زانا دزەیی: ھونەرمەند شەھریبان کوردی گلەیی لە بەڕێوەبەرانی فیستیڤاڵەکانی کوردستان دەکات بە تایبەت ئەم فیستیڤاڵاتەی کە لە ھەولێر بەڕێوەدەچن و پێی وایە “خزمەتی ھونەرمەندانی دوژمن” دەکەن.
ھونەرمەندی کوردستانی باکور شەھریبان کوردی کە دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیایە لە لێدوانێکیدا بۆ (سڤیل) رایگەیاند، ئەو دڵخۆشە کاتێک دەبینێ لە کوردستانی فیستیڤاڵی جیھانی ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەو دەڵێت “بەشێکی زۆری ئەم فیستیڤاڵانە خزمەتی ھونەرمەندانی تورک و عەرەب دەکەن، کە لە پێشتر و ئێستاشدا ئەوان ھەر دوژمنی کورد بووینە، پێویستە ئەو کەسانەی ئەم فیستیڤاڵانە بەڕێوە دەبەن بزانن چ جۆرە ھونەرمەندێک ھەڵدەبژێرن و بانگھێشتی کوردستانیان دەکەن و چەند پارەیان دەدەنێ”.
شەھریبان کوردی گوتیشی “تاوەکو ھونەرمەندانی خۆمان خزمەت نەکەین و ھونەری کوردی بەرەوپێشەوە نەبەین ئەم فیستیڤاڵانە کارێکی ناپێویست و زیادەیە”.