فەرەیدون کونجرینی : سلێمانی پێك نەهاتوە تەنها لە یەك ناوچەو چەند گەڕەکێک” کەدێرینترینیان مەڵکەندی، کانیئەسکان، کۆیژە، سەرشەقام، چوارباخ، دەرگەزێن” بەڵکو سڵێمانی دەیان ناوچەی بەرفراوانی لە شارۆچکەو گوندی بەردەکەوێ و خەڵکەکەی خۆیان بەهاوڵاتی سلێمانی دەزانن” وەك دوکان و قەلادزێ و دەربەندی بازیان قەرەداغ و هەندێك لە ناوچەکانی گەرمیان و شارباژێڕ کە دوقەزاو سەدان گوندی لەخۆگرتوە و هەڵەبجەی جاران و شارەزور ناوپارێز تا دەگاتەوە بە سنورەکانی تری ئێران” خەڵکی ئەم ناوچانەی ئاماژەم پێداوە ڕەنگ و بەرائەتی سلێمانیان هەڵگرتوەو سلێمانیان گەیاندوە بەو شاشارەی لە دامەزراندنیەوە ململانێی دەکرێ لەلایەن دوژمنان و ئەوانەی ساڵەهای ساڵە شارچێتی بۆتە پیشەیان و هەوڵی وەرگێڕانی سلێمانی دەدەن” هەر کەسێك خەڵکی سلێمانی نیەو لەوێ نیشتەجێیە” سەبەبکاری نابوێری سلێمانیە” زۆرینەی دانیشتوانی سلێمانی ڕەسەنایەتی ئەوشارەیان نیەو بونەتە هۆکاری نابوێری و ســستی سلێمانی، دەبو پارێزگای سلێمانی فێرگەی نیشتمان پەروەری و نەتەوایەتی بۆ ئەو کەس و خێزانە بکردایەتەوە کەدەیانەوێت لە شارێکی ترەوەبێن و ببنە هاوڵاتی سلێمانی”
ئادەمیزاد” جیاوازی هەیە لەنێو بونەوەرەکانداو بە مرۆڤ ناسراوە” تەواوی جیهان ماڵێکە پێگەی مرۆڤایەتی یەکە ئەوەی جیاوازی مرۆڤبێت زوبان و کلتورو ئاینە ئەوشوێنەی لێی لەدایك بون بەخاکی خۆیانی دەزانن و کردونی بە نەتەوەو بە وڵات ناسراوەو لێرەشدا کلتورەکان چەند بەشێکی جیاوازیان دروستکردوەو جودابونەتەوەو لە گوندەوە بۆ شارۆچکەو شار ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکیکە مافی ئەوەی نیە ڕەسەنایەتی بقۆزێتەوە بۆ کلتوری خۆی چونکە هەر ناوچەیەک وەك ماف کلتوری خۆی هەیە” هەرکۆمەڵێک لە خێزانێکەوە پەرەی سەندوە” لەناو هەر خێزانێکدا کەسێكی چالاک و بوێرو جیاواز لەئەندامەکانی تر کاری گەری هەبوە یان لەنێو کۆمەڵگەیەکدا چەند کەسێك توانیویانە گەشە بە کلتورو ڕەسەنایەتی خێڵەکەیان بدەن” پێشبڕکێ هەبوە بۆ بەدەستهێنان و ئامانجی خود یان بۆ گەشەکردنی شارەکەی کە ئێستا پێی دەوترێ شارچێتی” مەبەست لەم وتارە جیاوازی نیە لەنێوان مرۆڤدا بەڵکو ڕەخنەیە لەوانەی خودموختاری ئەنجام دەدەن لە ناوجەیەکدا دورە لە ئاداب و کلتورو ئاکاری ناوچەکەی خۆی” هەر تاکێك بیەوێ ناوچەکەی خۆی جێــبهێڵێت و ڕوبکاتە ناو کۆمەڵگەیەکی تر دەبێت ڕێز لە کلتورو ڕەسەنایەتی ئەوناوچەیەبگرێت کە بۆی هاتوەو دەیهەوێ تێیدابژی.
هەندێک لەم وتارە داکۆکیە لە شارەکەم تابەتەندروستی باش بمێنێت و خەڵکی بوێری کەمنەکات و ئاستی شارستانی باشتربێت بەهۆی خەڵکە ڕەسەن و ڕۆشنبیرو پێشکەوتوتر لە ناوچەکانی تری کوردستان” خەڵکی ڕەسەنی سلێمانی هۆشداریبدەن بەو کەسانەی دەیانەوێت ببنە هاوڵاتی سلێمانی کە ئامارێکی بەرچاوی هاوردە دەیەوێت ببێتە ڕۆشنبیرو بازرگان یان لەبەر دیمەنی جوانی شارەکەنیشتەجێ بون هەندێک ناوی خۆی ناوە بابان و کلتوری شار نازانێت و هتد… ڕێژەیەکی بەرچاو بۆ شتکستهێنانی ئاستی شارستانی شارەکە هاوردەکراون”
هیچ کام لە ناوچەکانی تری باشور نەیان توانیوە بگەنەوە بە سلێمانی هەرچەندە هەوڵێکی زۆردراوە وەك سلێمانیان لێبێت و سەرکەوتونەبون” ناچاربون بێنە ناو شاری سلێمانی نیشتەجێبن ئێستاش بونەتە زۆرینەو خەڵکە ڕاستەقینەکەیان خنکاندوەو سلێمانیان تێكشکاندوە” گەر من بمەوێت لە شارێکەوە بچمە شارێکی تر دەبێت بەپێی کلتورو نەریت و مێژوی ڕەفتاربکەم” گەر بیرۆکەیەکم هەبێت و ببمە پشتیوانی تا بەرەو ئاستێکی شارستانی باشتربڕوات پێشنیار دەکەم لە ڕێکخراوەکانی ناوچەکە تا دەگات بە پارێزگاو ئەنجومەنی شارەکە ” بەڵام بەداخەوە زۆرێك لەوانەی خەڵکی سلێمانی نین و نیشتەجێی سلێمانین کۆیلەی حیزبن و سیاسەت ئاراستەی گۆڕون و دەیانەوێ سلێمانی تێکبشکێن و هەمو لاپەڕەکانی مێژوی بدڕێنن” هەروەك هاوڕییەکم ئاماژەی کرد ئەوەی بەعس پێی نەکردین ئەم دووبنەماڵە دوژمنەی ناوخۆ پێی کردین ھەرچی مێشک وشک و ناڕۆشنبیرو خەڵکی ناحاڵیە گەشەی پێکرد بۆئەوەی خەڵکی ڕەسەنی سلێمانی ھیچ جۆرە پەیوەندیەکی نەمێنێت لەنێوان خەڵکدا بۆ ڕاپەڕین و لێدانی ئەم دوو حیزبە ناسیاسیەیی کۆمەڵگەی کوردیان کردوە بە چەند بەشێکەوەو چەقبەستویان کردوین” جا ڕێزی خۆتان بگرن با ڕێزتان بگیرێ و بەهاوشار ناوتان بێنین”
گەرەکەکانی ئێستاو ناوخۆی سلێمانی پتر لە 100 گەڕەکەو دانیشتوانی زیاتر لە دو ملیۆن و دوسەت هەزار کەسە” درود بۆ بابانیەکان” کە پێش ئەوەی سلێمانی دابمەزرێت، ئیمارەتی بابانیەکان لە ناوچەی قەڵاچوالان بوون و هاتون سلێمانیان دروستکردوە” منیش پەروەردەی قەڵا چوالان و سلێمانیم”
فەرەیدون کونجرینی