یه‌که‌م ڤیدیۆ کلیپی هونه‌رمه‌ندی سه‌رکه‌وتوو شیڤان فازڵ بوو به ڕاستی. ئه‌مڕۆ له کۆنترۆڵی ڤین تیڤی ده‌ربازی بوو چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌ر له‌م ڕۆژانه پێشکه‌ش بکرێت. هه‌ی جانێ ماوه‌ی دوو مانگ کاتی لێبردن تا ئاماده‌کرا. ئه‌م کلیپه له شاری کۆڵن ی ئه‌ڵمانیا به کامیرای ده‌رهێنه‌ری به توانا شۆڕشڤان سدیق وێنه‌ی بۆ گیراوه و کاری ده‌رهێنانیشی هه‌ر له‌لایه‌ن شۆڕشڤانهوه خراوه‌ته ئه‌ستۆ. هه‌ی جانێ له سه‌ر ئه‌رکی که‌ناڵی ئاسمانی ڤین تیڤی جێبه‌جێ کراوه. ماوه بڵێین شیڤان فازڵ له ساڵی 1997ه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانی له هۆڵه‌ندا ده‌ژیت. هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌م کلیپه‌ش بۆ بینه‌رانی ئازیزی چرا به ده‌ست بێنین و پێشکه‌شتانی بکه‌ین.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانیت سه‌ردانی سایتی تایبه‌تی شیڤان فازل بکه‌ن له :