سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ی بڕۆمه نێو ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌م حه‌ز ئه‌که‌م بۆ بینه‌ری کورد سنووری ته‌مه‌ن بۆ سه‌یرکردنی فلیم به کورتی باس بکه‌م. کاتێک له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن یان له به‌رگی دی ڤی دی یاخود له سینه‌ما ئاگادار ده‌کرێیته‌وه که ئه‌م فلیمه بۆ ته‌مه‌نێکی دیاریکراو گونجاوه، له خوار ئه‌م ته‌مه‌نه سه‌یرکردنی زیان به مناڵه‌که‌ت ده‌گه‌یه‌نێت.
لێره‌وه دایکان و باوکان له سه‌ره‌تای فیلمه‌که‌وه ده‌زانن ئایا ده‌توانن له‌گه‌ڵ مناڵه‌کانیان به یه‌که‌وه سه‌یری فیلمی ناوبراو بکه‌ن یان نا !؟ زۆربه‌ی ئه‌م فیلمانه‌ی له‌م کاتهگۆریهن( سێکس، توندوتیژی، ڕه‌گه‌زپه‌رستی، ترس، درهگس ) به لۆگۆیه‌کی بچووک له‌سه‌ره‌تای فیلمه‌که یاخود له‌سه‌ر به‌رگی دی ڤی دیه‌که ده‌ناسرێنه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ لام سه‌یر بوو له که‌ناڵ 4 ی کوردی دوو خاڵی زۆر زه‌ق بوون که پێشێڵكاریهکی ته‌واوی تیا به‌دی ده‌کرا. خاڵی یه‌که‌م کاتی په‌خشی فیلمه‌که، خاڵی دووه‌م سنووری سه‌یر کردنی فلیمه‌که بۆ مناڵان له 7 ساڵ به‌ره‌و ژوور بوو. لێره‌دا ئه‌م پرسیارانه لام گه‌ڵاڵه بوون !؟ له چ ووڵاتێک به ڕۆژی ڕوناک فیلمی ترس یان Thriller به ڕۆژ لێده‌درێت و له چ ووڵاتێکیش بۆ ئه‌م کاتهگۆریه Psycho Thriller ته‌مه‌نی 7 ساڵ به‌ره‌و ژوور ده‌ست نیشان کراوه . وه‌ڵامه‌که به کورتی ته‌نها له کوردستان و له که‌ناڵ 4 ی کوردیه.
من نازانم کێ به‌رپرسه له‌وه‌ی ئه‌م فلیمه که به‌ناوی The Sixth Sene واته حاسه‌ی شه‌شه‌م که ڕۆڵی سه‌ره‌کی له‌لایه‌ن Bruce Willes ـه فیلمه‌که ده‌خرێته کاته‌گۆری Psycho Thriller بۆ مناڵ له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵ به‌ره‌و ژوور به گونجاو ده‌ست نیشان کراوه !؟ ئایا ده‌زانیت فیلمه‌که له هۆلیوود به فه‌رمی له‌سه‌ری نووسراوه +16 !؟ نازانم بۆچی له کوردستان ته‌مه‌نه‌که دابه‌شی دوو و زیاتریش کراوه؟؟ له شانزه به‌ره‌و ژوور هێنراوه‌ته حه‌وت به‌ره‌و ژوور !!؟ ئایا ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که هیچ کۆنتڕۆلێک نیه له ته‌له‌فزیۆنی کوردی و هه‌روه‌ک فلکه‌ی به‌تامای خوای له هه‌ولێر * براده‌رانیش له تیڤی به ته‌مای خوا ژماره داده‌نێن !؟ تکایه نه‌ختێک کۆنتڕۆلی زیاتر بکه‌ن. یان ده‌ترسم بڵێن مناڵی کورد چاو نه‌ترسه و ئاساییه سه‌یری فیلمێک بکات ئه‌گه‌ر فیلمه‌که ترسناک بێت و لێیشی تێنه‌گات!؟
ئێمه که‌باستان ده‌که‌ین ته‌نها بۆ پێشخستنی تهلهفزیۆنهکهتانه نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه. تکایه به دڵێکی فراوان لێمانی قبوول بکه‌ن.
* فلکه‌ی به‌ته‌مای خوای له هه‌ولێر ئه‌م ناوه‌یان لێناوه چونکه له هه‌موو لایه‌که‌وه شۆفێر خۆی پیا ئه‌کات و ده‌ڵێت به‌ته‌مای خوای کاتێ له‌م چوارڕایه نزیک ئه‌بێته‌وه، ئه‌میش له‌به‌ر خه‌ته‌ری ئه‌م چوارڕایه و ترسی پێکدادانیان.
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه داهاتوو دابگره ( یاخود وێنه‌که کلیک بکه گه‌وره ده‌بێت ئینجا < ئه‌مه دابگره بۆ وێنه‌ی داهاتوو)