زۆر جار لێره‌و له‌وێ لێدوانی جۆراوجۆر به‌ناوی که‌سانی تره‌وه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی تایبه‌ت ڕووبه‌ری سایته‌کان ده‌ڕازێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه به‌دواداچوونێکی بۆ نه‌که‌ین دوور نیه خوێنه‌ر به ڕاستی بزانێت که چی له ڕاستیدا هیچ ئه‌ساسێکی نیه‌و ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی پڕوپاگه‌نده‌یه‌و هیچی تر نا. ئه‌مڕۆ هه‌ندێک له‌وانه‌ی سه‌رقاڵن به بابه‌تی هونه‌ری چاوێک به‌سایت و ڕۆژنامه و گۆڤار و میدیکانی تر ده‌خشێنن لێره‌و له‌وێ شتێکی لێ هه‌ڵده‌پچڕن و به داڕشتنێکی تر هه‌واڵێک له کۆی چه‌ند هه‌واڵێکی تر که پێشتر بڵاوکراونه‌ته‌وه پێکوه ده‌لکێنن و ده‌یکه‌ن به بابه‌تێکی نوێ.
به‌ر له چه‌ند ڕۆژێک له مه‌وبه‌ر (ده‌رباز یونس) به بێ پرس به ناوی ناوه‌ندی ئارۆوه لێدوانێکی داوه گوایه سیدی (هانی) له سیدی هونه‌رمه‌ند (ئه‌ژده‌ر وه‌هبی) زیاتر فرۆشراوه !؟ تۆ بڵێی وابێت !؟ بۆ نا !؟ هه‌رکامیان پڕ فرۆش بێت بۆ من کێشه‌یه‌ک نیه و جێگای ده‌ست خۆشیه، من لێره‌وه ته‌نها ده‌مه‌وێت تیشک بخه‌مه سه‌ر ڕاستی و دروستی ئه‌م لێدوانه و نادروستی لێدوانێکی وا چه‌ند کاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر خودی هه‌واڵه‌که خۆی !؟
ده‌با به یه‌که‌وه به‌دواداچوونێک بۆ ئه‌م هه‌واڵ لێدوانه بکه‌ین !؟
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڕێز (سیروان قادر که‌ریم )به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی ئارۆمان به‌سه‌رکرده‌وه ده‌رباره‌ی لێدوانه‌که‌ی بۆ کاک ده‌رباز پرسیارمان لێیکرد له وه‌ڵامدا وتی:
“من (سیروان قادر که‌ریم) به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی ئارۆ ئه‌مه‌وێت ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌و براده‌ره (ده‌رباز یونس) ڕاست بکه‌مه‌وه که به‌ناوی ئێمه‌و بێ پرسی ئێمه لێدوانی داوه که گوایه سیدی هانی له ئه‌ژده‌ر زیاتر فرۆشراوه !؟ ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی ئارۆ ئه‌وه ڕاست ده‌که‌ینه‌وه که نه‌مان وتوه هانی له ئه‌ژده‌ر زیاتر فرۆشراوه شتی وانیه و ئه‌ساسی نیه . پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م لێدوانه به‌م به (چرا تیڤی) په‌یوه‌ندیم به (ده‌رباز یونس )کرد ، پێم وت که ئه‌م کاره‌ت چۆن کردوه به ناوی ئێمه‌وه ؟ له وه‌ڵامدا پێی وتم. من لێدوانێکم خوێندۆته‌وه هی جه‌نابتان که وتوتانه هانی زۆر فرۆشراوه منیش ئه‌م لێدوانه‌م وه‌رگرتوه‌و هه‌ندێک شتم بۆ زیاد کردوه‌و به ناوی خۆمه‌وه بڵاوم کردۆته‌وه !؟ هه‌روه‌ها به‌ڕێز (سیروان قادر که‌ریم) ڕایگه‌یاند که ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی ئارۆ هیچ په‌یوه‌ندیه‌کمان به ده‌رباز یونس نه‌کردوه‌و ئه‌م لێدوانه‌ی ده‌ربازیش په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه ئێمه ته‌نها چاوپێکه‌وتنمان له گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی هونه‌ری هه‌ولێر کردوه‌و سه‌باره‌ت به کار‌و چالاکیه‌کانی ناوه‌ندی ئارۆ وه وتومانه سیدی هانی که به‌رهه‌می ئێمه‌یه زۆری لێفرۆشراوه به‌س نه‌مان وتوه له هونه‌رمه‌ند( ئه‌ژده‌ر وه‌هبی زیاتر فرۆشراوه) وه ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی ئارۆ ته‌نها مه‌به‌ستمان خزمه‌تی هونه‌رمه‌ندانه نه‌ک پێشبڕکێیان پێبکه‌ین وه ناشی که‌ین وه ئه‌وه‌ش ئیشی ئێمه نیه کێ له کێ باشتره وه هه‌روه‌ها ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی ئارۆ چاپ و تیراژی هونه‌رمه‌دان بۆ هیچ که‌س و لایه‌نیك نادرکێنین ، هه‌روها به‌نسبه‌ت سیدی هونه‌رمه‌ندی ئازیز کاک (ئه‌ژده‌ر وه‌هبی) ئه‌مه‌وێت ئه‌وه به هه‌موو لایه‌ک و کاک ئه‌ژده‌ر بڵێم که سیدی (لێم ببوره) پڕفرۆش‌ترین بوه‌و که به‌رهه‌می کۆڕه‌ک موزیکه من به ته‌نها له دوکانه‌که‌ی خۆمانا جگه له دوکانه‌کانی تر‌و سه‌نته‌ره‌کانی تر به ته‌نها خۆم (5000) پێنج هه‌زار سیدی هونه‌رمه‌ند (ئه‌ژده‌ر وههبیم) فرۆشتوه به ئۆرجیناڵ .
هه‌روه‌ها زۆر له سه‌نته‌رو تۆمارگاکانی کوردستان‌مان دوان له وه‌ڵامدا وتیان هیچ به‌رهه‌مێک به وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند (ئه‌ژده‌ر وه‌هبی ) نه‌فرۆشراوه و کاتێک ئه‌و ئه‌لبومه بڵاو بۆوه بازاڕێکی تری بۆ فرۆشتنی سیدی دروست کرد . هه‌روه‌ك به‌ڕێز (عیسا مێرگه‌سوری ) له کاتی بڵاوبونه‌وه‌ی سیدی ( لێم ببوره‌ی ئه‌ژده‌ر) ڕایگه‌یاند که پڕ فرۆشترین بوه‌و ئه‌و سیدیه ئه‌وه‌نده‌ی لێفرۆشرا که یادگارێکی بۆ کۆڕه‌ك دروست کرد که نزیکه‌ی 4 جار چاپ کرایه‌وه . ئومێدی سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر و هانی ده‌خوازم.
تارا ته‌حسین