گۆڕان له‌به‌رانبه‌ر 12 پیاو 1 ژن پارتی له‌به‌رانبه‌ر 6 پیاو 1 ژن یه‌كێتی له به‌رانبه‌ر 5 پیاو هیچ ژنێكی به‌رپرس نییه
رزگار ره‌زا چوچانی / سوید
تارا توانا: سیمای ئێستای حزبه كوردییه‌كان له سوید سیمایه‌كی خهتارناكه له ناساندن و له پێشاندانی پێشكه‌وتنی كوردستان
رێگا ره‌ئوف: ئه‌وه سیما‌و بڕوای راسته‌قینه‌ی ئه‌وانه كه له‌به‌رانبه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی پیاو یان یه‌ك ژن، یان هیچ ژنێك نابینی
له وڵاتی سوید كه به‌وڵاتی ژن ناسراوه، له حزبه‌كوردییه‌كان تاكو ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو فره‌یی پیاو ده‌بنرێت و به‌شداری ژنان زۆر كه‌مره‌نگ ده‌بینرێت، بۆیه به رونی سیمای پیاو سالارانه به حزبه‌كانه‌وه دیاره، یه‌كێك له به‌رپرسه‌كانی حزبه كوردیه‌كان كه نه‌یویست ناوی ببرێت به گۆڤاری سڤیلی وت “زۆركات كه سه‌ردانی ئه‌حزابی سویدی ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ هه‌ندێك رێكخراوی ئه‌وان باسی مافه‌كانی مرۆڤ و یه‌كسانی ده‌كه‌ین، له ئاستی ئه‌وان ئیحراج ده‌بین كه هیچ ئه‌ندامێكی ژنمان نییه، چونكه ئه‌وه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه بۆ سویدیه‌كان كه یه‌كسانی تاچه‌ند هه‌یه لای ئێمه، به‌تایبه‌ت له‌م وڵاته كه‌زۆركات به‌وڵاتی ژن ناو ده‌برێت”.
كه‌مال موهاجیر به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سوید، ئه‌وه‌ی پشتراستكرده‌وه كه له هه‌یكه‌لی ناوچه‌ی پارتی له سوید ته‌نها یه‌ك ژن بونی هه‌یه‌و وتی”راسته ژنێك ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه‌یه له‌به‌رانبه‌ر 6 پیاو به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه‌نییه حزب ئه‌و رێژه‌یه‌ی دانا بێت، به‌ڵكو ئه‌وه به‌هه‌ڵبژاردن كراوه نه‌ك دیاری كردن به‌ڵام لیژنه‌ی ناوچه شه‌رت نییه به‌ته‌نها لیژنه‌ی كارگێڕبێت ئێمه لیژنه‌ی گشتیمان هه‌یه بۆ بڕیار لیژنه‌ی گشتیش پێكدێت له به‌رپرسانی رێكخراوه‌كان و له‌ناو ئه‌وانیش مه‌جموعه‌یه‌ك ژن هه‌یه”
موهاجیر به به‌راوردی سوید كه له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا به‌وڵاتی ژن ناو ده‌برێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه دڵنیابوو له‌وه‌ی بونی ژن زۆر كه‌مه، به‌ڵام وتیشی كه له‌سوید كاری حزبی بۆ كورد سه‌ختتره”كاره‌كان لێره سه‌ختتره، وه‌ك كوردستان نییه ره‌نگه ئه‌مه‌ش هۆكارێك بێت ئێره وه‌ك كوردستان نییه تهفهروغمان هه‌بێت بۆكاری حزبی، هه‌ریه‌كێك له ئێمه ئیشوكاری خۆی هه‌یه ئێستا كه قسه له‌گه‌ڵ من ده‌كه‌یت بڕوابكه من له‌ڕێگابووم ده‌رچووم خواردن بخۆم، لهوهختهی كه بۆ پشووه له‌كاره‌كانی دیكه‌مان هه‌مانه به‌م شێوه‌ی ئێستا تایبه‌ته بۆ كاری حزبی، واته ئیش و كاری ئێمه دوای ده‌وامه ئیحتیماله ژنان تۆزێك ئه‌و وه‌خته‌یان كه‌متر بێت به‌ڵام وه‌كو پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستا له‌هه‌موو ئه‌وروپا خه‌ریكی گۆڕانكارین، له‌م ئاخیره كۆمیته‌یه‌كی نوێی ئافره‌تان دامه‌زراوه و له هۆڵه‌ندا مه‌كته‌بی خۆیان داناوه خه‌ریكین له‌وڵاتانی دیكه‌ش كاری زیاتر ده‌كه‌ین”.
به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه داوای له ژنه چالاكه‌كان كرد رۆڵی خۆیان بگێڕن، كراوه‌یی ده‌رگای پارتی به‌رویاندا راگه‌یاند نه‌یشارده‌وه كه “وه‌كو كورد له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی سوید ژنی چالاكمان زۆره، به‌ڵام به‌داخه‌وه له پرسه نهتهوهییهكهماندا دیار نین”.
هه‌ر له‌وڵاتی سوید “وڵاتی مافه‌كانی ژنان” له‌ڕیزی كارگێڕ كۆمیته‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كه وه‌ك حزبێكی شۆسیال دیموكراتی كوردی له ستۆكهۆڵم باره‌گایان هه‌یه، هیچ ژنێك نابینرێت له كارگێرانی كۆمیته‌دا، شه‌ماڵ ئاكۆ به‌رپرسی راگه‌یاندن له كۆمیته‌ی یه‌كێتی بۆ گۆڤاری سڤیل ده‌ڵێت”کۆمیته‌ی ئێمه وه‌كو یه‌كێتی له ئێستادا پێکهاتووه له 5 کارگێری و هیچ کارگێری ژنمان نیه، به‌ڵام پێشتر كارگێڕی ژن هه‌بووه و ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه”. ئاكۆ هۆکاری که‌می به‌شداری ژنان له ناو رێکخستنه‌کانی یه‌کێتی به هه‌مان ئه‌و هۆکارانه‌ی که له کوردستان بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی ژن هه‌ن باسكردوو بۆ هه‌وڵه‌كانی داهاتوشیان وتی” ئێستاش له هه‌وڵی ئه‌وه داین نێتڤارکێکی به هێز دروست بکه‌ین له ناو ژنانی رێکخستنه‌کانمان له‌گه‌ڵ چالاکی جۆراوجۆر بۆ زیاتر به هێز کردنی پێگه و به‌شداری زیاتریان له ناو رێکخستنه‌کانمان”.
به‌ڵام ئه‌و ئه‌ندام كۆمیته‌ی یه‌كێتی وتیشی راسته له ئێستادا یان له‌م ده‌وره‌ی کۆمیته‌دا کارگێری ژنمان نیه به‌ڵام له ئۆرگانه‌کانی خواره‌وه وه‌ك که‌رته‌کان کادیری ژنی چالاکمان زۆرن، ده‌رگاشمان كراوه‌یه بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی ژنان.
به‌هه‌مان شێوه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌وه‌ك ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵات له كوردستان كار ده‌كات و خۆی راگه‌یاندووه، هه‌ر له‌وڵاتی سوید له ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه رێژه‌ی ژنان به‌رزتر له‌و رێژه‌یه نابینرێت كه حزبه‌كان هه‌یانه، مامۆستا ناسیح وته‌بێژی ره‌سمی ئه‌نجومه‌نی باشوری سوید بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه ئه‌نجومه‌نه‌كه كاره‌كانی 7 شار له سوید ده‌گرێته خۆ بۆ سڤیل وتی”ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ئێمه له هه‌لبژاردنێكی دیموكراتیانه هه‌ڵبژێردراوه، ئێستا ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ژماره‌یان ده‌گاته 13 كه‌سێك له‌وانه‌ش یه‌كیان خانمێكی به‌ڕێزه، به‌ڵام ئه‌وه تموح و ئامانجی ئێمه نییه كه یه‌ك ئافره‌ت كار بكات له‌گه‌ڵمان، ئێمه چاوه‌ڕێی رێژه‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌ین ئافره‌ت بێته ناو ئهنجومهنهكانمان”. ئه‌و وته بێژه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری پێنه‌كردنی ژنانی به كێشه‌ی هه‌موو حزبێك ناوبرد‌و وتی”ئه‌مه كێشه‌ی هه‌موو حزب و جوڵانهوهسیاسییهكانی كورد بووه، هۆكاره‌كانیش ئه‌وه‌یه تاكو ئێستا جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان جوڵانه‌وه‌یه‌كی پیاو سالاری بووه، زیاتر پیاو ده‌وری هه‌بووه و جێی گرتووه ئه‌و مه‌جاله نه‌دراوه به‌ژن به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوێنی نه‌بونی ژن پرسیارێك نه‌بوبێت ئێستا پرسیارێكی گه‌وره‌یه”. بۆیه پێی وابوو كه ئه‌گه‌ر نه‌بونی ژن له كوردستان ره‌خنه‌بێت له‌وڵاتێكی وه‌ك سوید ره‌خنه‌یه‌كی گه‌وره تره و بۆ پلانی ئایندهی بزوتنه‌وه‌كه‌شی ناسیح ده‌ڵێت” ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كار بۆ ئه‌و لایه‌نانه بكات كه حزبه‌كانی تر كاریان بۆ نه‌كردووه و نایكه‌ن، ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كاری جدی بكات بۆ ئه‌ومه‌به‌سته، هه‌روه‌ها پێویسته ژنان خۆشیان رۆڵی خۆیان بگێڕن و ده‌وری خۆیان كارا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان حه‌ماسه‌تیان هه‌بێت و بێنه پێشه‌وه به‌نسبه‌ت ئێمه‌وه هیچ رێگرییه‌ك نییه بۆ ئه‌وان به‌ڵكو هه‌ماهه‌نگیشیان ده‌بین”.
ئه‌وو دوو ته‌نها ژنه‌ی له‌ناو حزبه‌كوردیه‌كان كار ده‌كه‌ن چی ده‌ڵێن؟؟
پرشنگ توانا كه وه‌ك ته‌نها ژنێك له‌كۆی 7 كارگێڕی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی كار ده‌كات نه‌یشارده‌وه كه “به‌دڵ حه‌زده‌كه‌م له كۆبونه‌وه‌كان به‌ته‌نها ژن نه‌بومایه و نیوه‌ی كۆبونه‌وه‌كه ژن بوایه” به‌ڵام هۆكاری نه‌هاتنه پێشه‌وه‌ی ژن بۆكاری حزبی بۆ چه‌ند لایه‌نێك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ده‌ڵێت”یه‌كه‌م هۆكار ئه‌وه‌یه ئافره‌ت خۆی نایه‌وێت خۆی لهقهراری سیاسی بدات، دووه‌میش ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ تێڕوانینی پیاوه‌كان له ئافره‌تێك كه بگاته بڕیاری سیاسی، حزب ره‌نگدانه‌وه‌ی گۆمه‌ڵگه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بیشیه‌وێت كۆمهڵگهبگۆڕێت به‌ره‌و باشتر، له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌شدا ئه‌گه‌ر له‌یاساشدا نه‌بێت تا ئاستێك له‌كه‌لتور هه‌یه ئافره‌ت به‌پله دوو ده‌بینن و پیاو سالاری هه‌یه، ئه‌مه ره‌نگیداوه‌ته‌وه له حزبه‌كانیشدا، بۆیه ده‌بینی له‌و پیاوانه‌ی كه له‌حزبدا كارده‌كه‌ن زۆر كه‌م رێگا ده‌ده‌ن خێزانه‌كانیان بێنه پێشه‌وه، ئه‌وه‌ش جێی پرسیاره بۆ ناهێڵن؟، ئه‌مه له ئه‌وروپاش هه‌روایه وتمان ژنی كورد زۆر كه‌م دێته پێشه‌وه بۆ كار له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی وڵاتی خۆیان، بۆیه لێره‌ش زۆرینه پیاون ئایا ئه‌و زۆرینه پیاوه ده‌نگ به‌ژن ده‌ده‌ن بێنه پێشه‌وه؟، بێگومان هه‌ندێكیان ناچێته ئهقڵیانهوهو پێیان قبوڵ ناكرێ ده‌نگبده‌ن بۆ ژن و ژن لههاوشانیان به‌هه‌مان پله به‌شداری هه‌بێت”.
میدیا نوری نوری وه‌كو ته‌نها ژنێك له ئه‌نجومه‌نی باشوری سوید سیاسه‌ت و چالاكی خۆی ده‌كات له‌به‌رانبه‌ر 12 پیاو له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا، له‌هۆكاری نه‌هاتنه پیشه‌وه‌ی ژن له حزبی كوردی بۆ سڤیل وتی”خه‌ڵكێكی زۆری كورد له ده‌ره‌وه هه‌یه و ژنی چالاكیش هه‌ن، به‌ڵام بۆ نایه‌نه پێشه‌وه ئه‌وه پرسیاره كه ده‌بێت وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ڕونی باس بكرێت و كاری له‌سه‌ر بكرێت، من پێم وایه كه‌مته‌رخه‌می له‌خودی ژنان خۆشیان هه‌یه ئافره‌تی ئێمه زۆرینه‌یان حه‌زیان به سیاسه‌ت نییه له‌ماڵه‌كانیان ده‌بینی به‌س پیاوه‌كانن باسی سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و ژنه‌كان خۆیان له‌باسی سیاسه‌ت دور ده‌خه‌نه‌وه، ئه‌مه هۆكاره كه ژنانی كورد زۆربه‌یان سیاسه‌ت به‌كاری خۆیان نازانن، به‌ڵام ئه‌وه تێڕوانینێكی باش نییه سیاسه‌ت په‌یوه‌ندی به‌كاری هه‌موانه‌وه‌یه دیاره ژنان كه نایانه‌وێت به‌شداربن چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن پیاو له‌جیاتی ئه‌وانیش بڕیاری سیاسی بدات”.
ژنه چالاكوانه‌كانی كورد له سوید ره‌خنه‌یان هه‌یه
تارا توانا كه له‌وڵاتی سوید وه‌ك چالاكوانێكی ژن و كادرێكی دیاری پارتی شۆسیال دیموكراتی سوید كار ده‌كات سیمای ئێستای باره‌گای حزبه كوردییه‌كان به ترسناك ناو ده‌بات له ناساندنی سیسته‌می كوردستان و بۆ سڤیل وتی” سیمای ئێستای حزبه كوردییه‌كان له سوید سیمایه‌كی خهتارناكه له ناساندن و له پێشاندانی پێشكه‌وتنی كوردستان كه رێژه‌ی به‌شداری ژن سفره له‌ناویان، حزبه كوردییه‌كان كه له‌وڵاتێكی ئه‌وروپادا نه‌توانن یه‌كسانی ژن و پیاو بسه‌لمێنن و پێشانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیانی بده‌ن و له ده‌سته‌ی باڵای كۆمیته‌و ناوچه‌و ئه‌نجومه‌نه‌كانیان بیان هێننه پێشه‌وه، ئه‌وه خۆی له خۆیدا نیشانی سهرنهكهوتنیانه، زۆركات لێم بیستوون له‌و حزبانه ده‌ڵێن ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌ڵام ژن نییه كار بكات و بێته پێشه‌وه، من ده‌پرسم بۆچی له حزبه سویدیه‌كان له په‌رله‌مانی سوید و له رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان ژنی زۆر چالاكی كورد هه‌یه؟ به‌ڵام حزبه كوردییه‌كان ژنیان ده‌ست ناكه‌وێت كاریان له‌گه‌ڵ بكات؟”.
توانا هۆكاره‌كانی كارنه‌كردنی ژنان بۆ چه‌ند لایه‌ك ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت” من پێم وایه هۆكار خودی خۆیانن، یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كار به‌ده‌ستن له حزبه‌كانی كورد له سوید زۆربه‌یان كادیره دێرینهكانیانن، تا ئێستاش پێیان خۆشه ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان هه‌ر پیاو بێت نه‌ك ژن له ئاستی ئه‌وانبێت، ئه‌وان ده‌ڵێن ئێمه زه‌مینه‌سازی ده‌كه‌ین ده‌رگا ده‌كه‌ینه‌وه به‌ڕوی هاتنه پێشه‌وه‌ی ژن، به‌ڵام پلان و خه‌یاڵ پاكییان نییه، ژنان تا ئێستاش له‌وه ده‌ترسێن ئه‌وان به‌چاوێكی سێكسیه‌وه لێیان بڕوانن، خۆ سێكس هه‌ر ئه‌وه نییه بڵێ خۆت روتبكهوه ده‌ست بردن بۆ ران قسه‌كردن و پیا هه‌ڵدان تۆ جوانی تۆ ناسكی تۆ چیی و چی، ئه‌مانه هه‌موو هه‌وڵی سێكسین كه له‌ناو ئه‌حزابی كوردی هه‌ن، ئه‌وان ده‌بێت پێش هه‌موو شت له‌وه تێبگه‌ن ژن كه كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كات بۆ سیاسه‌تكردن هاتووه، نه‌ك شتی تر ئه‌بێت ئه‌مه قبوڵ بكه‌ن و وه‌ك سیاسیه‌ك لێی بڕوانن، به‌ڵام ئه‌وان پلانیان نییه كه ده‌رگا كردنه‌وه و زه‌مینه سازی پلانی له‌گه‌ڵ نه‌بێت مانای نییه”.
رێگا ره‌ئوف یه‌كێكی دی له‌و ژنه چالاكانه‌یه كه هه‌م ئه‌زمونی كاری له‌كوردستان هه‌یه‌و هه‌میش وه‌ك هه‌ڵسوڕاوو چالاكوانێكی ژنان دیاره، ئه‌و به‌رپرسانی حزبه‌كوردیه‌كان له سوید واده‌بینیت كه نه‌یانتوانیوه سود له ئه‌زمونی وڵاتی سوید وه‌ربگرن و وتی”سوید له دنیادا دیاره كه زۆر بایه‌خ به‌بون و كاریگه‌ری ژن ده‌ده‌ن، به‌ڵام حزبه‌كوردیه‌كان له سودیشدا سود له‌ئه‌زمونی ئه‌م وڵاته وه‌رناگرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سوید كار‌و بڕیاری حزبهكوردییهكانیان به‌ده‌سته با له له‌مێژ ساڵ بێت هاتبنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام تاكو ئێستا ئه‌وه‌یان نه‌بینیوه كه له‌په‌ڕله‌مانی سوید رێژه‌ی چه‌ندی ژنه له یاسای هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كان له‌م وڵاته چۆن له‌ژن ده‌ڕوانرێت، به‌ڵكو به‌هه‌مان به‌رنامه‌ی كوردستان و به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وێ كار ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت لێره‌ش مادام پیاون سالاری خۆیان ببینن، بۆیه ژنیش ئاماده‌یی ئه‌م كاركردنه‌ی نییه له‌گه‌ڵ پیاو و حزبێك كه به بڕواوه له‌تواناو مافی ئه‌و نه‌ڕوانێت، ئه‌و باره‌گایانه‌ش كه ده‌بینی له‌سوید ته‌مسیلی حزبه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و ئه‌وه سیما‌و بڕوای راسته‌قینه‌ی ئه‌وانه كه له‌به‌رانبه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی پیاو یان یه‌ك ژن یان هیچ نابینی، ئه‌م سیما ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شیعاراتانهیه كه به‌رده‌وام ده‌یڵێنه‌وه له‌باره‌ی پرسی ژنه‌وه و سه‌لماندنی بڕوای ئه‌وانه به توانای ژن”.