مەنووچێهر جیهانی ـ ده‌بیری بازاڕی فیستیڤاڵی کان له سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران رایگه‌یاند: ئێمه به‌ربه‌ستێکمان بۆ ئاراسته‌کردن له بازاڕی کان نیه، به‌ڵکوو به‌ر له‌وه‌ی که فیلم چێ بکه‌ین، به‌م خاڵه سه‌رنج بده‌ین که ئه‌گه‌ر فیلمه‌که یه‌کجار خۆماڵی بێت، بۆ به‌رده‌نگی بیانی و ناوخۆیی به دڵنیاییه‌وه جیاوازه.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، کۆبوونه‌وه‌ی بازاڕی فیلمی کان به ناونیشانی چۆن فیلمه‌که‌ی خۆمان به دونیای جیهانی ئاراسته بکه‌ین، به ئاماده‌بوونی خاتوو “مۆد ئامسۆن” به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی بازاڕی فیستیڤاڵی فیلمی کانی فه‌ره‌نسا له کتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا “مۆد ئامسۆن” به ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی که هه‌موو ساڵێک فیستیڤاڵی فیلمی کان میوانداری 60 فیلم له به‌شی کێبڕکێدا ده‌کات که له نێوان دوو هه‌زار فیلمی خوازیار هه‌ڵده‌بژێردرێت، گوتی: به‌رپرسایه‌تی من به‌شی نمایش کردن و ئاراسته کردنی فیلمه‌کانی به‌شداربوو له فیستیڤاڵی کانه و من هه‌ر ساڵه و له‌گه‌ڵ رێژه‌یه‌کی زۆر کۆمپانیا و بڵاوکه‌ره‌وه‌ی جیهانی له په‌یوه‌ندیدا هه‌م. هه‌موو ساڵێک 40 کۆمپانیای گه‌وره‌ی دونیا له به‌شی بازاڕی کان ئاماده ده‌بن و فیلم گه‌لێکی زۆر ده‌کڕن بۆ ئه‌وه‌ی که بۆ په‌خش و بڵاوکردنه‌وه‌ی جیهانیی خۆیان که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرن.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: به‌شه جۆراوجۆره‌کان له بازاڕی کان بوونی هه‌یه که بۆ ئاسانکاری و ئیزن پێدانی که‌ڵک وه‌رگرتن بۆ به‌شداربووه‌کان پێک ده‌هێنێت. به‌شی رزیدێنسی یه‌کێکه له به‌شه‌کانی بازاڕی فیستیڤاڵی کان که هه‌موو ساڵێک به 6 نه‌فه‌ر له‌و که‌سانه‌ی که داڕێژه و پلانی ئه‌وان ده‌نێردرێت و په‌سه‌ند ده‌کرێن، ئه‌م ئیمکانه ده‌به‌خشێت که به تێچووی فیستیڤاڵ له شاری پاریس نیشته‌جێ بن و داڕێژه و پلانه‌که‌ی خۆیان ته‌واو بکه‌ن و بیخه‌نه به‌ر ده‌ستی فیستیڤاڵه‌وه. به‌شێکی دیکه بۆ کورته فیلمه‌کانه که قوتابخانه‌کانی فیلمسازی له دونیادا فیلمه‌کانی خۆیان ده‌نێرن و له دوای په‌سند کردنی لێژنه‌ی ناوبژیوانان، ئه‌م فیلمانه پێنج مانگ له ماڵپه‌ڕی فیستیڤاڵی کان بۆ بینین و
سه‌ردانی گشتی داده‌ندرێت.
له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: به‌شێکی دیکه له فیستیڤاڵی فیلمی کان بوونی هه‌یه، پێگه‌ی وێبسایتی “سیناندۆ”یه. سیناندۆ زانیارییه‌کانی په‌یوه‌ندیی که‌سانی پسپۆڕ و پیشه‌یی له دونیای سینه‌مای جیهاندا ده‌خاته به‌ر ده‌ستی ئێوه و ئێوه‌ش ده‌توانن له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا به‌رهه‌مه‌کانی خۆتان بۆ کۆمپانیاکان و به‌شکۆ جۆراوجۆره‌کان بخه‌نه به‌ر ده‌ست. ئه‌م به‌شه به ئاماده‌بوون له فیستیڤاڵی کان بۆ ئێوه به شێوه‌ی بێ به‌رامبه‌ر بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ ده‌که‌وێته به‌ر ده‌ست، به‌ڵام به پێدانی بڕه پاره‌یه‌کی جودا ده‌توانن له‌م ماڵپه‌ره‌دا ئه‌ندامێتی وه‌ربگرن. فیستیڤاڵی فیلمی کان فیستیڤاڵێکی گه‌وره‌یه و دیدار و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ مرۆڤه جۆراوجۆر و گه‌وره‌کانی سینه‌مایی له ناو دڵی فیستیڤاڵی کان که خه‌ڵک و جه‌ماورێکی زۆر میوانداری ده‌کات، یه‌کجار سه‌خته. به‌ڵام ئێمه هه‌موو ساڵێک هه‌لومه‌رج و بارودۆخێک پێک ده‌هێنین بۆ ئه‌ویه که سینه‌ماکارانی لاو و تازه پێگه‌یشتوو بۆ ئه‌م بواره له‌گه‌ڵ گه‌وره‌کانی سینه‌ما ئاشنا بکه‌ین.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا “مۆد ئامسۆن” به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی بازاڕی فیستیڤاڵی کانی فه‌ره‌نسا وڵامده‌ری پرسیاره‌کانی ئاماده‌بووان بوو. ئه‌و له وڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به لایه‌نه سه‌رنجڕاکێشه‌کانی سینه‌مای ئێران له به‌شی رابواردنی کات و سه‌رقاڵبوونی بینه‌ر بۆ فیستیڤاڵی کان گوتی: سه‌باره‌ت به‌و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستانه‌ی که له سینه‌مای هه‌ندێک له وڵاتاندا بوونی هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئێمه زۆر تامه‌زرۆین که سینه‌ماکار چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته سازاوه. من زۆرتر کارم بازاڕه و سه‌باره‌ت به بازار ده‌توانم بڵێم ئێمه به‌ربه‌ستێکمان بۆ ئاراسته کردنی فیلم له بازاڕی کان نیه. ده‌بێ سه‌رنج به‌وه بدرێت که سه‌باره‌ت به بازار قسه ده‌که‌ین و ده‌بێ به‌ر له‌وه‌ی که فیلم چێ بکه‌ین، به‌م خاڵه سه‌رنج بده‌ین که ئه‌گه‌ر فیلمه‌که یه‌کجار خۆماڵی بێت، بۆ به‌رده‌نگی بیانی و ناوخۆیی به دڵنیاییه‌وه جیاوازه. بازاڕی فیلم ده‌بێ له لایه‌ن ئێوه‌وه بناسرێت بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانن ئامرازه‌کانی فیلمه‌که‌ی خۆتان به چه‌شنێک داڕشتن و ئاماده‌کاری بۆ بکه‌ن که هه‌م له به‌شی کێبڕکێ و هه‌م له به‌شی بازاڕدا سه‌رکه‌وتوو بێت. هه‌روه‌ها سینه‌مای منداڵانیش زنجیره یاسا و رێسایه‌کی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و ئاساییه که ده‌بێ ئامانج و مه‌به‌ستی فیلمه‌که‌ی خۆتان له کاتی پێشتره‌وه به فیکر و هزر دایبڕێژن و ئاماده‌ی بکه‌ن.
ئامسۆن هه‌روه‌ها له وڵام به پرسیارێکی دیکه سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی به‌شداری کردنی وڵاتی ئێمه له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی فیستیڤاڵ به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی که ئێران گه‌مارۆی ئابووری هه‌یه، رایگه‌یاند: کان یه‌ک فیستیڤاڵی نیوه ده‌وڵه‌تییه که به‌شێکی ده‌وڵه‌ت و به‌شێکی دیکه‌ی له رێگای ئیسپۆنسێر و لایه‌نه پاڵپشتیکاره‌کان دابین ده‌کرێت. به‌ڵام چه‌ندین به‌ش و دێپاڕتمان له فیستیڤاڵی فیلمی کان بوونی هه‌یه که ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌وان په‌یوه‌ندی بگرن و کێشه و گرفته‌کانی ئێوه چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
روانگه‌ی سیاسی فیستیڤاڵی کان بۆ هونه‌ر بابه‌تێکی دیکه بوو که هاته ئاراوه و ئامسۆن سه‌باره‌ت به‌وه شیکردنه‌وه‌یدا و گوتی: ئێمه هه‌موو ساڵێک له‌گه‌ڵ به‌شکۆ و کۆمپانیا جۆراوجۆره‌کانی ئێرانی له فیستیڤاڵی کان کار ده‌که‌ین، چ له به‌شی بازاڕ و چ له به‌شی خه‌ڵات و به‌شی هونه‌ریی فیستیڤاڵ. ئێمه هه‌روه‌ها له ئاماده‌بوونی فیلمه‌کان و هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی له به‌شه‌کانی ناوبژیوانی و هاوکارییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی که‌ڵک وه‌رده‌گرین. فیستیڤاڵی کان هه‌موو ساڵێک هه‌وڵی داوه به‌ده‌ر له هه‌ر جۆره تێڕوانین و روانگه‌کانی سیاسی و ته‌نیا به‌پێی پێوه‌ره‌کانی خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی خۆی ئه‌نجام بدات و هیوا ده‌خوازین ئه‌م رووداوه وه‌دی هاتبێت. فیستیڤاڵی فیلمی کان له هه‌ر دوو به‌شی بازار و کێبڕکێدا به که‌ڵک وه‌رگرتن له بیر و بۆچوونه‌کانی هونه‌رمه‌ندانی دیار و هه‌ڵکه‌وته‌ی جیهانی به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
ئه‌وه هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پێکهێنان و داڕشتنی فیستیڤاڵی فیلمی کان بۆ چێ‌کردنی زنجیره دراما له جیهاندا رایگه‌یاند: هێشتا ئه‌م رووداوه له فیستیڤاڵی کان نه‌هاتۆته‌وه ئاراوه و فیستیڤاڵ ته‌نیا ده‌پرژێته سه‌ر فیلمه‌کانی سینه‌مایی، هه‌ڵبه‌ت پێم وایه بازار گه‌لێکی تایبه‌ت به داڕێژه‌کان و زنجیره دراماکانی ته‌له‌ڤیزیۆنی بوونی هه‌یه. هیوا ده‌خوازم له داهاتوودا به‌شێک له بازاڕی فیستیڤاڵی فیلمی کان سه‌باره‌ت به زنجیره دراماکانی ته‌له‌ڤیزیۆنی بکرێته‌وه.
چۆن ده‌توانین کورته فیلمه‌کانی ناوخۆی ئێران له رایه‌ڵه و که‌ناڵه پڕبایخه‌کانی جیهانی ئاپلۆد بکه‌ین و بازار دۆزه‌ره‌وه‌یه‌کی باش بۆ په‌خش و بڵاوکردنه‌وه‌ی کورته فیلمه‌کان په‌یدا بکه‌ین، پرسیارێکی دیکه بوو که ئاراسته کرا و به‌ڕێوه‌به‌ری بازاڕی فیستیڤاڵی کان سه‌باره‌ت به‌مه‌ش گوتی: پله‌ت فۆڕم یان پێکهاته‌یه‌کی تایبه‌ت بوونی نیه، بۆ ئه‌وه‌ی که که‌سایه‌تی یان گروپێک بۆ فیلمێکی تایبه‌ت هه‌ڵبژێرن. ئه‌م ئه‌رکه له ئه‌ستۆی خودی ئێوه دایه که ببینن له چوارچێوه‌ی فیلمه‌که‌ی ئێوه‌دا چ کۆمپانیا و بهشکۆیهک چالاکی ده‌که‌ن و تا ئێستا چه‌نده توانیویانه سه‌رکه‌وتوو بن. ئه‌مه تێگه‌یشتنی ئێوه‌یه و ده‌بێ به‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی که له فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌کاندا دروستی ده‌که‌ن، بتوانن باشترین که‌سه‌کان هه‌ڵبژێرن. سه‌باره‌ت به ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به بڵاوکه‌ره‌وه‌کان و ماڵپه‌ڕه گه‌وره‌کانی جیهانیی فیلمسازیش ده‌بێ له هه‌ر به‌شێکدا ناونووسی بکه‌ن و رێزۆمهیان ئاراسته بکه‌ن و یان به‌رهه‌مه‌که‌ی خۆتان له فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌کاندا به‌شداری پێ بکه‌ن، هه‌تا له لایه‌ن ئه‌م کۆمپانیا و بهشکۆیانهوه ببیندرێت و یان بکڕدرێت.
ئه‌و له کۆتاییدا له وڵامی ئه‌م پرسیاره که چ فیلم گه‌لێک بازاڕێکی باشتری له بواری سینه‌مای منداڵاندا هه‌یه و ده‌توانن سه‌رکه‌وتوو بن، گوتی: ئه‌مڕۆکه فیلمه‌کانی تایبه‌تی ئه‌نیمه‌یشێن له بواری منداڵان و مێرمنداڵاندا یه‌کجار پێشوازی لێ کراوه و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی فیستیڤاڵه‌کانی پڕبایخی جیهانی به‌شێکی جودا بۆ ئهنیمهشێن له‌به‌ر چاو ده‌گرن. چۆنایه‌تی و ته‌کنه‌لۆژیا له بواری فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن یه‌کجار که‌وتۆته به‌ر سه‌رنجی بڵاوکه‌ره‌وه‌کان و کۆمپانیاکان و هه‌رچه‌نده بتوانن فیلمێکی نوێ و به‌ڕۆژتر به‌رهه‌م بهێنن، بازاڕێکی گه‌وره‌تر و جیهانی تر بۆ خۆتان په‌یدا ده‌که‌ن.