خه‌تای خۆم بوو؛ كه‌یه‌كه‌م ئه‌لبوومی كورده-ى گۆرانیبێژه، (7) گۆرانی به‌ناوه‌كانی (غه‌ریبـی، دابڕان، خه‌تای خۆم بوو، چۆن بتبه‌خشم، گوڵم سه‌فه‌ر ئه‌مترسێنێ، هه‌بوو نه‌بوو، چۆن دڵم دێت) له‌خۆگرتووه، كه له‌تێكستی زیاد ئه‌سعه‌د، جه‌بار حه‌بیب، هێمن شێخ عومه‌ر، شالاوء ئاوازی گۆرانییهكانییهكانیش (4)یان هى هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌دو (3)یان له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند رۆژ كه‌ریم-ه‌وه دانراون و دابه‌شكردنی موزیكیش له‌لایه‌ن بژار دیلان، دیده‌ن، سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی، گۆران كامیل، رۆژ كه‌ریم ئه‌نجامدراوه.
ئه‌م به‌رهه‌مه له‌چه‌ند ستۆدیۆیه‌كی جیاواز له‌ولاتی سوید تۆماركراوه و ماستیرینگ-یشى له‌ولاتی نه‌رویج له‌ستۆدیۆی لیڤینگ رووم كراوه. هه‌روه‌ك (4) گۆرانیان كلیپكراوه، كه دوو گۆرانیان به‌ناوه‌كانی دابڕان و غه‌ریبـی بلاوكراوه‌ته‌وه.