هه‌رچه‌نده له‌کۆشکی شاهانه چووه ده‌ره‌وه به‌ڵام به‌ڕاستی هاته ناو دڵی ئێمه‌وه ، دڵ واته کۆشکی هه‌ست و سۆز . که‌باسی دۆنگی بکه‌ی ناکرێ باسی چۆنسوو یا فه‌رمانده سو‌و نه‌که‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆ ناوهێنانیش بێ مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ،
بۆ زۆرێکمان وه‌ک خزم و که‌سیان لێهاتووه شه‌وانێکی زۆره هاوهه‌ست و سۆزین . دوای هه‌موو ناخۆشیه‌ک خۆشی یه و پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌ر ڕاسته که‌واته ژیان دوو ماکه چاکه و خراپه وه‌دیهێنه‌ری خۆشی و ناخۆشی یه . ڕێزه‌فلیمی دۆنگی درێژکراوه‌ی گشتگیره به‌و دوو ماکه و چه‌ندین ته‌وه‌ری تری ئاینی ، سیاسی ، پاڵه‌وانبازی ، خۆشه‌ویستی سه‌ودایی ، خوونه‌ریتی که‌ڵچه‌ری پێانه‌وه درامایه . زۆر ده‌ژی له‌هه‌ست و بیری بینه‌رانی وه‌ک زنجیره فلیمه عه‌ره‌بیه‌کانی حه‌فتا و هه‌شتاکان تا نه‌وته‌کانیش وه‌ک ده‌لیله و زه‌یبه‌ق ، رآفت الهجان ، گۆدۆلۆپیێ ….. تاد. ته‌نانه‌ت کرێکار و عه‌مباره‌کانی ناوبازاری شاگه‌شکه کردبوو هه‌موویان ئێواران کۆریته کۆریته ده‌چوونه‌وه ماڵه‌کانیان بۆ چاوه‌بینی ته‌له‌فزیۆنه‌کانیان . ده‌ڵێن له‌کوردستان زۆربه‌ی دوکانداره‌کان له‌وه‌ڵامی پرسی کڕیاره‌کانیان هه‌ربه‌ده‌ست بێ‌ژمار پاره‌یان وه‌رده‌گرت جاریش هه‌بووه شاگه‌شکه‌ی گرێدراوی شاشه‌بوون بێ ئاوڕدانه‌وه به‌ده‌ست به‌کڕیاریان گه‌یاندووه نی یه که‌چی که‌ره‌سته‌که‌ش له‌پێش تکانێ داندرایه ! له‌هه‌نده‌ران خه‌ڵک خولیای دۆنگی بوون له‌سواری یاری شه‌مه‌نده‌فه‌ری مه‌رگ له‌نشێوه ترسناکه‌کان به‌ده‌م ترسه‌وه هاواریان ده‌کرد دۆنگییییییییـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــی . به‌ڕاستی دۆنگی ده‌ژی ئه‌وه نی یه له‌کۆتایی چۆنسوو یاوه‌ری پاشا گیۆمه و فه‌رمانده سو‌و پێده‌که‌نێ .
له‌دۆنگ یی بۆ یی سان ..
پێموایه ئه‌و پێشگر یا پاشگری ( یی ) له‌ناوه کۆریه‌کان پایه و ڕێزداری نێر و مێیی ده‌داته که‌سه‌که ، بۆ پیاو پێشگری ناوه ده‌ڵێن: یی سان یان زۆرجار دایکی خاتوو هوون به‌جانگی جای کوڕی ده‌گوت: یی جان . به‌ڵام بۆ ژن پاشگره هه‌روه‌ک دۆنگ یی . به‌به‌راوردێک له‌گه‌ڵ زمانی کوردی خۆمان وه‌ک وشه‌ی ( خان ) له‌کوردی هه‌رده‌م پاشگره بۆ نێر و مێ به‌کاردێ وه‌ک ئه‌حمه‌د خان یا بۆ ژن مریه‌م خان . له‌شێوازی گۆتنی سۆرانی جیاوازی ناکرێ بۆ باسکردنی کوڕ یا کچ به‌ڵام له‌کرمانجی به‌نێر ده‌گوترێ: هه‌ڤاله‌کی من بۆ کچ ده‌وترێ: هه‌ڤاله‌کا من . سود وه‌رگرتن له‌هه‌موو شێوازه کوردیه‌کان بۆ وه‌رگێرانی درامه بیانیه‌کان زیاتر پیشه‌گه‌ری فێربوونه نه‌ک قه‌تیس مان له‌تاکه دیالێکتێک ئه‌وه‌ش گه‌وهه‌ری قولی ده‌ریای زمان دێنێته‌ده‌ر . هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌رده‌م دوای بینین و تێگه‌یشتنه ، گرینگی له‌وه‌دایه مرۆڤ پێشبینی هه‌بێ . ڕێزه‌فلیمی یی سانیش به‌رده‌وامی په‌یامه‌که‌ی دۆنگی یه له‌سه‌رده‌مێکی تر بۆ لادانی سته‌م و ده‌سته‌به‌ری مافی هه‌ژاران ، ڕازاوه به‌سوارچاکی ئازایه‌تی ، گۆڕینی شه‌ڕه‌شیر به‌پیشه‌سازی گولله ، ده‌رکه‌وتنی دیمه‌نی جوانی شاخ و دارستانه‌کانی کۆریا له‌گه‌ڵ که‌ش و هه‌وای ته‌ڕ و توشی به‌هاری شێ‌دار بۆ هه‌ڵێنجانی سیاسیش تا ئه‌مڕۆ هه‌ر هه‌مان تاسه و هه‌مان حه‌مام .
درێژگیان ..
وه‌گێڕانه کوردیه‌که و زمانی حه‌نک گاڵته‌بازی ئه‌وجاره ده‌ربڕینی به‌رپرسیاری موزیک هه‌ستی لاواندنه‌وه‌ی کوردانه‌ی تێدابوو بۆ کیم یونگ داڵ جگه له‌سه‌مه‌ره‌ی خه‌نده‌هێن ئه‌و به‌ده‌مه‌قاڵی جوێنه‌کانی هه‌رده‌م ناشیرینی و کورتیله‌یه‌که‌ی خۆی به‌درێژی ئه‌و ده‌شارده‌وه که ئه‌ی ووت: درێژی گێژ .
لیۆن ..
ته‌وه‌زه‌ل و گه‌مژه‌یی که‌سایه‌تیه‌کی بێ هێز که‌ده‌کاته کوڕی ژن و پیاوه کورتبین و که‌مزانه‌که‌ن له‌هه‌مووکه‌س باشتر من وه‌ک تاقانه‌یه‌ک ده‌توانم له‌کوڕه جگسزه سه‌رشێته‌که‌یان بگه‌م چۆن جه‌نه‌ی گرتبوو ده‌یویست خاتوو سۆک دۆنگی خان بخوازێ ! لینگه ژه‌نه‌ی داواکاریه‌کانی هه‌رده‌م به‌ناز و هه‌رزه‌ی کردووه چونکه ئه‌وه خه‌سڵه‌تی یه‌ک ئاخوڕی تاقانه‌یی یه له‌من پرسن !
گیۆم ( شازاده یۆنگ ئین ) ..
شازاده‌ی گچکه ئه‌کته‌رێکی به‌توانای ڕۆح په‌ره‌یه ، سیمای ساوای پاکی به‌خشه کاردانه‌وه‌ی ده‌موچاوی کارده‌ره‌وه‌ی کاریگه‌ری به‌سه‌رهاته‌کانه له‌سه‌رسوڕماندا ده‌نگی پرسیاری ها ؟ له‌لووتیه‌وه دێ له‌کاتی خۆشحاڵی و هاندانی پاشا له‌زۆرانبازی یا شازاده‌ی جێ‌نشین بۆ یاری ڕکانێ که تیره‌کانی به‌ده‌ست ده‌هاویشت هه‌ردوو ده‌ستی به‌رزده‌کرده‌وه‌و و ده‌یگوت: هێــــــــــــــــی ، زۆر جوان بوو له‌گه‌ڵ خڕبوونی سه‌رچه‌ناگه‌ی به‌خه‌م و گرژی یه‌وه ده‌موچاوی هه‌نده‌ی تر بازنه‌یی ده‌کرد.
یاسا و ڕێسای کۆشک ..
جگه له‌کێشمه کێشی سیاسی ئاشکرای شه‌ڕه‌قۆچی وه‌زیری به‌ره‌کان ، فرت و فێڵی پێ به‌به‌رپێدان و ئه‌نیشک هاویشتنی پشت و پێش په‌رده کۆمه‌ڵێ ڕێسای ناهه‌مواری دژکارانه په‌یڕه‌و ده‌کرێ زۆر نامرۆڤانه بێنه‌قاقای شازاده‌یه‌کی مندڵکاری گرتبۆوه بۆ ژن هێنان و ده‌رپه‌ڕاندنی له‌کۆشک نمونه‌یه .. له‌ده‌وری پاشا بازنه‌یه‌ک سیاسه‌تکار هه‌نه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌ش جگه له‌ناونیشان پێگه‌ی جوایه‌ز هه‌رهه‌مان ڕۆڵ و ڕیاکارن . یاسا و ڕێساکان ئه‌وه‌نده گرینگ نین ئه‌وه‌نده‌ی بڕیارده‌ر و جێبه‌جێکاره‌کانی گرینگن له‌پۆزسیۆنه ده‌سه‌ڵاتیه‌کان ، له‌و بۆچوونه‌دا خۆی ده‌گرێته‌وه که ده‌ڵێ: یاسای خراپ به‌کارمه‌ندی باش جێبه‌جێکردنی باشتره له‌یاسای چاک که‌کارمه‌ندی خراپ جێبه‌جێ ی ده‌کا .
دیواری نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک ..
دۆنگی دیوارێکی ڕووخان بۆ کرانه‌وه‌ی ڕێگای هه‌ژاران به‌ڵام سیاسیه ڕیاکاره‌کان سه‌دان دیوار دروست ده‌که‌نه‌وه . هه‌ر سیاسین کۆمه‌ڵ دابه‌ش ده‌که‌ن بۆ پاشا و گه‌دا ، ئاغا و جوتیار ، پۆلی یه‌ک و پۆلی دوو ، خانه‌دان و پله‌نزم ، ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن هه‌رچه‌نده پاره و پولی پایه‌یان هه‌یه به‌ڵام هه‌رده‌م ڕه‌ش و ڕووت به‌ڕۆح له‌وان جوانترن . له‌کاتی پارتیزانی ساڵانی 1989 کۆمه‌ڵێ پێشمه‌رگه‌ی ده‌شتی کۆیه له‌دۆڵه ڕه‌قه ده‌بن دکتۆر هیمداد وه‌ک ڕابه‌ر سیاسی ماوه‌یه‌ک قسه بۆ کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێ ده‌کا ده‌ڵێ: پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ر وه‌ک ماسی و ده‌ریا وان زۆر نمونه‌ی شیکاری تریش ده‌ڵی له‌دوانه شۆڕشگێڕیه‌که‌ی دا له‌دوایی وتاره‌که‌ی کاوه گجیل که‌پێشمه‌رگه‌یه‌کی پارتیزانه ده‌ڵێ: دکتۆر دکتۆر دیواره‌که‌ت له‌بیرچوو ! مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه له‌هه‌موو کۆڕێک دکتۆر که پێشتر قسه‌ی بۆ جه‌ماوه‌ر کردبوو گۆتبووی: حکومه‌ت ده‌یه‌وێ له‌نێوان شۆڕش واته پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ر دیوارێک دروست بکا به‌ڵام ئه‌وجاره ئه‌وه‌ی له‌بیر چوو ، کاوه‌گجیلیش ده‌قی وشه به‌وشه‌ی وتاره‌کانی کۆنی ده‌رخ کردبوو بۆیه بازی نه‌دا و داوای کرد باسی دیواره‌که‌شیان بۆ بکا . ئینجا ئه‌و دیواره‌ی دۆنگی ڕووخاندی هه‌زاران شۆڕشگێریش ده‌ی ڕووخێنن که‌چی سیاسیه به‌رکاره‌کان هه‌ر دروستی ده‌که‌نه‌وه ئێستاش وا له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکه .
کاتژمێر له‌درامای دۆنگی ..
چه‌ند جارێک گوێبیستی کاتژمێره‌کان بووین گوایه سه‌عات نۆیه یا سه‌عات یه‌ک خاتوو هووی ژه‌هرخوارد ده‌کرێ که‌چی تاکه کاتژمێرێک له‌سه‌ر دیوار و جێگه‌یه‌ک هه‌ڵنه‌واسرابوو ! ئایا ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌مژمێر هه‌بووه ؟ پرسیاری دۆستێکی به‌ڕێزم بوو به‌و نیازه‌ی چه‌ند نوسینێکم له‌سه‌ر درامای دۆنگی بڵاوکرده‌وه گه‌ر چووبمه بنج و بنه‌وانی ئه‌و ورده‌کاریه . له‌باره‌ی سعاته‌کان که له‌درماکه باسکران منیش تێبینم کرد به‌ڵام دیاره مێژووی کاتژمێر کۆنه شازده سه‌ده پێش زایین میسریه‌کان سعاتی سێبه‌ریان به‌کارهێناوه دوایی بابلیه‌کان سعاتی ئاوییان هه‌بووه . سعاتی خۆڵ له‌که‌شتیه‌کان به‌کارده‌هات بۆ پێوانه‌ی ڕێگا جگه له‌دابه‌شکردنی ده‌مه‌کانی شه‌و ڕۆژ بۆ یه‌که‌ی پێوانه‌یی بۆ خواردن .. خورێنی ، چێشتان ، فراڤین ، شیوێ ، شه‌وچره . بۆ کار و سه‌فه‌ر تاوهه‌ڵات یا ئه‌ستێره‌ناسی ئه‌ستێره کاروان کوژه‌ی له‌مه‌ر خۆشمان ده‌مژمێره . له‌سه‌ده‌ی سێزده‌می زاینیه‌وه سعاتی میکانیکی دروستکراوه له‌ئه‌وروپا تا قوڕمیش و داهێنانی سعاتی تیشکی ته‌له‌فۆن ( Funk ) له‌ساڵی 1967 . ئینجا له‌وه‌یه له‌سه‌ده‌ی شازده و حه‌ڤده‌ی دراماکه‌ی دۆنگی که‌ده‌کاته نزیکه‌ی چوارسه‌دساڵ کاتژێری میکانیکی به‌وێش گه‌یشتبێ ، هه‌ردوو ده‌رهێنه‌ره کۆریه‌که له‌وانه‌یه حسابی خۆیان کردبێ وابه‌ئاسانی خۆیان ڕه‌خنه‌تڕێن ناکه‌ن ! ئه‌وه ڕای منه .
پرسیارگه‌لی کۆتایی:
• چی له‌دۆنگی فێربووی ؟
• کام که‌سایه‌تی خۆتی تێدا ده‌بینیه‌وه ؟ یا کامیان کاری تێکردی ؟
• کێهه‌ت له‌هه‌مووان خۆشتر ده‌وێ ؟
• جوانیت له‌چیدا دۆزیه‌وه ؟
• هۆڵی گه‌وره‌ی کۆبۆنه‌وه‌ی وه‌زیران خۆشتره یا دیارده‌ی خانه‌ی ژنان ؟
• ده‌رهێنه‌ره کۆریه‌کانت به‌دڵ بوو له‌به‌رهه‌مه‌که ، شێوازی ئاماده و پێشکه‌شکاری ؟
• وه‌رگێڕانه کوردیه‌که‌ت پێ باش بوو ؟ ڕات چی یه له‌جێبه‌جێکردن و ده‌ربڕینی تۆنی وشه‌کان ؟
• ئه‌گه‌ر تۆ ده‌رهێنه‌ربای چیت ده‌گۆڕی ؟
• پێت وایه کوردسات قه‌رداری دۆنگی یه ؟ پێت باشه به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌دۆنگی بکا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕه‌خنه زۆرترین خه‌ڵک به‌شداربێ به‌ته‌له‌فۆن و ئیمێل ڕاسته‌وخۆ دوای بانگه‌شه بۆ کردنی ؟
• دواپرسیش زۆربه‌ی کورد ئه‌و پرسیاره‌ی زۆر پێخۆشه: ڕه‌خنه‌ت چی یه ؟