یه‌كێ له هۆكاره گرنگه‌كانی لاوازی پێگه‌ی ژن له كایه‌ی سیاسیداو له نێوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدا ( لاوازی په‌روه‌رده‌ی سیاسییه ) .
ئه‌و ئاشكرایه له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه جیهانییه‌كان به‌گشتی و كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كان به‌تایبه‌ت لاوازی په‌روه‌رده‌ی سیاسی هه‌یه ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای په‌روه‌رده‌كردن له‌نێو خێزاندا تاوه‌كو سه‌رجه‌م ئه‌و قۆناغانه‌ی تاكی پێدا تێپه‌ڕئه‌بێت به‌تایبه‌ت ڕه‌گه‌زی مێ ،
به‌كه‌مزانین و سڕینه‌وه‌ی پێناسی مێ له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌كاندا ، ئه‌و نه‌رێتپارێزی و دیكتاتۆرییه‌تی په‌روه‌رده‌كردنه بوونه هۆكار جگه له هێنانی پاساوی كه‌لتور و دیلكردنی ڕه‌گه‌زی مێ له بازنه‌ی سه‌پاندنی حوكمی نێرسالاریدا . بمانه‌وێت یان نا زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كان پیاو تیایاندا حاكم و خاوه‌ن سوڵته‌ی موتڵه‌قی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ته و هه‌موو نێوه‌نده‌كانی به‌ڕێوه‌بردن له‌ژێر كۆنتڕۆڵی پیاودایه ، گه‌رچی سه‌ره‌تای به‌خشینی ئه‌و حوكمه له په‌روه‌رده‌ی خێزانه‌وه سه‌رچاوه‌ئه‌گرێت ، واته خێزان نابه‌رابه‌ری دروست ئه‌كات ، هه‌میشه نێر به‌رزتر ئه‌نرخێنێت له‌مێ ، دواتر سیستمی په‌روه‌رده تاوانباره له دروستبوونی كه‌سایه‌تی تاكدا و گه‌رچی ڕۆڵی سیستمی په‌روه‌رده زۆر له‌وه لاوازتره كهباسبكرێت ، هیچ پرۆگرامێكی پێنییه بۆ به ئه‌كتیڤ كردنی تاك و هه‌وڵدان بۆ بونیادنانی تاكێكی چالاك له بواره جیاجیاكاندا ته‌نانه‌ت له هیچ قۆناغێكی په‌روه‌رده‌دا پرۆگرامێك یان مه‌نهه‌جێك نییه باس له نیوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵات بكات ، گه‌ر پیاو ئه‌و نێوه‌ندانه بۆخۆی بپچڕێت ئه‌وه به پاڵپشتی كۆمه‌ڵگه و هاندانێتی .
ئه‌نانییه‌ت و ترس له كۆمه‌ڵگه هانده‌رێكی دیكه‌ن بۆ ڕێگری له‌ژن ، ئاخر له‌نیو ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی باسم لێوه‌كرد ژن حیسابێكی دیكه‌ی بۆ ئه‌كرێت ، ئاماده‌كردن و پێگه‌یاندنی تاكی مێ نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی بتوانێت وه‌ك ئینسان نه‌ك وه‌ك ژن ڕۆڵی هه‌بێت له كایه‌كاندا به‌تایبه‌ت كایه حیزبی و سیاسییه‌كاندا ، وێڕای به‌رته‌سكی مه‌فهومی سیاسه‌ت .. كه‌ڕۆڵی ژنی ته‌نها له‌نیو ڕێكخراوه‌كاندا له‌قاڵبداوه یان باشداریكردنی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وه‌ك ده‌نگده‌ر ، ئاخر گه‌ر وانییه ئه‌و كاریسه‌یه چییه كه له‌حكومه‌تێكی وه‌ك عێراقدا ته‌نها ژنێك پۆستێكی وه‌زاری یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی به‌رزی نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی ژن ته‌نها ته‌ماشاكه‌ر بێت یان وجودی نه‌بێت ، ئه‌مه جگه له‌و ته‌نها ژنه تاقانه‌یه‌ی له پۆستی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پێبه‌خشراوه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته له ژێنده‌ری مێ بێت و مه‌حكوم بێت به‌وه‌ی ژنێك ئیداره‌ی بدات .
خاڵێكی گرنگ كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی لاوازی پێگه‌ی ژن له كایه‌ی سیاسی‌دا ئه‌ویش ده‌سته‌وه‌ستانی خودی ژن خۆیه‌تی ، ئاخر چاوه‌ڕوانی له‌پیاو بۆ وه‌رگرتنی پاسپۆرتی تێپه‌ڕبوون به‌و هێڵه سووره‌دا و هاتنه نێو كایه حیزبی و سیاسییه‌كان به‌شداریكردنی ژنی به‌رته‌سك كردووه چونكه پیاو هه‌رگیز سیاسه‌ت به ئیشی ژن نازانێت و پێێ وایه هه‌موو سیاسه‌ته‌كانی ژیانیش هه‌ر موڵكی ئه‌ون نه‌ك به‌ته‌نها سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردن و حوكمكردن .