خەڵاتی باشترین فیلمی بڵندی سینەمایی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی دیجیتاڵی ھێندستان، بەخشرایە فیلمی” کوێستانی قەندیل”
فیلمی سینەمایی “کوێستانی قەندیل” لە دوانزەھمین بەشداری خۆیدا لە فستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکان ، لە بەشی کێبەرکێی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دیجیتاڵی ھێندستان خەڵاتی باشترین فیلمی وەرگرت.
لەم فستیڤاڵەدا، سەدوسی فیلم لە ٥٥ ووڵاتی دونیا و لە چەند بەشی جیاوازدا نمایش کران .
فیلمی کوێستانی قەندیل، لە دەرھێنانی تەھا کەریمی و بەرھەمی وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان-بەرێوەبەرایەتی سینەمای سلێمانی ،باسی چوارنەتەوەی کورد و تورک و عەرەب و فارس دەکات کە بە درێژایی دەیان ساڵ لە کوێستانی قەندیل بەر یەک دەکەون. بە چوار زمان قسە ئەکەن و بە یەک زمان ئەگرین و رەنج ئەبینن،وەک یەک ھیلاکن،وەک یەک ماندوون و … بە یەک زمان فرمێسک ئەرێژن!
شانۆکاری ناسراوی کورد، دکتۆر قوتبەدین سادقی،سترانبێژی باکووری کوردستان جومەرد قارەمان و گۆرانیبێژ عەینەدین مەریوانی،شێوەکاری عەرەب خاتوو لەمیاحسێن و ئەکتەری میوان کامەران رەووف ،کەمال جەلال قادر و چەندین ئەکتەری کورد و تورک و فارس و عەرەب لەم فیلمەدا بەشداریان کردوە.
شایانی باسە پێشتر “کوێستانی قەندیل” لە پانزەھەمین فستیچاڵی نێودەولەتی فیلمی “ئۆرێنس” لە ووڵاتی ئیسپانیا خەڵاتی باشترین سیناریۆی وەرگرتبوو.
ستافی فیلم:
وێنەگر: کەیوان یوسفی دەنگ: تاھیر پێشەوایی
مۆنتاژ: محەمەد رەزا وەتەندوست مۆسیقا: فەردین خەلعەتبەری
دەنگدانەر: حسێن مەھدەوی فۆتۆ: ئەوین شەریفی،ئۆمێد کەریمی
بەرێوەبەری بەرھەم: عەبدورەحمان محەمەد
بەرھەمھێنەر: وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان-بەرێوەبەرایەتی سینەمای سلێمانی
بڵاوکەرەوە: کۆمپانیای ستاک فیلمی سنە _ ستار چەمەنی گوڵ
http://www.pinkvilla.com/news/bollywood/٢٠٦٢٩٣/iraqi-indian-films-win-awards-film-fest