مه‌نووچێهر جیهانی ـ داوه‌ره‌کانی به‌شی کێبڕکێی نێونه‌ته‌وه‌یی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران ناسێندران.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، “کریستۆف گیرات” Krzysztof Gierat له پۆڵه‌ندا، “ویرجیل ویدریش” Virgil Widrich له نه‌مسا، “تام پاڵمه‌ن” Thom Palmen له سوید، “ساری ولانێن” Sari Volanen له فینلاند، “میک هه‌نیگن” Mick Hannigan له ئیرله‌ندا، “پێر فیکسه” Per Fikse له نه‌رویژ و “مێهرداد ئوسکوویی” Mehrdad Oskouei له ئێران وه‌کوو 7 داوه‌ری به‌شی کێبڕکێی نێونه‌ته‌وه‌یی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران ناسێندران.
کریستۆف گیرات
“کریستۆف گیرات” کارناسی فیلمی پۆڵه‌ندا و ده‌رچووی زانستگای Jagiellonian یه. ئه‌و که له رێکخراوه‌ی هونه‌ری ئه‌کادیمیای زانستهکانی پۆڵه‌ندا له وه‌رشه‌و وانه‌ی خوێندووه، جێگری پێشووی شاره‌وانی کراکۆف، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی فیلمی ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تیی پۆڵه‌ندا، سکرتێری گشتیی ئه‌نجومه‌نی فیلمی پۆڵه‌ندا و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فیلمی ئه‌ورووپا و پۆڵه‌ندایه. گیرات که وانه‌بێژی زانستگای ئه‌کادیمیای کراکۆف و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی داوه‌رانی چه‌ندین فێستیڤاڵی جۆراوجۆره، له ساڵی 2000 به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵ، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی فیلم و به‌رهه‌مهێنه‌ری فێستیڤاڵی فیلمی “کراکۆف” و بڕه‌وپێده‌ری به‌ڵگه‌فیلمی پۆڵه‌ندا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا بووه.
ویرجیل ویدریش
“ویرجیل ویدریش” به‌رهه‌مهێنه‌ری هونه‌ری بواره‌کانی نوێی چه‌ند ره‌هه‌ندی راگه‌یاندن و فیلم، له‌دایکبووی ساڵی 1967 له شاری زاڵتس بۆرگ له وڵاتی نه‌مسایه. ئه‌و یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌ره‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شکۆی چه‌ند ره‌هه‌ندی راگه‌یاندنی Checkpointmedia GmbH، مامۆستای زانستگای هونه‌ر و زانستهکانی زانکۆی هونه‌ره‌کانی به‌کارهاتووی ڤیه‌ن و خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی Virgil Widrich Film- und Multimediaproductions G.m.b.H یه. یه‌که‌مین فیلمی درێژی ویدریش “رووناکتر له مانگ”ـه و “فرۆشگه‌ی کۆپی” نازناوی کورته فیلمی ئه‌و، 37 خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌رگرتووه و ناوزه‌دی ئۆسکار بووه. فیلمی “خێرا” له ویرجیل ویدریش له ساڵی 2003ی زایینی له فێستیڤاڵی کان نمایش کرا و تا ئێستا 36 خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه. دوایین فیلمی درێژی ئه‌و “شه‌وی 1000 کاتژمێره”یه و له ساڵی 2018ی زایینی ئه‌و یه‌که‌مین کلیپ و موزیک ڤیدیۆی خۆی به ناونیشانی Nena & Dave Stewart: Be my Rebel ده‌رهێنانی بۆ کرد. ویرجیل ویدریش له شاری ڤیه‌ن ده‌ژی.
تام پاڵمه‌ن
“تام پاڵمه‌ن” یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی “ئۆمه ئا”ی سوید له درێژایی ساڵه‌کانی 1986 تا 2007ی زایینی‌دا بووه. ئه‌و وه‌کوو داوه‌ر بۆ فێستیڤاڵه‌کانی جۆراوجۆری سینه‌مایی له‌وانه؛ به‌رلین، سۆفیه، رێگنربۆرگ، کۆتبووس، کۆرک، تامپره، هامبۆرگ و هتد بانگهێشت کراوه. پاڵمه‌ن له‌و کاته‌ی ئێستادا ناساندن و هه‌ڵبژاردنی فیلم بۆ فێستیڤاڵه جۆراوجۆره‌کان ئه‌نجام ده‌دات، وێڕای ئه‌وه‌ی که له پۆستی به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌ماشدا چالاکی ده‌کات. ئه‌و له مانگی ئه‌پرێڵی 2017ی زایینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێکاری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی هانچێنگ جینژێن له وڵاتی چین له ئه‌ستۆی دایه، یه‌که‌مین کورته فیلمی تام پاڵمه‌ن وه‌کوو به‌رهه‌مهێنه‌ر به ناوی In the Theme له ده‌رهێنانی Olga Popova له رووسیا له ساڵی 2018 له فێستیڤاڵی فیلمی به‌رلین هه‌ڵبژێردرا و توانی خه‌ڵات به‌ده‌ست بهێنێت. ئه‌و وه‌کوو راهێنه‌ری خولقاندنی بیرۆکه‌ی ئهنیماتۆرهکان له VAF چالاکی ده‌کات و هه‌روه‌ها رێنوێنی زۆربه‌ی پڕۆژه‌کانی کورته فیلم له ژانره جۆراوجۆره‌کاندایه. پاڵمه‌ن چه‌ندین خوێندنه‌وه‌ی له مێژووی هونه‌ر، مێژووی چێ‌کردنی بیرۆکه و کۆمه‌ڵناسیدا هه‌بووه و دامه‌زرێنه‌ری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی Umea له ساڵی 1986ی زایینی‌دا بووه. له پێشێنه و ئه‌زموونه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و ده‌توانرێ به سه‌رۆکایه‌تی نووسینگه‌ی هاوده‌نگیی فێستیڤاڵه‌کانی فیلمی ئه‌ورووپی له ساڵه‌کانی 2002 تا 2004 و 2006 تا 2007ی زایینی، ئه‌ندامێتی خاوه‌ن ده‌نگدان له ئه‌کادیمیای فیلمی ئه‌ورووپا و به‌رهه‌مهێنانی 100 کورته فیلم و
3 فیلمی درێژ له ساڵی 2007ی زایینی‌دا ئاماژه‌ی پێ بدرێت.
ساری ولانێن
“ساری ولانێن” سه‌رنووسه‌ری کورته فیلم و به‌ڵگه‌فیلم له YLE به‌شکۆی بڵاوکه‌ره‌وه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی فینلانده. ئه‌و زیاتر له سی ساڵ له‌وه پێش کاری خۆی له ته‌له‌ڤیزیۆندا ده‌ست پێکردووه و له‌و کاته‌ی ئێستادا له دێپاڕتمانی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی YLE که فیلمه‌کان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ره سه‌ربه‌خۆکان و سینه‌ماکارانی فینلاند دێنێته به‌رهه‌م، چالاکی ده‌کات. ولانێن به‌رپرسی به‌شی کورته فیلم و فیلمی به‌ڵگه‌یی New Cinema له که‌ناڵی YLE TEEMA یه. ئه‌و که خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆسی هونه‌ره، وێڕای خوێندنه‌وه‌کانی فیلم له فینلاند، له ساڵی 1999 له خولی فێرکاریی EAVE، له ساڵی 2006 له EURODOC و SOURCE 2 و هه‌روه‌ها له فێرکاریی راهێنه‌ری فیلمی به‌ڵگه‌یی له ساڵی 2008ی زایینی‌دا به‌شداری کردووه.
میک هه‌نیگن
“میک هه‌نیگن” له کاتی دامه‌زراندنی یانه‌ی فیلمی Triskel له شاری Cork له ساڵی 1986ی زایینی، له فێستیڤاڵی فیلم‌دا خه‌ریکی چالاکییه. ئه‌و له ساڵی 1987 وه‌کوو ده‌بیری فێستیڤاڵی فیلمی کۆرک ده‌ستنیشان کرا و چه‌ندین ساڵ له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه. هه‌نیگن وه‌کوو ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما له ناوه‌ندی فیلمی ئیرله‌ندا خزمه‌تی کردووه و پاشان سینه‌مای کینۆ ئاڕتاس که ماوه‌ی 13 ساڵ خه‌ریکه چالاکی ده‌کات، دامه‌زراندووه. ئه‌و هۆگرییه‌کی تایبه‌تی به کورته فیلم هه‌یه و له زۆربه‌ی فێستیڤاڵه‌کاندا به‌شداری کردووه. میک هه‌نیگن له ساڵی 2005 یه‌ک سه‌مپۆزیۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی وه‌ڕێخست و کورته فیلمی وه‌کوو هونه‌رێکی دیار و جیاواز له‌به‌ر چاو گرت. ئه‌و له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فیدراسیۆمی ئه‌نجومه‌نه‌کانی فیلمی ئیرله‌ندا خه‌ریکه کار ده‌کات و له‌و کاته‌ی ئێستادا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلم و سه‌رۆکی ناوه‌ندی ئه‌ده‌بی مۆنستره. هه‌نیگن ئێستاکه وه‌کوو ده‌بیری فێستیڤاڵی فیلمی IndieCork که له‌و کاته‌ی ئێستادا گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵی کورته فیلم له وڵاتی ئیرله‌ندایه، چالاکی ده‌کات. ئه‌م فێستیڤاڵه له ساڵی 2013ی زایینی دامه‌زراوه و میک هه‌نگین یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌ره‌کانی فێستیڤاڵ بووه.
پێر فیکسه
“پێر فیکسه” له‌دایکبووی ساڵی 1965ی زایینی له نه‌رویژه. ئه‌و له ساڵی 1999 تا ئێستا ده‌بیری فێستیڤاڵی کورته فیلمی مینیمالێن له ترۆندهایمه. ئه‌م فێستیڤاڵه تا ئێستا 30 خولی تێپه‌ڕاندووه، که له‌م خوله‌یدا 250 فیلمی له ماوه‌ی 6 رۆژدا نمایش کردووه. فیکسه که خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له زانستگای زانست و ته‌کنه‌لۆژیای نه‌رویژه تا ئێستا چه‌ندین کورته فیلمی چێکردووه و چه‌ندین وتاریشی سه‌باره‌ت به فیلم له راگه‌یاندنه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی و نه‌رویژیدا چاپ و بڵاو کردۆته‌وه، ئه‌و هه‌روه‌ها وه‌کوو به‌ڕێوه‌به‌ری په‌ره‌پێدانی نه‌رمه‌واڵه له به‌شی که‌رتی تایبه‌تدا چالاکی ده‌کات.
مێهرداد ئوسکوویی
“مێهرداد ئوسکوویی” سینه‌ماکار، به‌رهه‌مهێنه‌ر، لێکۆڵه‌ر و فۆتۆگرافه‌ر و ده‌رچووی ده‌رهێنانی سینه‌ما له کۆلێژی سینه‌ما و شانۆی زانستگای هونه‌ری تارانه. ئه‌و له ساڵی 2010ی زایینی توانی نازناوی که‌سایه‌تی فه‌رهه‌نگیی ساڵی جیهان له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی فه‌رهه‌نگی “پره‌نس کڵاوس”ی هۆڵه‌ندا به‌ده‌ست بهێنێت. ئوسکوویی نازناوی باشترین سینه‌ماکاری به‌ڵگه‌یی ساڵی 2016ی جیهانی له فێستیڤاڵی ترۆفاڵسی ئه‌مریکا بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه. ئه‌م هونه‌رمه‌نده له مانگی مارسی 2006 تا مارسی 2010ی زایینی بۆ ماوه‌ی دوو خولی دوو ساڵه ئه‌ندامێتی کۆمیته‌ی پسپۆڕانه‌ی سینه‌مای به‌ڵگه‌یی فه‌رهه‌نگستانی هونه‌ری ئێرانی له ئه‌ستۆدا بوو. ئوسکوویی له زیاتر له سه‌د فێستیڤاڵی پڕبایخی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی داوه‌ری بووه، ئه‌و هه‌روه‌ها وه‌کوو باڵیۆزی فه‌رهه‌نگی به‌شی مرۆڤدۆستانه‌ی رێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتووه‌کان (UCHA) چالاکی ده‌کات. ئه‌ندامێتی له “ئه‌نجومه‌نی سینه‌ماکارانی به‌ڵگه‌یی ئه‌ورووپا (EDN)”، “ئه‌نجومه‌نی سینه‌ماکارانی به‌ڵگه‌یی جیهان (IDA)”، ده‌سته‌ی پسپۆڕانه‌ی فیلمی به‌ڵگه‌یی “فه‌رهه‌نگستانی هونه‌ر”، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری “ئه‌نجومه‌نی کورته فیلمی ئێران”، “ئه‌نجومه‌نی سینه‌ماکارانی به‌ڵگه‌یی ئێران”، “ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی وێنه‌گرانی فۆتۆگرافه‌ری ئێران”، “ئه‌نجومه‌نی فۆتۆگرافه‌ره‌کانی چاپه‌مه‌نی و رۆژنامه‌کان” و وانه‌بێژیی فیلم چێ‌کردنی به‌ڵگه‌یی له چالاکییه‌کانی دیکه‌ی ئه‌وه.
فیلمه به‌ڵگه‌ییه‌کانی “خه‌ونه‌کانی به‌ره‌به‌یان” (2015)، “دوایین رۆژه‌کانی زستان” (2011)، “رۆژه‌کانی بێ رۆژژمێر” (2007)، “لووت به شێوازی ئێرانی” (2005)، مریه‌می جزیره‌ی دوورگه‌ی هه‌نگام (2005)، له پشت نیقاب (2004)، بێوه پیاو (2002)، روو له جێگایه‌کی دوور (2001)، رۆژگیران 2000، ماڵی دایکم زه‌لکاو (1999)، هه‌روه‌ها کورته فیلمه چیرۆکییه‌کانی “قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی حاجی باشی” (1998)، “له‌و به‌هه‌شته‌ی که دێین” (1997)، سنوور (1996)، له مێژووی ئه‌ودا (1989)، “له‌دایکبوونێکی دیکه” (1988) له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌ون.
ئوسکوویی چه‌ندین خه‌ڵاتی پڕبایخی وه‌کوو ته‌ندیس و خه‌ڵاتی شه‌سته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی لهدهن (BFI)، خه‌ڵاتی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له شه‌ست و پێنجه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی به‌رلین، ته‌ندیسی فێستیڤاڵی ئیدفای هۆڵه‌ندا، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی ده‌سته‌ی داوه‌ران له نۆزده‌هه‌مین فێستیڤاڵی “فوول فرهێم”ی ئه‌مریکا، ته‌ندیسی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی هات داکسی که‌نه‌دا، ته‌ندیسی هه‌ژدیهای زێڕینی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی کارکۆفی پۆڵه‌ندا، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی فێستیڤاڵی مۆنیخی ئه‌ڵمانیا، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فێستیڤاڵی به‌ڵگه‌یی مۆنتراڵی که‌نه‌دای به‌ده‌ستهێناوه و وه‌رگرتنی زیاتر له سه‌د خه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی له کارنامه‌ی خۆیدا هه‌یه.