ئەگەر ئەمجارە قسمەت وای فەرموو
ئەگەر ئەمجارە دلی من وای وت
بۆ پایزێکی تر بۆ دیدارێکیتر
لە ئامێزی خۆمت دەگرم
ئەگەر ئەمجارە فەرموودەیەک بوو
ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ بووم
دنیا وای بە باش زانی
دنیا غەدار نەبوو
لەگەڵ یەکەم گەلا رێزاندا
حەوت گەڵای پایزەیی
بۆ یانزەهەمێن مانگی سال
دەگەرێنمەوە بۆدووهەزارو دە
ئەگەر ئەمجارە رێگام پێنەگیرا
دەستی دار بەرویەک ئەگەرم
لەگەل هەشت کەسی خۆشەویستتدا
دێمە لات ، من کەدڵی خۆشی تۆ
بە ئەگەری نابێنم، فەقەت
چاوەرێ نەبیت ، دەستت ئەگرم
لەگەل بوکی پایزەیدا
دیسانەوە دەت کەم بەزاوایی یەک شەوە
ئەگر تەنها قیسمەت وابوو
ئیتر هیچ کات دلی پر سۆز دل تەنگ ناکەم
لقێ لە داری سەیوان، دەکەم بە ئالقە
لەگەل خۆشەویستاندا سەما دەکەین
لە گەل روت بونەوەی گەلاکان
ئێمەش وەک ئەوان سەما دەکەین
ئەمجارەیان بێ تۆ نابین
ئەمجارەیان بێ تۆ نابین
سارا رەشید ئەفەندی
١٠/٣/٢٠١٢