كاتێك لە خەوێكی قووڵ رادهپهری ، دوچاری دڵەكوتێ دەبیتەوە، لەبەر بینینی خەونێكی ناخۆش هەناسەت سوار دەبێت، وا بیردەكەیەوە كە تۆ تەنها كەسیت خەونی لەم جۆرە دەبینی لەمەش زیاتر، لەوانەیە كە بڵێیت نابێ یەكێكی پێگەیشتووی وەك من خەونی ناخۆش ببینێ، زانیومە كە زیاتر منداڵان بە خەونی ناخۆش دەترسن و لە خەو رادەپەڕن. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە منداڵان زیاتر لە گەورەكان خەونی ناخۆش دەبینن، بەڵام لەوانەیە كە هەر كەسێك لە هەر تەمەنێكدا خەونی ناخۆش ببینێت. ئایا خەونە ناخۆشەكان ئازارت دەدەن ؟ ئایا بە بەردەوامی خەویان لێ تاڵ كردووی؟ ئەگەر وابێت، دەبێ هەوڵی دۆزینەوەی هۆكارەكەی بدرێت ……
بە مەبەستی كەمكردنەوەی یان بنبڕكردنی. خەونی ناخۆش لەكاتی خەوی قووڵ و زیاتر لە كاتژمێرەكانی بەرەبەیانی زوودا روودەدەن. لە زۆربەی حاڵەتەكاندا، خەونی ناخۆش لەخۆیەوە روودەدات بەبێ بوونی هۆیەكی دیار، هۆیەكانی بینینی خەونی ناخۆش بریتین لە :
خواردنێك لە درەنگی شەودا، هەندێك دەرمان وەكو زیانی لابەلا بۆ نموونە دەرمانەكانی دژی خەمۆكی و دەرمانەكانی پەستانی بەرزی خوێن، هەروەها پاش وازهێنان لە بەكارهێنانی دەرمانە ئارامبەخشەكان، پاش وازهێنان لە خواردنەوەی ئەلكهول، كەم خەوتن یان كە یەكێك بەردەوام هۆگری خەو بێت لەوانەیە كە خەونی ناخۆش ببینێت. گرفتە دەروونییەكانی وەكو پەستی و نیگەرانی، خەمۆكی، گرژی دەروونی پاش روودانی هەر كارەساتێك و ئازاری قاچەكان لەكاتی نووستندا، هەناسەتەنگی لەكاتی نووستندا. هەندێك جاریش هیچ هۆكارێك بۆ بینینی خەونی ناخۆش نادۆزرێتەوە، ئەو كاتە خەونە ناخۆشەكان دەبنە بەشێك لە گرفتەكانی نووستن كە حاڵەتێكی تایبەتە و لە لایەنی دكتۆری دەروونییەوە مامەڵەی تایبەتی لەگەڵدا دەكرێت و ئەگەری بینینی خەونە ناخۆشەكان كەم دەبنەوە.