ڕووداوه‌کانی ڕێزه‌فلیمی دۆنگی وه‌ک هه‌موو زریزه دوورودرێژه‌کانی تر به‌تایبه‌تی دراما کۆریه‌کان لێک ده‌کشێنه‌وه هه‌ر به‌سه‌رهاته یه‌ک به‌دوای خۆیدا ڕاده‌کێشێ کۆت ده‌کا مرۆڤ ده‌توانێ له‌ناوه‌ڕاستیه‌وه ده‌سپێ بکا کێشهنی یه تێی بگا چ باسه ؟ زنجیره‌که له‌کێ ده‌پسێ وه‌ستایانه هه‌رله‌وێ گرێیدهدهنهوه ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕه‌ونه‌قه حونهریهیه چاوی بینه‌ر گاز ده‌کا ، وه‌ک سهلکهبزۆتی ناو ئاگردان وایه دوای کوژانه‌وه‌یه‌کی کاتی کڵپه ده‌گرێته‌وه گڕ و بڵێسه دروست ده‌کاته‌وه .
مه‌لازاده و شێخزادهکانی ئێمه ..
به‌رهه‌می مێژوو گێڕانه‌وه‌ی ڕابردووه ئێستاش بۆ داهاتوو ده‌نوسێته‌وه ، له‌به‌ر ئه‌م ڕۆشناییه مرۆڤ له‌هه‌موو ئاوڕدانه‌وه‌کانی ده‌توانێ جێ پێگه‌ی پێیه‌کانی له‌هه‌نگاوی داهاتووی گریمانه بکا به‌ڵام له‌کۆی دراوی مێژووه زانراو نه‌زانراوه‌کانی ڕابردووی سیسته‌مه‌کانی میر ـ پاشانشینی ، سوڵتان و خیلافهتهکان ، ئیمپراتۆر و قه‌یسه‌ره‌کان ، تا ده‌سه‌ڵاتگه‌ی به‌گ و ئاغاکان بهکێخوای ناو دێیه‌ک به‌سیسته‌مه کۆماری و دیموکراتیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌شه‌وه هه‌مووی پرۆسه‌یه‌کی سیاسی پیتاندوونی که پڕه له‌کێشمه‌کێش بگره‌وبه‌رده‌ی هه‌وڵی ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ستی به‌ره ، گروپ و تاقمه‌کان بێگومان کوشتوبڕی زۆری بۆ کراوه به‌خوێن ڕشتن یا ژه‌هرخواردن جۆره‌های شێواز… تاد. سیسته‌می پشتاوپشتی سه‌یدزاده ، مه‌لازاده و شێخزادهکانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان داواکراوی بیردۆزیه هه‌ر گرێدراوی هه‌مان سیسته‌می شازاده‌که‌ی دۆنگی یه چه‌ند باره ده‌بێته‌وه به‌سه‌ر گروپ و باڵدا دابه‌شمان ده‌که‌ن گه‌ر له‌و گۆشه جه‌بری و مێژووییه‌وه شیکاری یا نیگای بده‌ین .
کۆچکهکهی شازاده ..
ئاوێزانی خڕی گوپ و چاوه نوقتهییهکانی ئه‌کته‌ره مێرمنداڵه کۆریه‌که بووه ئێسک سووکی خنجیلانه‌یی داوه‌تێ به‌هره‌داری زیره‌کی هه‌ڵکه‌وته‌ی ڕووگه‌شی ژیکه‌له‌یه پۆشاکه‌کانی جوان و چاوکێشه . ده‌کرێ بڵێین ده‌رکه‌وتنی ئه‌م منداڵه گوڕ و تینی بهدراماکه داوه دوای ئه‌وه‌ی دۆنگی کچه بچووک گه‌وره‌بوو ڕۆڵی نه‌ما . گرینگی بوونی منداڵ له‌به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان به‌تایبه‌تیش له‌نواندنی باش نرخی کاڵای فلیمسازیهکه به‌رزده‌کاته‌وه بینه‌ریش زۆرتر ڕاده‌کێشێ . ئه‌م شێوازه ڕێڕه‌وه مێژووییه‌که‌ی ژیان ده‌رده‌خا لهئاڵوگۆڕێ نه‌وه‌کان به‌گۆڕینی پێداویستی سه‌رده‌مه‌کان و ژین به‌گشتی لێره واته ژیان له‌دوو سه‌ده‌ی شازده و حه‌ڤده‌م به‌رجه‌سته‌یه .
ڕووژان ( المفاجأة) ..
ماکی موفاجه‌ئه له‌ناکاو زۆر زۆر گرینگه هه‌رده‌م چاوه‌ڕوان نه‌کراوه بینه‌ر به‌کاردانه‌وه‌ی سه‌رسوڕمانی ده‌وروژێنێ چالاکی بینین هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی ده‌کا بۆ فلیمه‌که ، کتوپڕی نوێبوونه‌وه یا دروستکردنی ڕووداو به‌سه‌رهاتی نوێ حه‌په‌سان به‌رامبه‌ریان چێژدهره . زۆر ماڵی کورد له‌کوردستان و هه‌نده‌ران به‌گه‌وره و بچوکه‌وه به‌رامبه‌ر کوردسات داده‌نیشن ئێواران جارێک سه‌یری دراماکه ده‌که‌ن شه‌وانیش به‌ده‌م برێشکه و به‌رچایی جارێکی تر کڕوکه‌پ به‌رامبه‌ری ده‌ق ده‌گرنه‌وه .
شێوازی گێڕانه‌وه ..
گێڕانه‌وه له‌ناو فلیمدا گه‌ر بهدهمگۆیی چیرۆکخوانی بێ له‌وانه‌یه درێژدادڕی و وهڕسکاربێ بینه‌ر توشی خاوبوونه‌وه بکا به‌ڵام له‌درامای دۆنگی ده‌رهێنه‌ره کۆریه‌کان ئه‌م شێوازه‌یان په‌ڕاندووه زیاتر دوای بهسهرچوونێکی که‌م هه‌ر له‌کاتی خۆی جارێکی تر دانوستان و دوانه گۆتراوهکان به‌خه‌یاڵ ده‌گێڕنه‌وه له‌وێنه و ده‌نگ له‌لای ئه‌کته‌ری دووه‌م که ئه‌کته‌ری یه‌که‌م چی پێ گوتووه ! داهێنانێکی به‌رچاوه . درامای دۆنگی بۆ کۆریه‌که دوو ده‌رهێنه‌ری هه‌بووه به‌ڵام بۆ وه‌رگێڕانه کوردیه‌که یه‌ک سه‌رپه‌رشتیاری جێبه‌جێکار تا ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوون و ئامانجیان پێکاوه .
پاسه‌وانی شاهانه ..
فه‌رمانده‌ی پۆلیس ئه‌فسه‌ره خاوخلیچکه به ههیتهی دوو پلیته‌ی جارانی لای خۆمان ده‌چی پۆلیسێکی گورجوگۆڵ نی یه ، له‌ڕۆیشتنی دا گێڕه گێڕێکی خه‌نده‌هێن ده‌کا زوو زووش له‌پاسه‌وانه‌کان ڕاده‌خوڕێ: ده‌ی مردووانه بجوڵێن . له‌م دواییانه ڕۆڵی چۆنسوو و فه‌رمانده سو‌و و که‌م ببۆوه دیاره بۆ هه‌ر چه‌ند زنجیره‌یه‌کیش کامیڕا چه‌ند ئه‌کته‌رێک ده‌ڕفێنێ لهبیلبیلهی چاوی بینه‌ر نزیکیان ده‌کاته‌وه ڕۆڵی زیاتریان پێده‌دا .
دۆبلاژکاری پیشه‌یی ..
نه‌بوونی ئه‌کته‌ری دۆبلاژکاری ده‌نگی پیشه‌یی له‌کوردستان مه‌به‌ست لهپیشهیی سه‌ره‌ڕای بوونی به‌هره خاوه‌ن خوێندنی تیۆری و بڕوانامه‌ی ئه‌کادیمی یه ، خۆی کێشه‌یه ئاواکردنی به‌رهه‌مه‌کان ته‌نیا له‌سه‌ر به‌هره خۆڕسک و کرده‌ییه‌کان خه‌وشداره ناڕێکی جوله له‌سه‌ر لێوی ئه‌کته‌ره کۆریه‌کان نا یه‌کسانه ته‌واو به‌ده‌ربڕینی تۆنی وشه کوردیه‌کان به‌ڵام هه‌رباشتره له‌کردنی دۆبلاژه‌که به‌نوسین چاوان ئازار ده‌دا بینه‌ر سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه ده‌کا به‌ته‌واوی گرته‌کانی فلیمه‌که ڕاناگا . واته له‌جیاتی چاو که فلیمه‌که ده‌بینێ به‌هه‌ستی گوێ دوانه‌کان ده‌بیستێ . له‌لایه‌کی تر درشته کهموکوڕهیهکان که‌م نین به‌نمونه: ده‌نگی جانگی جای براکه‌ی خاتوو هوون به‌ره‌ی باشوریه‌کان ده‌نگی هه‌رهه‌مان تۆنی ده‌نگی خاوه‌نشکۆیه دیاره که‌می ئه‌کته‌ر یا بودجه‌که‌ی وای کردووه ده‌نگه‌کان دووباره ببنه‌وه یان به‌گۆڕینی ئه‌نقه‌ست له‌ده‌م خوارکردنه‌وه یا زیق و زلکردنی ده‌نگه‌کانی هه‌مان هونه‌رمه‌ندان تۆمارکراوه‌ته‌وه ئه‌مه لایه‌نێکی نه‌رێنی یه یا هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی ده‌قی که پێویست ناکا وا لهبێژینگی بده‌ین .
سحر و فاڵگرتنه‌وه ..
یا به‌واتایه‌کی تر لێکدانه‌وه له‌گه‌ڵ پێشبینی توانای هه‌ندێ که‌سه هۆکار و سایه‌یه‌کی گرینگی سیاسی بووه تا ئێستاش په‌نای بۆ ده‌برێ ، جاران له‌م ڕێگه‌یه‌وه چه‌ندین کار ئه‌نجام و په‌رده‌پۆش ده‌کران ، هه‌زاران میر و پاشا له‌ناوبران فێڵ و فهڕهجی سیاسی چه‌ندین شاژن و شازاده‌ی خه‌ڵتانی خوێن کرد . سیحر ئه‌و پانتاییه خه‌یاڵیه‌یه ئه‌وه‌ی له‌ڕاستی دا پێ ی ناگه‌ی له‌بیردا به‌ده‌ستی دێنی به‌ڵام جادووێکی ههڵخهرهتێنهری ده‌روونی ئاسوده‌که‌ره له‌گرته‌ی فلیمسازی داهێنه‌ره .
وه‌رن وه‌رن ئێره خۆشه ..
بانگه‌شه‌ی ده‌نگی ژنه سۆزانیه‌کانی خانه‌ی ژنان بوو بانگی پیاوه ڕێڕه‌وه‌کانیان ده‌کرد ، گرینگ وه‌رگێڕانه‌که نی یه به‌ڵکو ئه‌م سیسته‌م و فۆڕمه له‌کوردستان وه‌ک داب و خووی نه‌ریتی یان ڕسته‌ی وشه کوردیه‌کاندا نی یه له‌دراما وه‌رگێڕدراوه‌که جێگای سه‌رنج و جوان کورداندنی ده‌ق و ڕووداوه‌کانه .
دراما له‌جیاتی خوێندنه‌وه ..
زێدهنوسی بێ‌کاری نی یه که باسی دۆنگی ده‌که‌ین چیرۆک ئه‌ڤه .. بابزانین وه‌ک من ده‌یبینم تۆش هه‌روای یا تێبینی و بۆچوونی ترت هه‌یه ؟ له‌به‌ر که‌می خوێندنه‌وه و سه‌رقاڵی زۆرینه‌ی خه‌ڵک به‌ئه‌رکه‌کانی ژیان ئه‌م جۆره درامایانه به‌رهه‌می به‌سودی هۆشیاری هه‌روه‌ها هۆیه‌کی باشی فێربوون و خۆپه‌روه‌رده کردنه ، ئه‌گه‌ر که‌سانێک له‌به‌ر نه‌خوێنده‌واری یا هه‌ر هۆیه‌کی تر که‌م خوێنه‌ر بن ئه‌وا فلیمسازی وێناکردنی ڕووداوه‌کان له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانه‌وه زانیاریه‌کان ئاسانتر به‌ئاماده‌کراوی ده‌گه‌یه‌ننه وه‌رگر و فێرخواز تام چێژی خۆی هه‌یه وه‌ک کتاب خوێندنه‌وه که خوێنه‌ر خۆی خهیاڵمهند و ده‌رهێنه‌ری وێنه‌یی ڕووداوه‌کانه تاقت و به‌هره‌مه‌ندی خوێنه‌رانه‌ی ده‌وێ .
هه‌ر بۆ خۆشی فه‌رموون کۆڕسی گۆرانیه‌که‌ی دۆنگی و شازاده‌ش له‌گه‌ڵیاندا له‌م لینکه ببینه:
دڵشاد تاقانه