ژاڵە سیوەیلی
دراما وشەیەکی ( گریکی )کۆنە, بە مانای کارێ یان روداوێک دێ, بە تێگەیشتنی گریکیە کۆنەکان دراما کارێکی گێرانەوەیە بە سێ جۆر ( کۆمیدی, تراژیدی, تراژیکۆمیدی)
ھەر لە میانەی ئەم بابەتەوە دێمە سەر ناوەرۆکی باسەکەم و تێڕوانینم سەبارەت بە(درامای سۆما ) کە زنجیرە درامایەکی نوێی کۆمپانیای ( مەستی فیلم)ە لە نوسینی ( عەلی سەبری )ءئامادەکردنی سیناریۆ ( کاوەی ئەحمەد میرزا )و دەرھێنانی ( فوئاد جەلال ) لە کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس پەخش کرا, پێویستە ئەوە بڵێم کە ھێزی دراماکە رایکێشام کە بتوانم بەم چەند بەرەگرافە بنوسم ھەرچەندە من تەنھا بینەرێکی ئاسایی دراماکە بووم بەڵام بەردەوام عەشقی ھونەر لەگەڵما ئەژیء ھەمیشە ھونەر لەکوێ من ئامادە دەبم لەو مەیدانە .
سۆما نیشاندانی روانگەو بابەتء تەکنیکء بەشێکی زۆریش نواندن, (سۆما) تا ئاستێکی چاک ئەو بنەما سەرەکیانەی کە پێویستە بۆ درامایەکی سەردەم ھەر لە چنینء رستنی ئەمەش وای کرد بینەر بۆلای خۆی بەند بکاتء خولیای بەردەوامی ببینینی لا دروست بکا…
ئەتوانم بڵێم (درامای سۆما) سەرکەوتوو بوو وای لەبینەر کرد توشی تێڕامان ببێء لەبەرامبەر دیمەنە پڕ لە ئازارەکانی, وای کرد بەردەوام لە بیرکردنەوەدا بژین (سۆما ) ڕێزو سۆمای بۆ چاوی بینەر گەراندەوەو شکۆی بۆ بیرو بۆچوونی کۆمەڵگەی کوردی دایەوە, ئەم درامایە کاری تەواوی کرد بۆ ئاشتبوونەوەی بینەر, ئەوەی پێ وتین کە ئێمە میللەتێکین دەتوانین کاری جوان بکەین ئەگەر بیەڵنء زەمینە لەبار بێ…
ئەگەر کارێکی تر لەم درامایە جوانتر نەبینم ئەوا پێویستە مەرگی ناوەختە ڕابگەیەنم بەرامبەر بە بەڵێن دان بە عەقڵء ھزرم, پێم وایە کاتێ دەرھێنەر ئەگەڕێ بەدوای درامایەکدا دەبێ پلانێکی داریژراوی بۆ سەرلەبەری نوسینەکە ھەبێ (روانین)ء روئیای خۆی کە بەچ شێوەیەک کاربکاو ستایلی خۆی دیاری بکا من ئەمەم بەدی کرد لە دەستپێکی دراما ھەتا کۆتایی ..
ھەموو ئەو وشە ساردو سڕو مردووانە لە کاری نواندنەوە لەلایەن ئەکتەرەوە دەگەیەنرێتە بینەرو نواندنیش کۆڵەکەیەکی سەرەکی سەرکەوتنی دراماکەی لەخۆگرتبوو بەگشتی, جگە لە کاری تەکنیکی کە چەندین بیروبۆچونی تازەو ئەزموونی نوێی ھێنابوە ئاراوە بەراستی ھونەر پێویستی بە جورئەتە ئەتوانم بڵێم (درامای سۆما ) جورئەتی کرد بڵێ ئەگەر دەرگاکان کراوە نەبن ئەوا پەنجەرەکان ئاوەڵان (فوئاد جەلال ) بەدرامای سۆما زیندووبونەوەی درامای کوردی پێ راگەیاندین توانی رۆح و ھێز بۆ دراما بگەرێنێتەوە (درامای سۆما ) تەحەدای ئەو بارە ناھەموارەی ئەمرۆی ھەریمی کوردستانی کرد کە لە چەندین قەیرانەوە ئاڵاوە توانی جارێکی تر لەو پەڵە ھەورە رەشە بمانھێنێتە دەرەوە بەرەو ئاسۆیەکی روون بڕوانین دەستخۆشی بۆ مەستی فیلمء پاشان بۆ کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس ھیوادارم ھەمیشە دەرگا واڵابن بۆ خزمەت کردنی ھونەری کوردی بە تایبەت دراما .