ڕۆما / ی‌و بی ئه‌ی: دادگای ئیتالیا خۆنهشۆرینی پیاوێک به‌ر له داوای سه‌ر جێیی له خێزانه‌که‌ی به ده‌ستدرێژی سێکسی وه‌سف کرد و سزای زیندانی به‌سه‌ر دا سه‌پاند.
ده‌زگای هه‌واڵی ئیتالی ( ئانسا ) ڕایگه‌یاند که شوانێک له خه‌ڵکی شاری ( سقڵیه)یه له ته‌مه‌نی ٥١ ساڵی دا ڕاهاتوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ر له له‌وه‌ڕگای مه‌ڕه‌کانی گه‌ڕایه‌وه ده‌ست به‌جێ داوای سه‌رجێیی له هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کات به‌ر له‌وه‌ی که خۆی بشۆرێت.
ئه‌و دۆکیومێنتانه‌ی که له‌به‌ر ده‌می دادوه‌ردان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که شوانه‌که له کاتی جووت بوون دا ده‌سته‌کانی هاوسه‌ره‌که‌ی له دواوه به‌ستۆته‌وه و ڕازی نه‌بووه که داواکاریه‌که‌ی به جێ بێنێت که خۆشۆرینیهتی.
دادوه‌ر ووتی که ( جووت بوونه‌که‌ی له ڕێگای به کار هێنانی هێزه‌وه بوه بۆیه به ده‌ست دڕێژی داده‌ندرێت) بۆیه دادوه‌ر به زیندانی کردنی بۆ ماوه‌ی ٩ ساڵ له ساڵی ٢٠٠٩ حوکمی به‌سه‌ر دا به هۆی ئه‌و ناڕه‌حه‌تیه‌ی که هاوسه‌ره‌که‌ی به ده‌ستیه‌وه بینی بووی له ساڵی ١٩٩٢ ه‌وه تا ساڵی ٢٠٠٦ ، به‌ڵام دادگای پێداچوونه‌وه سزاکه‌ی سووک کرد بۆ دوو ساڵ زیندانی.