لە سەردانی ئەمجارەی بۆ کوردستان سەرقاڵی زۆری هەبوو بۆ ئامادەکردنی بەرهەمێکیتر بۆ نیشتیمان بەڵام ئەمجارەیان جیاوازتر لە جارانی پێشتر چی لە ڕویی شعر چی لە ڕویی مێلۆدیو ئاوازو چرینی بەرهەمەکە، بەرهەمی ئەمجارە یەکێکە لە شعرە شاکارەکانی شاعیری گەورەی کورد عبداللە پەشێو لە ژێر ناونیشانی(تاچرای ئێمە نەسوتێ) کە بە شعرێکی بەرگری ومقاوەمەت دەناسرێت هونەرمەندی خاوەن ئەزموون قادر ئەسعەد بە شێوەی مەقام زۆر سەرکەوتوانە مامەلەی لە گەل ئەم دەقە شعریە کردووە تونیویەتی ئامانج ومەبەستی شاعیر بپێکێت لە ماوەی چرینی مقامەکە، ئەم بەرهەمەش وەکی خۆی باسی لێوە دەکات بە شێوەێکی زۆر زانستو ئەکادیمیانە کۆمەڵێل موزیک ژەنی بیانی کورد بەشداریان تێدا کردووە بە تایبەتی لە سەرەتای دەسپێکردنی بەرهەمەکە، هەروەها لە کوردستان دەنگی خستۆتە سەر بە هاوکاری ستۆدیۆ شانێل لەلایەن ستۆدیۆی مێلۆدیش کاری میکسی بەرهەمەکەی کراوە، لە بارەی سپۆنسەرو هاوکاری پرسیارمان کرد ، ئەو لە وەڵامدا پێی گوتین هونەرمەندی ڕاستەقینەوە خاوەن هەڵوێست نابێت چاوی لەوە بێت بۆنیشتیمان داوای سپۆنسەروهاوکاری ماددی بکات ئەوە هەڵقوڵاوی ویژدانی خۆمە بۆ خاک ونیشتیمان و پێشمەرگە ئەوە ئەرک و فەرمانە کە من پێم خۆشە بە شان و بازووی خۆم ئەم ئەرکە جێبەجێ بکەم ، بەڵام نەشی شاردەوە کە کەناڵی ئاسمانی ڕێگا بۆخۆیان ئەم دەستپێشخەریەیان کرد کە ئەرکی وێنەگرتن بخەنە ئەستۆیی خۆیان ئە ولێرەدا بەباشی زانی سوپاسیان بکات بۆ بەشدار بوونیان، هونەرمەند پێشی ڕاگەیاندین کە سەرجەم کارەکانی ئەم بەرهەمە تەواو بووە لەو یەک دوو ڕۆژەی دادێت لە سەرجەم کەناڵەکان بێ جیاوازی بڵاو دەکرێتەوە، دەرهێنای ئەم بەرهەمە لەلایەن هونەرمەند زیاد کەریم کاری دەرهێنەری بۆ کراوە هەروەها کاک دلێرکاوە وێنەی گرتووە کاک سەمەد کەریم مۆنتاژی کردووە.