ئەمڕۆ 6/6/2015بە ئامادەبوونی موزیک دانەر و نووسەری کتێبی ڕازێک لەزاری درەختێکەوە ، سی دی ڕازێک ،هونەرمەند فەرهاد محمد ساڵح لە ناوەندی ئەندێشە لە شاری سلیمانی کۆڕێک ڕێکخرا بۆ دوان لە بارەی تازەترین کاری لەم دوو بوارەدا ، کە بۆ یەکەمین جارە بەم شێوە هونەریە کار بکرێت ، کۆی نۆتەی موزیکی کارەکانی سی دی ڕازێک و لەگەڵ چەند چیرۆکێکدا لە دووتوێی کتێبێکدا بڵاو بکرێتەوە ،
سی دی ڕازێک
پێک هاتووە لە شەش پارچە موزیک لە فۆرمی گۆرانی دا و لەلایە هونەرمەندان ، تارا ڕەسوڵ ، ئاڤان جمال ، کاوە حمەساڵح ، ئاریان کریم ، حمید بانەی ، دیاری قەرەداغی ، گۆرانیەکان ووتراون .
و هەروەها کتێبی ڕازێک لە زاری درختەوە .. سەرجەم نۆتەی کارە موزیکیەکانی لە خۆگرتووە، هاوڕای دوو چیرۆک کە گوزارشتن لە دونیا و تێڕوانینی مرۆڤ بۆ موزیک .
گەشە جاف
لەندەن