کۆمپانیای DSH بە ھەماھەنگی لەگەڵ گروپێکی کۆمپانیای بیانیدا لە نوێترین پڕۆژەی خۆیداو بە ئامانجی خزمەتکردنی رەوتی ھونەر و ھونەرمەندان لە کوردستان بەگشتی و شاری ھەولێر بە تایبەتی لە پرۆژەیدایە شاری ھونەر “Art city” بە ئەنجام بگەیەنی، کە دروشمی سەرەکی پرۆژەکە بەستنەوەی ھونەر بە بازرگانی و دروستکردنی دەرفەتی کارە بۆ ھونەرمەند بۆ ئەوەی ھونەرمەند بتوانێ بە ھونەرەکەی خۆی بژی.
ئێمە لە کۆمپانیای DSH وێڕای ئەوەی کە لە ئێستادا سەرقاڵین بە کارە یاساییەکان بۆ تەواو کردن و وەرگرتنی مۆڵەت بۆ پڕۆژەکە, دەمانەوێ دڵخۆشییەک بدەین بە ھونەرمەندان و ھونەردۆستان، بەوەی کە ئەم پرۆژەیە پرۆژەیەکی ستراتیجی ھونەری نیشتەجێبوونە.
ئەوەی لەو راگەیەنراوەدا مەبەستمانە قسەی لەسەر بکەین ئەوەیە کە ماوەیەکە لە راگەیاندنەکان ھەندێ شت بڵاوبۆتەوە و قسە لەسەر پڕۆژەکە کراوە، وێڕای ئەوەی دڵخۆشین بەوەی راگەیاندنەکان بە تەنگ پڕۆژەکەمانەوەن، وەلێ بەداخەوە لە ھەندێ شوێن ناوی کۆمپانیای ئێمە بە ھەڵە ھاتبوو، ئێمە لێرەدا رایدەگەیەنین کە خاوەنداریەتی یاسایی و مافی بیرۆکە و دیزاینی ئەم پرۆژە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی پارێزراوە بۆ کۆمپانیای DSH بە تەنھا بۆ ھیچ کۆمپانیایەکی تر نییە.
ھەروەک دەشمانەوێ رایبگەیەنین کە لە ئایندەیەکدا ئاگاداری سەرجەم دەزگا راگەیاندنەکان دەکەینەوە لە تەواو بونی مۆڵەتی یاسایی پڕۆژەکە, پڕۆژەی ستراتیجی ھونەری نیشتەجێبوونی “Art city”.
داروین وەیس حمدامین
بەڕێوەبەری گشتی