مه‌نووچێهر جیهانی ـ “داریووش مێهرجوویی” ده‌رهێنه‌ری ناسراوی سینه‌مای ئێران له په‌یامێکدا به بۆنه‌ی ده‌ستپێکردنی کاره‌کانی سیویهکهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان، ئه‌م رووداوه‌ی له بواری نمایش کردنی کورته فیلمه‌کاندا، به چالاک و زیندوو زانی و رایگه‌یاند: پێم خۆشه دیسان له سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا فیلم دروست بکه‌م، به‌ڵام تا ئێستا هه‌لێک نه‌ڕه‌خساوه.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سیویهکهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، “داریووش مێهرجوویی” Dariush Mehrjui نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری به‌ئه‌زموونی سینه‌مای ئێران به بیانووی ده‌ستپێکردنی کاره‌کانی سیویهکهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان به‌م رووداوه نێونه‌ته‌وه‌ییه په‌یامیدا. له ده‌قی ئه‌م په‌یامه‌دا که له کتێبی پێداچوونه‌وه‌ی 30 ساڵ سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا چاپ کراوه، هاتووه:
“پێشینه‌ی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ له ئێران بۆ چه‌ند ده‌یه له‌وه پێش ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌ڵبه‌ت به سه‌رده‌می چالاکیی بنکه‌ی هزریی بارهێنانی منداڵان و مێرمنداڵان، یه‌کێک له‌و رێکخراوانه‌ی که له ساڵانی به‌ر له شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه، له‌م بواره‌دا فیلمی به‌رهه‌م هێناوه و له سه‌ره‌تاکانی دامه‌زراندنیدا، به‌رهه‌م گه‌لێکی زۆر باشی ئاراسته کردووه. سینه‌ماکارانێکی زۆر بۆ ئه‌و بنکه‌یه فیلمیان دورست کردووه و ئه‌م رێکخراوه‌یه له‌و ساڵانه‌دا یه‌کجار پڕ له جووڵه و چالاکی بووه و له بواری چاپ کردنی کتێبه‌کانی منداڵان، فیلمه سینه‌ماییه‌کانی تایبه‌ت به‌م گروپه‌ی ته‌مه‌ن، هه‌روه‌ها چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی کاسێتی موزیکه‌کانی منداڵان هه‌نگاوگه‌لێکی فه‌رهه‌نگیی باشی هه‌بووه. له راستیدا، سینه‌ماکارانێکی به‌رجه‌سته‌ی وه‌کوو کۆچکردووی هه‌رده‌م له‌یاد “عه‌باس کیارۆسته‌می” له ناو دڵی بنکه‌وه هه‌ڵستاون و به یارمه‌تی ئه‌م رێکخراوه‌یه، توانیویانه به‌رهه‌مه درێژه‌کانی خۆیان چێ بکه‌ن. من کاره‌که‌م به سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ ده‌ست پێنه‌کرد، به‌ڵام له ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای دوای شۆڕشی ئێران، فیلمێکم بۆ ئه‌و بنکه‌یه ئاماده کرد که له دوای 5 ساڵ له فێستیڤاڵی
فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان نمایش کرا؛ له ساڵی 1985ی زایینی رێکه‌وتی 1364ی هه‌تاوی.
له‌و خوله‌دا، فیستیڤاڵی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان، وه‌کوو به‌شێک له فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر ده‌هاته ئه‌ژماردن و له دوای پێنج، شه‌ش خولی به‌ڕێوه‌چوونی به شێوه‌یه‌کی جودا و سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه‌چوو. به‌رهه‌مه‌که‌ی من “ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی که ده‌چووین” بوو؛ ئه‌و فیلمه‌ی که به‌رده‌نگی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو و به دواکه‌وتنێکی چه‌ند ساڵه نمایش کرا. به پێی چیرۆکی “حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی قوتابخانه‌ی عه‌دڵی ئافاق”.
دواتر له بواری منداڵ و مێرمنداڵدا فیلمێکی دیکه‌م به ناوی “شیرهک” به‌رهه‌مهێنا که له فێستیڤاڵی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان به‌شداری کرد. ده‌بێ بڵێم ئه‌م فێستیڤاڵه رێگایه‌کی باشه بۆ سینه‌ماکاران. پێم خۆشه دیسان له بواری سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا فیلم دروست بکه‌م، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ل و ده‌رفه‌تێک نه‌ڕه‌خساوه.
ئێستا سیسته‌می سینه‌مای هونه‌ری و فێستیڤاڵی به نسیبه‌ت ساڵه‌کانی به‌ر له شۆڕش گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵام هه‌ر ده‌ڵێی سینه‌مای هونه‌ری حه‌شار دراوه و له جیاتی ئه‌و فیلم گه‌لی خافڵێنه‌ر به‌رهه‌م دێت. له‌م نێوه‌نده‌دا فێستیڤاڵی منداڵان و مێرمنداڵان له بواری نمایش کردنی کورته فیلمه‌کاندا چالاکه و به‌رهه‌م گه‌لێکی باش له وڵاتانی بیانی نمایش ده‌کات. چۆنییه‌تی نمایش کردنی به‌رهه‌مه‌کانی به‌شداربوو باش و رێکوپێکه و هه‌روه‌ها له حاڵی پێشکه‌وتن دان؛ هیوا ده‌خوازم که هه‌ر به‌م جۆره درێژه‌ی پێ بده‌ن و باشتر بن.”