مەنووچێهر جیهانی ـ دوکتۆر “رائید فه‌ریدزاده” به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF گوتی: هاوکارانی ئێمه نزیکه‌ی 250 فیلم له سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی ئێرانیان هه‌ڵسه‌نگاندووه و ئه‌و فیلمانه‌ی که دوو فاکته‌ری سه‌ره‌کیی به دیجیتاڵی بوون و هه‌بوونی ژێرنووسیان بوو، کۆیان کردۆته‌وه.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، یه‌کێک له به‌شه نوێیه‌کانی فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ، وه‌ڕێخستنی کتێبخانه‌ی دیجیتاڵی فیلمه‌کانی منداڵ و مێرمنداڵه که خراوه‌ته به‌ر ده‌ستی میوانه‌کان و سه‌رمایه‌دانه‌رانی بیانی.
“رائید فه‌ریدزاده” به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی فیستیڤاڵ، سه‌باره‌ت به کتێبخانه‌ی دیجیتاڵی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان گوتی: ئه‌مساڵ به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌و تێڕوانینه نوێیه‌ی که ده‌بیری به‌ڕێزی فیستیڤاڵ به مه‌به‌ستی ناساندنی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ بۆ بازاڕی جیهانی بوویان، هاوکارانی ئێمه نزیکه‌ی 250 فیلم له سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی ئێرانیان هه‌ڵسه‌نگاند و ئه‌و فیلمانه‌ی که خاوه‌نی دوو فاکته‌ری سه‌ره‌کیی به دیجیتاڵی بوون و هه‌بوونی ژێرنووسیان بووه، کۆیان کردۆته‌وه و ئه‌وانه‌یان له چوارچێوه‌ی کتێبخانه‌ی پسپۆڕانه‌ی فیلمی منداڵ و مێرمنداڵدا به میوانه‌کانی بیانی ئێمه که کڕیاره‌کانی پسپۆری ئه‌م بواره له جیهان دان و بۆ فیستیڤاڵه‌که بانگهێشت کراون، ئاراسته ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئامانج له‌م کتێبخانه‌یه، ئاراسته کردنی فیلمه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساله‌ی دوایی وڵاته‌که‌مانه که ره‌نگه ئیمکانی به‌شداری کردن له فیستیڤاڵه‌کان و بازاڕه‌کانیان نه‌بووه، یان ته‌نانه‌ت فیلمه‌کانی سه‌رکه‌وتووی فیستیڤاڵ بوون و ئیمکانی به‌شداری کردنی ئه‌وانه له بازاڕه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه و ئه‌وانه نه‌که‌وتوونه به‌ر سه‌رنجی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کان، پلاتفۆڕمه‌کانی ئینته‌رنێتی و سه‌رمایه‌دانه‌رانی پسپۆری ئه‌م بواره. هه‌روه‌ها یه‌کێکی دیکه له ئامانجه‌کانیش سه‌رمایه‌دانانه که به گه‌یشتن به به‌رهه‌مهێنه‌رانی وڵاتانی دیکه‌ش دێته دی.
فه‌ریدزاده سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی کارکردی ئه‌م کتێبخانه‌یه وه‌بیری هێنایه‌وه: ئه‌و
فیلمانه‌ی کۆ کراونه‌ته‌وه له چوارچێوه‌ی پلاتفۆرمێکدا ئاراسته ده‌کرێت و یه‌ک ئه‌پڵیکه‌یشێن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیزاینی بۆ کراوه. به‌ر له ده‌ستپێکی فیستیڤاڵ، لیستی فیلمه‌کان بۆ میوانه‌کان نێردراوه و ئه‌وان ده‌توانن فیلمه‌کان هه‌ڵبژێرن. هه‌روه‌ها له هۆڵی هۆتێل که‌وسه‌ری ئیسفه‌هان شوێنێک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیزاینی بۆ کراوه که میوانه‌کان له‌وێشه‌وه ده‌توانن زانیارییه‌کان وه‌ربگرن. پاشان ئه‌و که‌سانه‌ی فیلمه‌کان هه‌ڵده‌بژێرن له لایه‌ن هاوکارانی ئێمه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ران و سینه‌ماکاران په‌یوه‌ندی ده‌گرن.
ئه‌و سه‌باره‌ت به چالاکییه‌کانی دیکه‌ی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م فیستیڤاڵه رایگه‌یاند: له به‌شی کارگه‌کاندا، ئه‌و کارگه و وۆرکشۆپانه‌ی که سه‌رنجڕاکێشتر بوون و خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیی نێوان به‌شه‌کان بوون، بۆ ئێمه له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌دا بوون. هه‌روه‌ها په‌نێلی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش بۆ یه‌که‌مین جار له فیستیڤاڵ دابین کراوه که نوێنه‌رانێک له وڵاتانی سێربستان، پاکستان، رووسیا، کۆریای باشوور و تورکیا به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی فیلم و به‌رهه‌م گه‌لی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران له بواری سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ له‌م کۆبوونه‌وانه‌دا ئاماده ده‌بن. هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆش یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌نێلانه به‌ڕێوه‌چوو که پێشوازییه‌کی باشی به‌دواوه بوو و بابه‌ت گه‌لێکی به‌کارهێنراوی یه‌کجار زۆر له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاراسته کرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م فیستیڤاڵه رایگه‌یاند: هه‌روه‌ها چالاکییه‌کانی روتین و ئاسایی هه‌موو ساڵه‌ی فیستیڤاڵ وه‌کوو ده‌سته‌ی داوه‌ری، سیفێژ و هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی داوه‌ری خه‌ڵاتی یوونیسێف له ده‌ستووری کاری ئێمه‌دا هه‌یه.
فه‌ریدزاده رایگه‌یاند: رێککه‌وتننامه‌یه‌ک له نێوان یوونیسێف و وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی بوونی هه‌یه که له‌و چالاکییانه‌ی که له پێناو ئامانجه‌کانی ئه‌م رێکخراوه‌یه دایه، پاڵپشتی ده‌کات و هه‌روه‌ها ئۆڵه‌مپیادیش یه‌کێکه له‌م بابه‌تانه و ئه‌و خه‌ڵاته‌ی که له لایه‌ن یوونیسێف پێشکه‌ش ده‌کرێت، به‌شێکه له‌م هاوکارییانه که بڕیار دراوه بێجگه له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی فیستیڤاڵ، له درێژایی ساڵیش‌دا ده‌رێژه‌ی هه‌بێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها وه‌بیری هێنایه‌وه: ساڵی یه‌که‌می کتێبخانه‌ی دیجیتاڵی فیلمه‌کانه و هه‌میشه ده‌ستپێکردن، که‌مێک سه‌خته. به‌ڵام ئه‌م پلاتفۆڕمه وه‌کوو یه‌ک زاکیره و یاده‌وه‌ریی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ بوونی هه‌یه که ده‌بێ له درێژایی ساڵدا چاودێری بکرێن و دیجیتاڵ سازی و ژێرنووس کردنی ئه‌وانه ئه‌نجام بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م خه‌زێنه‌یه بۆ ساڵه‌کانی دواتر زیاتر بکرێت.