مەنووچێهر جیهانی ـ هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی کردنه‌وه له پارکی غه‌دیری شاری ئیسفه‌هان، سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به فه‌رمی ده‌ستی به کار کرد.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به خوێندنده‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێک له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێ‌کرد.
“عەلیڕەزا تابێش”، به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی فیستیڤاڵی سیودووهەم، مه‌رزیه بروومه‌ند، پووران دره‌خشه‌نده، رائید فه‌ریدزاده، قودره‌توڵڵا نه‌ورۆزی (شاره‌وانی ئیسفه‌هان)، عه‌بدوڵڵا عه‌لیموراد، ئه‌بولفه‌زل جه‌لیلی، رابیعه مه‌ده‌نی، کامبۆزیا په‌رته‌وی، له‌یلی ره‌شیدی، عه‌لی ئه‌کبه‌ر قازی نیزام، وه‌حید نیکخواه ئازاد، حوجه‌تولئیسلام وه‌لموسلمین “محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌نساری” (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای ئیسفه‌هان)، مه‌هدی مه‌زرووعی، ئه‌میر ئه‌رجومه‌ند زهندئاوهر، فه‌تحوڵڵا موعین، پوورمحه‌مه‌د شه‌ریعه‌تی (ئه‌ندامی شۆڕای ئیسلامی شاری ئیسفه‌هان) و جێگره‌کانی شاره‌وانی ئیسفه‌هان و چه‌ندین که‌سایه‌تی دیکه له که‌سایه‌تییه‌کانی ئاماده‌بووی ئه‌م رێوڕه‌سمه بوون.
ئاماده‌بوونی هۆگران له پارکی غه‌دیری شاری ئیسفه‌هان له رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵ که هاوکات بوو له‌گه‌ڵ رێکه‌وتی جه‌ژنی پیرۆزی غه‌دیری خوم، جۆش و خرۆشێکی تایبه‌تی به‌م رێوڕه‌سمه‌دا.
له سه‌ره‌تای ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا ڤیدیۆیه‌ک به زمانی ئینگلیزی له مێرمنداڵان په‌خش و بڵاو کرایه‌وه که وێرای به‌خێرهاتن به ئاماده‌بووان، یادێک له منداڵانی سێڵاو لێدراو کرایه‌وه.
پاشان حوجه‌تولئیسلام وه‌لموسلمین “محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌نساری” (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای ئیسفه‌هان) له‌سه‌ر بانگهێشتی “پێژمان بازغی” پێشکه‌شکاری ئه‌و داڕێژه‌یه هاته سه‌ر شانۆ بۆ ئه‌وه‌ی که په‌یامی “سه‌یدعه‌باس ساڵحی” وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران بخوێنێته‌وه.
له درێژه‌دا “پێژمان بازغی” بانگهێشتی مێرمنداڵێکی کرد بۆ ئه‌وه‌ی که بێته سه‌ر شانۆ و
گۆرانی و به‌سته‌ی “عه‌لی ئه‌ی هومای ره‌حمه‌ت” بۆ ئاماده‌بووان بخوێنێته‌وه که له‌گه‌ڵ چه‌پڵه‌رێزانی ئاماده‌بووان هاوڕێ بوو.
هاوکات له‌گه‌ڵ پێشکه‌شکردنی ئه‌م هه‌ڵبه‌ست و گۆرانیه، ئاڵای سه‌ر گڵکۆی پیرۆزی باره‌گا و حه‌ره‌می حه‌زره‌تی عه‌لی (د.خ) له نه‌جه‌فی ئه‌شره‌ف له لایه‌ن هاوسه‌ران و منداڵانه‌کانی چوار شه‌هیدی پارێزه‌ری حه‌ره‌م له‌سه‌ر شانۆی به‌رنامه‌که نمایش کرا.
پاشان ڤیدیۆیه‌ک له به‌رزڕاگرتنی یادی 23 هه‌زار شه‌هیدی به‌ره‌ڤانی پیرۆز و شه‌هیدان ئه‌حمه‌د کازمی و موحسین حوجه‌جی (شه‌هیدانی پارێزه‌ری حه‌ره‌م) به وته‌کانی رێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئێران بۆ ئاماده‌بووان په‌خش و بڵاو کرایه‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا، “عەلیڕەزا تابێش” ده‌بیری فیستیڤاڵ هاته سه‌ر شانۆ و ده‌قێکی سه‌باره‌ت به سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بۆ ئاماده‌بووان خوێنده‌وه و رایگه‌یاند: میوانداری ئێمه شاری میهره‌بان، ریشه‌دار و دووپاته نه‌بووی ئیسفه‌هان و خه‌ڵکی دڵ‌پاکی ئه‌م شاره هاوهه‌نگاو له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌وڵیان داوه که فیستیڤاڵێک که بۆ به‌رزڕاگرتنی وێنه و منداڵی و وێنه‌ی منداڵای ساز بده‌ن تا به هه‌ستێکی خۆش و دۆستانه و به رازاوهترین شێوه به‌ڕێوه‌بچێت.
پاشان “قودره‌توڵڵا نه‌ورۆزی” شاره‌وانی ئیسفه‌هان هاته سه‌ر شانۆ و وێڕای به‌خێرهاتن به ئاماده‌بووان، میوانان و مێرمنداڵانی ئاماده‌بوو له‌م رووداوه سینه‌ماییه‌دا گوتی: ئاوێته‌یی و هاوکات بوونی ئه‌م شه‌و له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵ، به‌ره‌که‌تێکه بۆ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی منداڵان و مێرمنداڵان، ئه‌و فیستیڤاڵه‌ی که ده‌توانێت ببێته سه‌رمایه‌یه‌کی گه‌وره نه‌ک هه‌ر بۆ مندالانی ئه‌مڕۆ به‌ڵکوو بۆ سازێنه‌رانی داهاتووی وڵات. سینه‌ما گۆچانێکی سیحراوییه که ده‌توانێت مه‌به‌ست و ئارمانه‌کانی یه‌ک میلله‌ت نمایش بکات.
له درێژه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا که پێشوازیی به‌ربڵاوی منداڵان و مێرمنداڵانی پارێزگای ئیسفه‌هان و سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانی به دواوه بوو ، له دوای په‌خش کردنه‌وه‌ی کلیپێک له فیلمه‌کانی پڕ له یاد و بیره‌وه‌ری سینه‌مای منداڵان وه‌کوو “باش‌و غه‌ریبه‌ی چکۆله” ، “کڵاو سوور” ، “شاری مشکه‌کان” ، “دزی بووکه‌ڵه‌کان” ، “سه‌فه‌ری سیحراوی” ، “چیرۆکه‌کانی مه‌جید” و هتد گروپی مۆسیقای پێکهاتوو له 170 منداڵ و مێرمنداڵی هونه‌رمه‌ندی موزیکژه‌ن به ئاماده‌بوون له سه‌ر شانۆ چه‌ندین پارچه مۆسیقایان پێشکه‌ش کرد.
په‌خش و بڵاوکردنه‌وه‌ی کلیپی ناساندنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌شه
جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م خوله له فیستیڤاڵ به‌شی کۆتایی هێنه‌ری رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی سی‌ودووهەمین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بوو.