هۆمەر نۆریاویی
ڕۆژێک ته‌نیا
ڕێبواری ڕێگای سووتان بووم،
مه‌لێکی ڕه‌نجه‌ڕۆی شاخ و به‌ندیی ده‌واری گریان بووم.
ڕێگام بڕی، که‌لار گه‌ڕام،
گۆپکه‌ی ده‌رکرد
زاری هۆنراوه‌ی به‌ستراوم،
هاته به‌رهه‌م چڵی دره‌ختی تاساوم.
زۆر شتم دی،ده‌مێک ڕامام،
به‌ڵام به‌ژنی لاوازی
داربه‌ڕووی لاپاڵێکی نیشتمانم که‌وته به‌رچاو.
بێ پێشه‌کی خۆم تێکه‌ڵ کرد
به لق لقی به‌ساڵاچووی
ئه‌و شاداره،
پڕ ئازاره،
دڵ نازاره.
سه‌وزه گه‌ڵای فرمێسکی ڕشت،
خۆم ڕانه‌گرت،پرسیارم کرد:
ئه‌رێ هۆ مه‌شخه‌ڵی بریان،
سه‌رچاوه‌که‌ی سۆزی کوێستان،
کام ته‌وری دژ، چاوی تاوان
بۆتی هانی به‌رگی خه‌زان؟!
داربه‌ڕوو وا هاته وه‌ڵام:
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی
هه‌واری سووتان و گریان،
خاک و خۆڵی گوند به گوند
و
شار به شاری نیشتمانی به‌رده‌باران،
بوو به کێڵگه و گڵکۆی یاران.
په‌ڕم نه‌ما، سووتام،برژام
بۆیه وه‌ها کز ئه‌نوێنێ،
لق و باڵام، لق و باڵام.
سه‌رنجێک: تەمەنی ئه‌م هۆنراوهیە دەگەڕێتەوە بۆ پتر لە 30 لهمهوپێش که به‌دیار مه‌زاری کۆرپه‌له‌یه‌کی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌وه نووسراوه. ئه‌م تابلۆیه، یه‌کێکه له به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانی شێوه‌کاری ناوداری کورد “ڕێبوار سه‌عید” که گوزارشت له هێمای “هه‌ڵه‌بجه” و تاوانه دژه مرۆیی و دڵههژێنهکهی ڕژێمی له‌ناوچووی به‌عسی سه‌ددام ده‌کات.