مه‌رگ ژینێكی په‌نهانه
ژیان مه‌رگێكی ئاشكرا
بهمن بێت
لهسهریهكێ له‌م پلیكانه ته‌ڕانه‌ی
كه بخوردی دڵم ئه‌به‌ن
بۆسه‌ر مه‌زاری مه‌ولانا
گیانم ده‌رچێت.
وه‌كو تاقێ
له‌ته‌نیایی هه‌ڵكێشرابێت
گوڵزادهیهك، كه جوانترین
قژی ماش‌و برنجیی له‌ژێر له‌چكێكی
شلوملدا خه‌واندبوو
گڵكۆتی ماچكردو پێی وتیت سوپاس
ئه‌زانم لێم زوویرنیت.
له‌وكاته‌وه ئه‌ی گۆڕغه‌ریب
به‌ده‌ست خۆت نییه كه ئه‌شك
بهگۆنای كتێب‌و داوی
فهرشو بهرماڵو جاجمتا
رێدهكاتو
وه‌ك كاروانی خهمباركردوو
له‌مپه‌ڕی شامه‌وه هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی،
چاوت قه‌تاره‌ی گریانی به‌ستووه.
وه‌كو باخێ
بێدارو چاو له‌ڕێ بێت
گوڵهباخزادهیهك كه میهره‌بانترین دڵی
له‌ژێر قاتێكی ساده‌دا هه‌ڵگرتبوو
قۆپچهیهكی سه‌ر رۆحی كرده‌وه‌و
بهبۆنێ له‌خۆش تێپه‌ڕێت
پێی وتم باوه‌ڕبهێنه
مه‌ولانا، ئه‌مه‌تا.
دواتر زانیم ئه‌و گومانزادهو
شیعر زاده‌شه
بۆیه له‌نێوان دوو بۆینباخدا
سه‌رگه‌ردانه‌و
له‌من ئه‌پرسێت كامه‌یان جوانتره!
* * *
چه‌ند حه‌زم به‌گۆڕان ئه‌كرد
هه‌ر ده‌مووت سبه‌ینێ ئه‌گۆڕێم
ئه‌ی خودا له ناكاوێكدا چه‌نده گۆڕام
له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی تر‌و
مردنێكی تر‌و
ژیانێكی تردا
ئیتر من كهژاڵێكی جودام.
زۆر جودا له‌وانه‌ی ناویان به ناوی من ناچێ و
ئه‌وانه‌ی ناویان وه‌ك منه
جودا له خۆمی چركه‌یه‌ك به‌ر له‌م شیعره
جودا لهجوداییهكانی پێشتر‌و
پێچه‌وانه‌ی ته‌بایی و گونجانم
به گۆڕی مه‌ولانا
بهسهرینی په‌ڕی خه‌ونی ژێرسهریو
بهخۆڵێك له‌سه‌ر ئاوێنه‌ی
نیشتمان‌و یاده‌وه‌ریی
له‌م هه‌ڵوه‌سته ئه‌ڤینه‌وه
هه‌ستئه‌كه‌م كه‌سێكی ترم
به‌جۆرێكی تر ئه‌گوزه‌رێت
ژیانی ناو كه‌شتی عومری ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌و
قیبله‌نومای قه‌ده‌رم.
ئه‌گه‌ر وانیه له‌پای چی
لهجیاوازترین نامه‌یدا
پێتان ئه‌ڵێت لێم ببوورن
ئیتر هیچ وهرزێكتان نه‌ما
بۆ سه‌یرانی واته واتو
گه‌شتی قسه لهسهركردنم
به‌ڵام هێشتا
هه‌زاران ههنجهتتان لایه
تا له‌سه‌ر ئه‌م جیاوازبوونهش
بمكوژن !
ژیان مه‌رگێكی په‌نهانه
مه‌رگ ژینێكی ئاشكرا
بهمن بێت
له‌سه‌ر یه‌كێ له‌م پلیكانه سه‌وزانه‌ی
كوردستانی دڵم ئه‌به‌ن
بۆسه‌ر مه‌زاری مه‌ولانا
دوو ئه‌وه‌نده‌ی نوح بژیم !
چه‌ند جوانه له‌م رێگه‌یه‌دا
كهناوێرم بیدركێنم
خۆشم ئه‌وێیت………
بۆیه‌كه‌مجار هه‌ستئه‌كه‌م جیاوازم
ئه‌م رامانه
له‌راوه‌ستانی نێوانی
ژیان‌و مه‌رگئه‌چێت
-2002-
شام