“محەممەدرەزا سکووت”، “ڕوحوڵڵا سوهرابی”، “ڕەسووڵ سەدر عاملی”، “هادی موقه‌ده‌م دووست” و “حوسێن نەمازی” به‌رپرسایه‌تی ناوبژیوانی کردنی بەرهەمەکانی بەشی چیرۆکی سی‌ونۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران له ئه‌ستۆ دایه.
ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانیی بەرهەمەکانی بەشی چیرۆکیی ئەم ڕووداوە نێودەوڵەتییەی سینەمای ئێران بەم شێوەیە ناسێندران:
محەممەد ڕەزا سکووت
“محەممەد ڕەزا سکووت” لەدایکبووی ساڵی 1964 لە شاری قەسر شیرین، به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌هه‌ڵگرتنی فیلم و مامۆستای سینەمایە. ئه‌و ئەندامی دەستەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و کارگێڕی ماڵی سینەما لە ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠٢٢ و ئەندامی ئه‌نجومه‌نی وێنه‌هه‌ڵگرانی فیلم لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٩ بووە. ئه‌و تا ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌هه‌ڵگرتنی زیاتر له 50 فیلمی سینه‌مایی و دەیان زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی و بەرنامەی نمایش‌کردنی تۆڕی ماڵەوە لەوانە؛ “دوورگە”، “چوارقامک”، “بە درێژایی شەو”، “پیاسه بە دەوری مندا”، “گینس”، “ڕۆژی رووناک”، “چەتری سەوز”، “من و زیبا”، “ئەسپ ئاژەڵێکی شەریفە”، ” بۆنی گەنم”، “په‌ری ده‌ریایی”، “پاداشت، “نیشتمانی کۆن”، “راگه‌یه‌ندراوێکی واژۆکراو بۆ خودا”، “سەرکەوتنی ئیجباری”، “باخچەکانی کهندلۆس”، “نهێنییەکان”، “کافه تڕانزیت”، “من بێن لادن نیم”، “بهرهوڕووبوونەوە”، “ئایهتە زه‌وینییه‌کان”، “پەپوولەیهک لە بادا”، “چەند تاڵێک قژ”، “منداڵانه”، “خامۆشیی دەریا”، “ساقی”، “ته‌وژمی مردوو” و بردنەوەی خەڵاتهکان و نازناوەکانی وەک پاڵێوراوی سیمورغی بلوورین بۆ دوو فیلم لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر و براوەی خەڵاتی تایبەتی دەستەی ناوبژیوانانی فێستیڤاڵی ڕوشد بۆ فیلمی “راگه‌یه‌ندراوێکی واژۆکراو بۆ خودا” له ئه‌ستۆیدا بووه.
ڕوحوڵڵا سوهرابی
ڕوحوڵڵا سوهرابی ساڵی 1979 لە شاری هەمەدان لەدایکبووە و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هونه‌ر، بڕوانامەی ماستەر لە زانستهکانی سیاسی لقی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها خاوەنی دکتۆرای پسپۆڕی لە زانستهکانی سیاسییه. ئه‌و ئەندامی فەرمی بنکه‌ی دەرهێنەرهکانی ماڵی سینەما، ئەندامی فەرمی ئه‌نجومه‌نی زانستە سیاسییەکانی ئێران، ئەندامی یانەی توێژەران و بلیمه‌ته گه‌نجه‌کان، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسەت دانانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی (مقاومت) بەرخۆدان، ئەندامی ده‌سته‌ی هەڵبژاردنی بەشی سینه‌مایی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرخۆدان، ئەندامی لیژنەی دادوەرانی بەشی سینه‌مایی و ڤیدیۆیی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی مقاومت بەرخۆدان و ئەندامی ئەنجومەنی پێدانی مۆڵەتی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆیی لە وەزارەتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامییه. ئه‌و تا ئێستا نووسین و ده‌رهێنانی بەرهەم گه‌لێک له‌وانه “ده‌ورووبه‌ر و مەودای هەوری”، “خۆڵەمێش و بەفر”، “گۆرانی ئاگر”، “هێمن ده‌بینه‌وه” و به‌رهه‌مهێنانی فیلمی ڤیدیۆیی “گەڕانەوە”ی له ئه‌ستۆدا بووه. هەروەها به‌ده‌ستهێنانی چەندین خەڵاتی لە کارنامه‌ی کاری و ژیانی پیشەیی خۆیدا هه‌یه.
ڕەسووڵ سەدر عاملی
ڕەسووڵ سەدر عاملی لە ساڵی 1954 لە شاری ئیسفەهان لەدایکبووە و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرای فەخری لە بواری دەرهێنانی سینەمادایه. ئه‌و بەرهەمهێنەر و نووسەر و دەرهێنەرە و له ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایه‌تی دامەزراوەی پەخش کردنی فیلمیران و ده‌بیر و به‌رپرسی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی حسنات واته چاکه‌خوازی مرۆیی له ئیسفەهانە. دەرهێنانی زیاتر لە ٢٠ فیلمی سینه‌مایی، لەوانە “ساڵی دووەمی کۆلێژی من”، “له چاوەڕوانی موعجیزەیەکدا”، “ژیان بە چاوی داخراو”، “کچێک بە پێڵاوی که‌تانی”، “گوڵه داوودییه‌کان”، “من ته‌رانه تەمەنم ١٥ ساڵە” و بەرهەمهێنانی دەیان به‌رهه‌می سینه‌مایی وەکوو “مەلەی پەپوولە”، “سۆنامی”، “بووکەڵەی فهرهنگی”، “دوێنێ شەو باوکتم بینی، ئایدا”، “ڕۆژانی باشی ژیان” و… ئه‌نجام داوه.
هەروەها به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین خەڵات و رێزلێنانی وەک باشترین فیلمی جه‌ژنی ماڵی سینەما، باشترین فیلمی مەکۆی منداڵان و مێرمنداڵان، خەڵاتی تایبەتی لیژنه‌ی ناوبژیوانان بۆ دۆستایەتی گەلان لە پەنجاهەمین فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین له ئه‌ڵمانیا، خەڵاتی تایبەتی لیژنەی ناوبژیوانانی فێستیڤاڵی فیلمی لۆکارنۆ له سویسڕا، خەڵاتی تایبەتی شاری رێن لە چواردەهەمین فێستیڤاڵی فیلمی رێن له فەرەنسا، براوه‌ی خەڵاتی پەپوولەی زێڕین لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان له ئیسفەهان و… لە کارنامه‌ی کاری و ژیانی هونه‌ریی خۆیدا هه‌یه.
هادی موقه‌ده‌م دووست
“هادی موقه‌ده‌م دووست” ساڵی 1971 لە تاران لەدایکبووە و نووسەر، دەرهێنەر و مامۆستای وانه‌بێژی سینەمایە. نووسین و ڕەخنەی بابەته‌کان و وتارگه‌لی فێرکاری و وتووێژ لە گۆڤارەکانی سروش، فیلم نگار و مانگنامەی فیلم و هەمشەهری داستان، هەمشەهری جه‌وان و هەمشەهری مانگ، وانەوتنەوە لە سیناریۆنووسین لە ئه‌نجومه‌نی سینەمای لاوانی ئێران، حه‌وزه‌ی هونەری و دامه‌زراوه و ناوەندەکانی فەرهەنگی و فێرکاری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی و ده‌سته‌ی هەڵبژاردەی فێستیڤاڵەکانی فیلمی فەجر، رویش، فیلمه‌کانی 100 چرکەیی، حه‌سه‌نات، شەهر و … له زومره‌ی ئه‌زموونه‌کانی ئه‌وه.
موقه‌ده‌م دووست هەروەها نووسین و ده‌رهێنانی بەرهەم گه‌لێکی وەک “له‌دایکبوونێکی دیکه”، “سەر به مۆر”، “بێ پووڵی”، و زنجیرە درامای تەلەفزیۆنییەکانی “گوڵ مه‌ن گولی”، “کاشانە”، “سوانح العشاق”، “ئەمە یه‌ک دادگا نییە”، ” ئەمە ڕێگاکه‌ی نییە”، “دۆخی سپی”، “سەرباز”، “لێواری دەریا” و… له ئه‌ستۆیدا بووه.
حوسێن نەمازی
“حوسێن نەمازی” لە ساڵی 1981 لە شاری تویسرکان لەدایکبووە، دەرهێنەر، نووسەر و مامۆستای وانه‌بێژی سیناریۆنووسینە و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی سینەمایه. ئه‌و لە ساڵی 1996 لە ئه‌نجومه‌نی سینەمای لاوانی ئێران دەرچووە و لە بواری نووسین و دەرهێنانی کورتە فیلم و فیلمی درێژی سینه‌مایی و زنجیرە دراماکاندا کار و چالاکی دەکات. نەمازی ئەندامێتی له لیژنەی هەڵبژاردن و دادوەری ژمارەیەک له فێستیڤاڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی و ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی بەشی کورتە فیلمی فێستیڤاڵی شانتیئی له فەرەنسا لە کارنامه‌ی کاری و ژیانی هونه‌ریی خۆیدا هه‌یه.
ئاماده‌بوون و بەشداریکردن لە فێستیڤاڵە جۆراوجۆره‌کان به فیلمی سینه‌مایی “ئاپاندیس” و بردنەوەی چه‌ندین خەڵات لەوانە باشترین سیناریۆ لە فێستیڤاڵی فیلمی مۆنترال کەنەدا، خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەرانی ئاسیاپاسیفیک بۆ دەرهێنان، خەڵاتی باشترین سیناریۆ لە فێستیڤاڵی ئیمیجین ئیندیا له ئیسپانیا و نووسین و دەرهێنانی فیلمی سینه‌مایی “شادڕه‌وان” و به‌شداری له کۆڕی باشترین فیلمەکانی چلەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر لە ڕوانگەی دەنگی گشتی خه‌ڵکی و زنجیرە درامای “دەورووبەری پاییز” و ناوزه‌د بوون لە بەشی باشترین دەرهێنەری جه‌ژنی حافز بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه له زومره‌ی ئه‌زموونه‌کان و شانازییه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یه.
ئەم لیژنه‌یه، وێڕای دادوەری کردنی بەرهەمەکانی بەشی سینەمای چیرۆکی، هه‌روه‌ها بەدواداچوون و لێکدانه‌وه بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش ده‌کات که له لایه‌ن ده‌سته‌کانی ناوبژیوانی به‌شه‌کانی دیکه‌وه بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین دەستکەوتهکانی تەکنیکی ناسێندراون.
Discussion about this post