دوای چاوەڕوانیەکى زۆرى جەماوەر ئەمڕۆ یەکەمین ئەلبومى خانمە هونەرمەند ( هانى ) بە ناوى سەندرێلا هاتە بڵاوکردنەوە. سەندرێلا لە یانزە تڕاک پێکهاتووەو سەرجەم ئاوازەکانی لەلایەن ئاواز دانەری بە توانا ( هەڵکەوت زاهیر ) ئامادەکراوە و تێکستەکانى لە لایەن ( دکتۆر ئاراس عەبدولکەریم و حەمە سەعید حەسەن و ئەدیب چلکی و هەڵکەوت زاهیر و بێسارانى و حەمە سەعید ئیبراهیم و ئاریۆس) ئامادەکراوە و کاری دابەشکردنى موزیکى لە لایەن هونەرمەند ( هێمن حوسێن ) و تۆمارکردنى دەنگ ( کاوە شێخ ) پێی هەڵساوە .