عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
.
ساڵی تـــازەی خوێندنە
خــۆشـــترین ڕۆژی منە
بـــۆ پۆلێکی نوێ دەچم
دڵ پــــڕ ھیوای مـەزنە
&&&
خاوەنی خولیا و بەھرەم
بۆ پێشوازی ئامــــادەم
ئەمساڵیش وەکو ساڵان
سەرکەوتن تۆمار دەکەم
&&&
بۆیە ھەر لــــە ئێستاوە
بـــە گشت ھێز و تواناوە
بە بەرنامە کــار دەکەم
چــــالاک و بە بڕواوە
١/٩/٢٠١٩