جیهانێك بۆ ململانێی له‌پێناو گه‌شه‌پێدان و چه‌قبه‌ستوویی
ئاكۆ عه‌بدوڵڵا
ئاین راندی رۆماننووس و سیناریۆنووس و فه‌یله‌سوف و شانۆنووس، به‌ناودارترین تیۆرداڕێژه‌ری هزری (بابه‌تگه‌ری) داده‌نرێت. وه‌ك رۆمانووسێكی سه‌نگینیش خاوه‌ن ستایلی ره‌وان و ئه‌ندێشه‌ی سه‌ركێش بوو. ساڵی 1957رۆمانی (كاتێك ئەتڵەس شانه‌كانی هه‌ڵته‌كاند Atlas Shrugged) بڵاوكرده‌وه كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی له‌شێوه‌ی ئه‌ندێشه‌ی زانستی و نهێنی و ڕۆمانسی و چه‌شه‌ی فەلسەفییانه‌یه. درێژترین ڕۆمانیشیه‌تی. ره‌نگدانه‌وه‌ی ته‌نگژه ئابوورییه‌كان و گرفتی دۆزی وزه‌یه. هاوكات رۆمانێكی ته‌شویقییه و رازی تاوانی كوشتنیشه، كوشتنی گیانی مرۆڤ له‌سه‌ر ده‌ستی رۆشنبیری به‌كۆمه‌ڵ. مانگرتنی خاوه‌ن كارگه‌كان و به‌گه‌ڕخه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه. وێنه‌یه‌كی ئاڵۆز و كێشنده‌ی گه‌نده‌ڵی و ئابووری و سیاسی و ئه‌خلاقییه كه له (ته‌بایی) نێوان حكومه‌ت و بزنسمانه‌كان دێته ئارا. تێیدا ئاین راند وێنه‌ی شاره خوازراوه‌كه‌ی (یۆتۆبیا)ی له‌دۆڵی گالت كێشاوه وه‌ك (كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خۆبه‌خشی له‌نێوان خه‌ڵكی كه ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تییان به‌یه‌كه‌وه كۆیان ده‌كاته‌وه، به‌بێ هیچ رێكخستنێكی فه‌رمی). هه‌روه‌ها تێیدا به‌رگری له‌تاكبوونی مرۆڤ و سه‌ربه‌خۆبوون و بیرۆكه‌ی به‌رهه‌مهێنان كردووه كه به‌رده‌وامبوون و پێشكه‌وتن به‌كۆمه‌ڵگه ده‌به‌خشی. واتا ته‌نیابوونی مرۆڤ و سه‌ربه‌ست بوونی ئه‌و ئایدیایه به‌ده‌ستهاتووه‌ی كه به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتن به‌كۆمه‌ڵگه ده‌به‌خشێ. له‌ناو رووداوه‌كانیشدا ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه پێشكه‌وتن و به‌رهه‌مهێنانی ناو كۆمه‌ڵ پێویستی به‌عه‌قڵیه‌تییه‌كی بابه‌تییانه و به‌ها بۆداڕێژراو و نموونه‌یه‌كی دوور له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌پێنراوه‌ی نه‌زانانه هه‌یه. ئه‌وه‌ش به‌دیارده‌خات له‌خۆبردوویی سه‌ره‌تا ده‌بێته هۆی داڕمانی مرڤ و دواتر كۆمه‌ڵگه. تێیدا جیهانێك ده‌بینین به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی له‌به‌رهه‌م ده‌وه‌ستن و مانده‌گرن له‌كاردا بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو شوێنێك ئاژاوه سه‌رهه‌ڵبدات و خه‌ڵكیش هۆشیان له‌ده‌ستبده‌ن به‌وه‌ش راكه راكه‌ی خه‌ڵكی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان خێراتر ده‌بێت. هەرچەندە ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە لەشاری نیویۆرکه، بەڵام نووسه‌ر کاتی بۆ دیاری نەکردووە، بۆ ئەوەی جەخت لەسەر ئەو بیرۆکەیە بکاتەوە پەیوەندی بەقۆناغێکی دیاریکراو نییە. تێیدا ده‌بینین له‌شوێن کۆنگرێس (دەسەڵاتی یاسادانانی نیشتمانی) و لەبری سەرۆکیش (گه‌وره‌ی دەوڵەت) هەیە. خاوەن کارە تایبەتییەکان بەدەست یاسای ئارەزوومەندانە و ڕێسای خنکێنەر دەناڵێنن. كاره‌كته‌ره‌كانی دوو گروپی ته‌واو جیای ناو كۆمه‌ڵگه‌ن. گروپی یه‌كه‌م كه‌سانی هۆشدار و به‌رهه‌مهێنی لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ژیانن كه. گروپه‌كه‌ی دیكه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه تانه له‌خاوه‌ن هۆش و داهێنه‌ران ده‌گرن، ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م ره‌وڕه‌وه‌ی پێشكه‌وتن وگه‌شانه‌وه‌ی ژیان له‌مپه‌رن. لەنێویاندا داگنێ تاگارتی بەڕێوەبەری هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌یه كه هێله‌كه‌ی له‌باوك و باپیریه‌وه بۆ جێماوه و به‌رده‌وامیش هه‌وڵی گه‌شه‌پێدانی ده‌دات. هانک ڕیاردنیی سه‌رمایه‌داریش هه‌وڵی داهێنانی پێكهاته‌یه‌كی نوێ بۆ ئاسنی جۆش ده‌دات تاكو به‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ركه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنراوی هاوشێوه‌ی ناو بازاڕ بكات. ئه‌وان خەبات دەکەن بۆ بەرگریکردن لەسەرمایەکەیان لەبەرامبەر دزەکان کە هەوڵدەدەن بەرهەمی کارەکانیان تاڵان بکەن. هاوكات بارودۆخی ئابووری ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خراپتر دەبێت. دواتر تێدەگەن کە کەسێكی نهێنی هەیە بەناوی جۆن گالت کە خاوەن سەرمایەکان هاندەدات بۆ وازهێنان لەکۆمپانیا و وەبەرهێنانەکانیان كه ئه‌وه هەوڵه بۆ لێدانی تاکە بەرهەمدارەکان لەکار و دژایەتیکردنی دزه‌كان. جۆن گالتی سه‌ركرده و قسه‌كه‌ر به‌ناوی بابه‌تگه‌ری و ده‌سته‌كه‌ی، راده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت ئۆردوگایه‌ك دامه‌زرێنن كه ئازادی تێدا هه‌بێ بۆ داڕێژتنی یاسا تایبه‌تییه‌كانیان. گالت ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه هیچ ئه‌ركێكی به‌رامبه‌ر ئه‌وانی دیكه هه‌بێت و پێشبینی هیچ ئه‌ركێكی ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ر خۆی ناكات. له‌كۆتایی رووداوه‌كان بیرمه‌ندان سه‌رده‌كه‌ون دوای ئه‌وه‌ی ته‌واو پابه‌ندی ئه‌وه ده‌بن له‌پێناو نه‌یاره‌كانیان نه‌ژین. شایه‌نی باسه ناوه‌رۆكی ئه‌و رۆمانه تا ئێستا فیلمێكی سێ به‌شی لێداڕێژراوه كه جون بوتش ده‌ریهێناوه.
ئەتڵەس لەئەفسانەی یۆنانیدا، بۆ هه‌تاهه‌تایه سزای هەڵگرتنی قوبە ئاسمانییەکەی بۆ دەرچووە. لێرەوە ڕۆمانەکە پرسیاری ئەوە دەکات، ئەگەر ئەتڵەس بڕیار بدات شانەکانی هەڵبکێشێت و ئاسمان بکەوێتە خوارەوە، چی ڕوودەدات؟ کەواتە چی ڕوودەدات کاتێک ئەندامانی بەرهەمهێنی کۆمەڵگا دەستبەرداربن و دەست لەڕۆڵی خۆیان هەڵبگرن؟ به‌جۆرێكی دیكه پێمان ده‌ڵێت چۆن پێویستیمان به‌میتۆدێكی فه‌لسه‌فی سه‌خت هه‌یه تاكو گیان له‌نوێ بێته‌وه بوون و بونیاتی جیهان بكه‌ینه‌وه.
له‌و به‌رهه‌مه‌یدا ئاین راند پشتیوانی خۆی بۆ عەقڵانییەت و تاکگەرایی و سەرمایەداری بازاڕی ئازاد و پێشبڕكێیه‌كان دەربڕی و دووپاتیشی كرده‌وه گەشەکردن و بەرهەمهێنان لەکۆمەڵگادا پێویستی بەعەقڵانییەتی بابەتی هه‌یه. شایانی باسه كاریگه‌ری ئه‌و رۆمانه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی هێنده فراوانه ده‌ڵێن گه‌وره كۆمپانیاكان ئه‌ندامییه‌تی هیچ كه‌سێك قبوڵ ناكه‌ن گه‌ر پێشتر ئه‌و رۆمانه‌ی نه‌خوێندبێته‌وه. له‌ڕاپرسییه‌كی كتێبخانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكیش، دوای ئینجیل به‌پله‌ی دووه‌م هات وه‌ك كتێبێك كه زۆرترین كاریگه‌ری به‌سه‌ر خوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكی هه‌بێت.
نووسه‌ر له‌چه‌ند دێڕیكدا:
* ئه‌لیسا زینۆڤیڤنا رۆزنباوم، ناسراو به‌ئاین راند رۆژی 2 ی شوباتی ساڵی 1905 له‌شاری سانت پیته‌رسبورگی رووسیای قه‌یسه‌ری ئه‌وسا هاته دنیا.
* له‌كاتی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1917 خێزانه‌كه‌ی ئازاری زۆریان چێژت. بۆلشه‌فییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌رمانخانه‌كه‌ی باوكی‌دا گرت و ناچاربوون بۆ قرم (ئۆكرانیا) رابكه‌ن.
* ساڵی 1921 له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی گه‌ڕاوه شاری سانت پیته‌رسبورگ و چووه زانكۆ.
* ساڵی 1924 له (په‌یمانگه‌ی هونه‌ری سینه‌مایی) خوێندی.
* 1926 له‌ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێ بوو. ئه‌مه‌و ئاره‌زووی نووسین له‌بواری سینه‌ما به‌ره‌و هۆلیود كێشی كرد و كۆمه‌ڵێك سیناریۆی بۆ فلیم داڕێژت.
* رۆمانه‌كانی (ئێمه زیندووین)، (سروود)، (كانی) و چه‌ندان كتێبی دیكه‌ی نووسیوه له‌وانه: (فه‌زیله‌تی خۆپه‌رستی)، (بۆ رۆشنبیری نوێ)، (سه‌رمایه‌داری: ئایدیای نه‌ناسراو)، (مانیفێستی رۆمانسییه‌ت)، (چه‌پی نوێ: شۆڕش دژی پیشه‌سازی )، (پێشه‌كی بۆ زانستناسی بابه‌تی)، (فه‌لسه‌فه: كێ پێویستی پێیه).
* ساڵی 1982 به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد.









































































Discussion about this post