لە پێناو ئاشتى و پێکەوە ژیانى کەلتورە جیاوازەکان و لە ژێر دروشمى ( ئاشتى و ژیاندۆستى) سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کەلتورى و چالاکى رۆشنبیریى RCE پێنجەمین فێستیڤاڵى کەلتورە جیاوازەکان لە رۆژانى ٢١ و ٢٢/٩/٢٠١٨ لە شارى رانیە ئەنجام دەدات.
لەم فێستیڤاڵەدا ١١ گروپى هونەرى لە دەرەوەى ناوەوە وڵات بەشدارییان تێیدا کردوە کە تێیدا هەر یەک لە تیپەکانى ( خانەى نمایشى جل و بەرگى عێراقى لە بەغداد ، تیپى هونەرى میللى شارى بەصرە، تیپى هونەر و فۆلکلۆرى وڵاتى میصر، تیپى گلداز لە بلوجستان، گروپى ئیستم لە خوراسان، گروپى روناک بۆ کەلتورە جیاوازەکانى ئێران، تیپى هونەرى میللى سلێمانى، تیپى هونەرى میللى دهۆک، تیپى هونەرى میللى کەرکوک ( عەرەب- سریان- تورکمان- کورد)، تیپى ئارمانج لە عەفرین، گروپى مۆزیکى راپەرین) بەشدارى تێدا دەکەن.
فێستیڤالەکە لە کاتژمێر ٨:١٥ خولەکى شەو لە پارکى دەروازەى راپەرین دەست بە کارەکانى دەکات، دواتر گروپەکان لە دوو شەودا نمایشى کەلتورەکانى خۆیان دەکەن، لە پرۆگرامى دووەم رۆژى فیستیڤاڵەکەش (پێشانگاى کەلەپورى و سازدانى خوانێکى گەورەى خواردنە کوردییەکان و نمایشى کارە هونەرییەکانى پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى رانیە، نمایشى بەلەمەکان لەدەربەندى رانیە) بەشێکى ترى کارەکانى ڤێستیڤاڵەکەن.
سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کەلتورى، ساڵى ٢٠١٠ دامەزراوەو مۆڵەتى وەرگرتوە، ئەم سەنتەرە کار لە بوارى ئاڵوگۆرى کەلتورى لە دەرەوەو ناوەوەى وڵات دەکات و تا ئێستا چەندین پەیوەندى و پرۆگرامى کەلتورى لەگەڵ ئەمریکا، لبنان، ئوستراڵیا، تورکیا.. هتد ئەنجامداوەو ساڵانەش فێستیڤاڵى کەلتورى بۆ کەلتورە جیاوازەکان ئەنجام دەدات.
www.rayal,org