به‌ڕێزان منیش هه‌ر وه‌ک یه‌کێک له زیندانه سیاسیه‌کانی ئه‌م میلله‌ته زۆر نه‌هامه‌تی و ئازارم چه‌شت له پێناوی به کورد بونمدا زۆرترین سزا و ژیانی سه‌ختم به‌سه‌ر برد،من هاوڵاتیه‌کی که‌رکوکیم که له ساڵی 1982 له شاری که‌رکوک له دایک بووم له ساڵی 1997 که ته‌مه‌نم گه‌یسته15ساڵان ده‌ستم تێکه‌ڵ کرد له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا و
وه‌ک لایه‌نگرێکی ئه‌و حزبه خه‌باتگێڕه دژی حکومه‌تی به‌عس ڕاوه‌ستام و ده‌مویست کوردان له که‌رکوک بونی خۆیان بسه‌لمێنن هه‌ر بۆیه چه‌ندین چالاکی و کاری سیاسیم ئه‌نجام دا یه‌کێ له‌وانه کردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز بوو له شاری که‌رکوک دا که له‌و کاته‌دا به هه‌موو جۆریک ئاگر کردنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی نه‌ورۆز ڕێگه پێ نه‌دراو بوو به‌ڵام من به بێ گوێدانه هه‌ر حاڵه‌تێکی خراپ که ڕێم پێ بگرێ بڕیارمدا که ئاگری نه‌ورۆز بکه‌مه‌وه هه‌ر واش بوو من ئاگرم کرده‌وه له گه‌ڕه‌کی ڕه‌حیماوا له‌و کاته‌دا که موختاری گه‌ڕه‌ک پێی زانیم واته، موختار علی،وتی گه‌ر له سکی دایکیشتدا خۆت بشاریته‌وه من ده‌ت ده‌مه ده‌ست حکومه‌ت هه‌ر بۆیه ده‌ستگیریان کردم و نێردرام بۆ یه‌کێ له مه‌قه‌ڕه‌کانی حکومه‌تی به‌عس زۆر ئازاریان دام و دواتر زیندانی کرام ماوه‌ی مانگێک له زینداندا منیان هێشته‌وه پاشان ئازادیان کردم به مه‌رجێک که ئیتر ئیشێک نه‌که‌م که خواستی به‌عسیه‌کان پێشێل بکات.
دوای ئه‌مه له ساڵی 1998 که جاریکی تر بڕیارمدا دیسان هه‌وڵبده‌م بۆ به کورد ناساندنی خۆم توانیم گه‌ر هیچ نه‌که‌م له سه‌ر دیواره‌کانی ماڵه کان بنوسم بژی کورد،بژی کوردستان ،که‌رکوک شاری کوردانه ،دوای ئه‌م نوسینانه نه‌مزانی کام خۆ فرۆش منی دایه ده‌ست حکومه‌تی به‌عس بۆ جاری دووه‌م زیندانی کرامه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ که‌س و کارم پێم بزانن نزیکه ساڵێک من له زینداندا ئازار درام چه‌ندین جار له کاره‌با درام زۆر کێشایان به‌سه‌رم دا گیانم زۆر زه‌ره‌ری لێکه‌وت توشی نه‌خۆشی هاتم نه‌خۆشی له هۆش خۆ چوون ، بیر چوونه‌وه، توڕه‌یی، دواتر بنه‌ماڵه‌که‌م به زیندانی کردنی منیان زانی هه‌ر بۆیه به پاره‌یه‌کی زۆر ئازادیان کردم ،…
من ئێستا که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژیم هه‌میشه سه‌ردانی دکتۆر ده‌که‌م هه‌موو دوو هه‌فته جارێک ده‌رزیم هه‌یه و ده‌رمانی به‌رده‌وام وه‌ر ده‌گرم له ئاپۆتێکت ئێستاش جێگه‌ی ئازاره‌کان به گیانمه‌وه بوه به مۆر .من هه‌ر خۆم به یه‌کێتی ده‌زانم به‌ڵام سه‌د ئاخ بۆ ئه‌و یه‌کێتیانه‌ی که به ئێمه نازانن که هه‌وڵماندا و ویستمان پێشیان بخه‌ین ،تا ئێستاش له سویید که لێپرسراوانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان کۆڕ و کۆبونهوهیهکساز ده‌که‌ن بۆ ئه‌ندامانی خۆیان من ئاماده ده‌بم وه‌ک یه‌کێتیه‌که‌ی جاران به گیانێکی پڕ سۆزه‌وه به‌ڵام هه‌تا ئێستا سوپاسێکیشم لێیان نه‌بیستوه ،به‌ڵام زۆر که‌س به بێ ئه‌وه‌ی هیچی کردبێت به پێشمه‌رگه‌ی دێرین ناو ده‌برێت و مانگانه‌ی 1000 دۆلاره که له کوردستانه‌وه بۆی ده‌نێرن بۆ ئێره .
من هیچم لێیان ناوێت به‌ڵام ده‌ڵێم بزانن کێ له خۆتانه و کێش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵتانه؟ من به‌ڵگه‌کانیشم دا ده‌نێم بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڵێن بۆ خۆ ده‌رخستن ئه‌م شته‌ی به‌یان کردوه.
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ خوێنه‌ران هیوادارم ماندووم نه کردبن به خوێندنه‌وه‌ی کورته‌یه‌ک له ژیانم .
سوپاس
احمد که‌رکوکی
سوید