ناوەندى هەولێری رێکخراوى هونەرمەندانى کوردستان بەهاوکارى پەیمانگاى هونەرەجوانەکانى هەولێر ساڵیادى کۆچی دوایی هونەرمەندى شێوەکار سەربەست عومەر دەکاتەوە.
لەمبارەیەوە هیوا سوعاد بەرپرسی ناوەندى هەولێری رێکخراوى هونەرمەنادنى کوردستان گوتى:
وەکو رێزگرتنێک لەرۆحى پاکى هونەرمەندى جوانەمەرگ سەربەست عومەر ناوەندەکەمان بەهاوکارى پەیمانگاى هونەرەجوانەکانى هەولێر کاتژمێر 10ى بەیانى رۆژی چوارشەممە 24/2/2010 لەهۆڵی پەیمانگاى هونەرەجوانەکانى هەولێر ساڵیادى کۆچی دوایی هونەرمەندى کۆچکردوو دەکاتەوە، کە یادەکەش سێ بڕگە لەخۆدەگرێ، ئەویش دانانى تاجەگوڵینە لەسەر پەیکەرى هونەرمەند لەناو پەیمانگاو کردنەوەى پێشانگایەکى تایبەتى هونەرمەندى شێوەکار دارا محەمەد عەلى، لەبڕگەى سێیەمیشدا فیلمێکى دیکۆمێنتى لەسەر ژیانى هونەرمەند لە دەرهێنانى رێکەوت سەلام نمایش دەکرێ.
جێی ئاماژەیە هونەرمەند سەربەست عومەر یەکێک بوو لەهونەرمەندە دەسترەنگینەکانى بوارى شێوەکارى، پارساڵ بەنەخۆشییەکى کتوپڕ کۆچی دوایی کرد.
مەسعودى مەلا هەمزە