەکسانی و ئازادی مافی رەوای تاکی کورد کۆکەنەوەو بیخەنە ژێر ریکیفی عەقیدەکانیانەوە!!!. بەوەشەوە نەوەستاون ھەولەکانیان فراوانتر کردۆتەوە خۆیان گەیاندوەتە پەرلەمانی کوردستان و لەرێگەی پەرلەمانتارە سەر بە فراکسیۆنە پارتە ئیسلامیەکانی خۆیانەوە راگەیاندراوێکیان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردوە بۆ گۆرینی سروودی ((ئەی رەقیب), کەدلداری شاعیر پتر لە (٧٠) سال لەمەوبەر وەک دانەرێک ئەم سروودەی کرد بە مارشی نەتەوەی کورد. لەراگەیاندراوەکەیاندا ھاتووە کە سروودی((ئەی رەقیب سروودێکی نەتەوەییەو تەنھا تەعبیر لەیەک نەتەوە دەکات ئەویش نەتەوەی کوردە ,لەبەر ئەم ((ئەشکالیاتە)) پێویستە بیر لەسروودێکی نوآ بکرێتەوە)). بەکوردی و کورتی و پوختی ھەموو ئەم پروپاگەندانەی کە ئیسلامیەکان ناویان لێ ناوە ((ئەشکالیات )) تەنھا ئەوەیە کە((سروودی ئەی رەقیب چەند ووشەیەکی لەگەل ئاینی ئیسلامدا ناگونجآ و ھیچی تر)). ئەگینا چ ((ئەشکالیاتێکە)) لەکاتێکدا ملیۆنەھا کوردستانیان بەبیستنی سروودی ((ئەی رەقیب)) ھەلئەسنە سەرپآ وەک رێزلێ نانێک بۆنەتەوەی کورد,جگە لە علی باپیر کە پێی وایە ھەستانەوە بۆ ئاوا سروودێک کفرەو ناجایزە, بەلام پێی رەوایە ھەستێتە سەر پێ بۆ رێزلێنان بۆ مارشی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی ئیران!!. وێرای ئەوەی کە ئاشکرایە زۆرێک لە ئیسلامیە سوونە مەزھەبەکان, شیعە مەزھەبەکان بەکافر ھەژمار ئەکەن.
بۆیە ئەکرآ بلێین ئەمانە فێرن بەدزیەوە لەپەنجەرەوە خۆیان بکەن بەھۆلی پەرلەمانداو دوای پێکانی ئامانجەکانیان بەئاشکرا لەدەرگای سەرەکیەوە خۆیان دەربازکەن.نمونەش بریاری پیاو سالاری بەناو ((فرەژنی))ە کە کەوتە دەنگدانەوە لە پەرلەمانی کوردستان تیایدا لیستی ئیسلامیەکان بەمەرامی جآبەجێ کردنی بریارەکە زۆربەی پەرلەمانتارەکانی تریشیان رازی کرد,لەوەش سەیرتر چەند ئافرەتێکی بەناو ئەندام پەرلەمانتار پێش پیاوە ئەندام پەرلەمانەکان دەستیان ھەلبری بۆ رازیی بوونی بریارەکە.
بۆیە کلیک کردنی رازی بوون لەو داواکاریەی ئیسلامیەکان لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە واتای پر ڤایرۆس کردنی کەلتوری کوردی ئەگەیەنآ و ھاوکاتە بە رێخۆشکردنی گەرانەوەی ئەقلی کوردی بۆ ھەزاران سال لەمەوپێش. ئەمەو چەند نمونەیەکی خەتەر ناک وەک بە تورک و عەرەب کردنی کوردستان بەتایبەت شاری ھەولێر پتر ئاماژەن بۆ وون کردن و سرینەوەی کەلتوری کوردی لەلایەن ناحەزانی میللەتی کوردەوە. ئەمە لەکاتێکدا روناک بیران و رۆشنبیرانی کورد بۆپەرەپێدان و پاراستنی بەرژەوەندی کەلتوری کوردی ھەموو ھەولێکیان خستۆتە کار بۆناساندن و سەلماندنی کەلتور و مێژوو و زمان و جوگرافیا و زیندوکردنەوەی فەلسەفە و ئاینی پیرۆزی زەردەشتی بەھدینی و ھەروەھا گۆرینی نوسینی کوردی لەسیستەمێکی بێگانەوە بۆ نوسینی کوردی لاتینی رەسەن و چەندین ھەولی کەلتوری تر.
لێرەوە وەک بانگەوازێک کە ئەرکی سەرشانی ھەموو ھاوولاتیەکی کوردی رەسەنە, تا کار لەکار نەترازاوە و جۆرێکی تری تۆقێنەری وەک دیمەنەکانی گوندی ((خێلی حەمە))یان ساخ نەکردوەتەوە بەسەر میللەتەکاندا و تێکەل بە مارش و سروودی نەتەوەکەمانیان نەکردوە,بادەنگمان بکەین بەیەک و داوا لە پەرلەمان و دەسەلاتدارانی ھەرێمی کوردستانی بکەین کەرازی نەبن بە ئاوا داوا کاریەکی سیخورانە کە ئەکرآ بەجینۆسایدکردنی فکری کوردی ناوبنێین. ماوەتەوە بلێین ئەگەر پەرلەمان و دەسەلاتدارانی ھەرێمی کوردستانیش رەزامەندی دەربرن بۆ داواکاری ئیسلامیەکان کە گۆرینی سروودی ((ئەی رەقیب))ە, ئەوە لەدوورەوە لە قەندیلی سەربەرزی پایتەختی کوردانەوە ھەتا ھەتایە گویمان لێ ئەبآ
((ئێمە رۆلەی میدیاو کەیخوسرەوین. دینمان ئایینمان ھەر کوردستان)).
ھمووان ئالان
alan.films@hotmail.com