دوای دابڕانێکی که‌م تا زۆر جارێکی تر فه‌ره‌یدوون هه‌ولێری چاڵاکیه هونه‌ریه‌کانی ده‌ست پێده‌کاته‌وه و ئه‌م جاره به هه‌واڵێکی نوێوه هه‌وادارانی هونه‌رمه‌ند دڵخۆش ده‌که‌ین. به‌رهه‌می نوێی فه‌ره‌یدوون له 11 تراک پێکهاتووه زۆربه‌ی گۆرانیه‌کان له ئاوازی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تی تێکستی گۆرانیه‌کانیش ئی خۆی و چه‌ند شاعیرێکن ( لێره ناوه‌کانیانمان ده‌ست نه‌که‌وت ) ، مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د ڕه‌واندوزی ئاماده‌کردنی موزیکی بۆ کردووه.
سه‌رجه‌م گۆرانیه‌کانیش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند دێنیز شهمشان ئۆشه‌ن وه‌ک ڕیتم و کۆرد و ژه‌نینی چه‌ند ئاله‌تێک جوان کاری بۆ کردووه. له‌م گۆرانیانه دوو گۆرانی له تورکیا کاری بۆ کراوه، لێره‌دا له هونه‌رمه‌ندمان پرسی ده‌رباره‌ی ستایلی گۆرانیه‌کان له وه‌ڵامدا ووتی ” هه‌موو گۆرانیه‌کان به شێوازێکی تازه و مۆدێرن ئاماده‌کراوه و به بێ ئه‌وه‌ی له تام و چێژ‌و ڕوحیه‌تی کوردی لابدات، گۆرانی لێم گه‌ڕێ م له ناو ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن کۆمپانیای سه‌خه‌ر پرۆده‌کشن کردۆته کلیپ، ئه‌م گۆرانیه له ئاواز و خۆمه‌و تێکستی شاعیری به‌ڕێز فه‌رید مهخمووریه، به نیازیشین له سه‌ری ساڵدا بیگه‌یه‌نمه که‌ناڵه کوردیه‌کان”.