توانا ته‌ها: خزمه‌تگوزاریی به‌رده‌وام، كۆمه‌ڵگه‌ی نۆژهنكراوی فول مواسه‌فاتی نیشته‌جێبون، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به باشترین شێوه بنییات نراوه، وه‌ك هه‌مووتان ده‌زانن دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس كۆمه‌ڵێك گوند له‌كوردستان بنیاتنران، گوند گه‌ڵێك به‌شێوه‌ی گوندی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و گوندی ئیتاڵی و فه‌ره‌نسی تا سویدی و ئه‌مریكی له‌شاره‌كانی كوردستان، له‌پاڵ كۆمه‌ڵێك واتا‌و سیمای دیكه‌دا، تا ئه‌و ئاسته‌ی توانای راكردنیشی هه‌یه له‌خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی خه‌ڵك واتا هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و تاریكستانه‌و بێ كارهبابیهی خه‌ڵك تێیدایه، كه‌چی به‌رپرسانی ئێمه له‌كۆڕو كۆبهوونهوهكان به‌پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێم ده‌یشوبهێنن و به‌خۆشحاڵیه‌وه باسی ده‌كه‌ن و به‌چاوی میلله‌تی ده‌ده‌نه‌وه، به‌رپرسان له‌بری ئه‌وه‌ی له‌دروستكردنی ئه‌م هه‌موو ڤێلایانه بكۆڵێته‌وه قسه‌ی له‌سه‌ربكات و بیكه‌ن به‌خه‌مێكی گه‌وره نه‌وه‌ك هه‌ر ئاوڕ لهدیاریدهكه نه‌داته‌وه به‌ڵكو به‌شانازی و پێشكه‌وتن باسی لێوه‌ده‌كه‌ن.
له‌هه‌مووشی سه‌مه‌ره‌تر ده‌یكه‌ن بهریكلامو هه‌ست به‌وه‌ناكه‌ن كه ده‌رئه‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر لێی وردبینه‌وه، قسه‌و باسی ئه‌وان ته‌نیا كهرستهیهكن بۆ پێكه‌نین و باسكردنیان جگه لهنوكتهی نووسن شتێكی ئه‌وتۆی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت سوودی هه‌بێت و له‌سه‌ر بوه‌ستینه‌وه.
له‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌به‌رو باسانه به‌رده‌وام باس له‌وه‌ده‌كرێت، باڵه‌خانه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه خزمه‌تگوزاریی به‌رده‌وام هه‌یه واتا بنكه‌ی تهندروستیو قوتابخانه‌و ئاو و كاره‌بای بهردهوامو ژینگه‌ی ته‌ندروست. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م چه‌ند دێره بوه‌ستینه‌وه واده‌ر ده‌كه‌وێت به‌خه‌یاڵی به‌رپرسانمان ئه‌مه پێشكه‌وتنه، به‌ڵام ئه‌مه له‌راستیدا پێشكه‌وتن نیه‌و به‌ڵكو دژه پێشكه‌وتنێكی كوشنده‌یه، بۆ هه‌ر یه‌ك له‌لایه‌نی ژینگه ته‌ندروستی شاره‌وانی بۆ حكومه‌ت ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی وڵات، چونكه له‌بینینی ئه‌م ده‌سته‌واژانه كه به‌رپرسان بهپێشكهوتنهكان له‌كاتی هه‌ڵبژاردن و كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌كان ناوی ده‌به‌ن به‌رده‌وام ده‌رده‌كه‌ویت كه له‌و وڵاته‌دا، ده‌سته‌به‌ركردنی كاره‌باو ئاو كارێكه نزیكه‌و مه‌حاڵه، له‌كاتێكدا مافی هه‌موومانه ئاو كاره‌بای به‌رده‌واممان هه‌بێت خزمه‌تگوزاری و ژیانی باشمان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت.
به‌ڵام ئه‌م ریكلامكردنانه پێمان ده‌ڵێت كاره‌باو ئاو له‌و وڵاته‌دا چ واتایه‌كیان هه‌یه‌و ده‌سته‌به‌ر كردنیان چه‌نده سه‌ختن، باشه حه‌قی خۆیه‌تی بپرسین بۆ له‌وه‌ێ كاره‌باو ئاوی به‌رده‌وام هه‌بێت؟ ئایا له‌به‌شه‌كانی دیكه‌ی شاره‌كانی كوردستان بۆ ئاو‌و كاره‌با نییه؟ ئه‌گه‌ر نه‌بێت هۆكاری نه‌بونه‌كه‌ی چیه؟ كێن ئه‌وانه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه بنیات ده‌نێن؟ ئایا حكومه‌ت ئه‌م كاره ده‌كات یاخود كۆمپانیای ئه‌هلی. ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ده‌ی كات بۆ تا ئێستا میلله‌ت به‌ده‌ست نه‌بوونی خانوو ده‌ناڵێنێت؟ ئه‌گه‌ر كۆمپانیای ئه‌هلیش ئه‌مه‌ده‌كات ئه‌ی بۆچی بۆسه‌رجه‌م شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه فه‌راهه‌م ناكات، بۆچی شاره‌كان له‌قه‌یرانی كه‌م ئاویو تاریكستانی رزگار ناكه‌ن؟ بۆچی تا ئێستا ئه‌مه‌یان نه‌كردوه‌و نه‌یان كردوه به‌خه‌مێكی گه‌وره‌و له‌خۆیان بارنهكردوه، ئایا هه‌موو ئه‌م قسانه واله مرۆڤ ناكه‌ن به‌تاسه‌وه له‌راستی ئه‌م نیشتیمانه رابمێنێتو بپرسێت خزمه‌تگوزاری به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات، ئه‌رێ سامانی له‌بن نه‌هاتووی كوردستان به‌ره‌و كوێ ده‌روات، هاوڵاتیان له‌كوێی پلانه‌كانی دهوڵهتو حكومه‌تدان؟ باشه خزمه‌تگوزاری به‌رده‌وام هه‌بێت كه‌واته خزمه‌تگوزاری پچرپچریش هه‌یه؟
ئه‌م قسانه‌ی سه‌ره‌وه پێمان ده‌ڵێن لهستوونه هه‌ره گرنگه‌كانی ژیان، ئاوهدانیو ده‌وڵه‌تداری، كه گرنگترینیان وزه، خزمه‌تگوزاری و دڵنیاین له‌و وڵاته‌دا بۆ زۆرینه ئاماده‌نیه و هه‌مووكه‌س پێی ناگات. ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌بوو له نیشانه دوور نه‌كه‌وێته‌وه بۆ ته‌نیا جارێكیش بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت نیشانه‌ی مه‌به‌ست بپێكێت، كه‌چی تا ئێستا نه‌یتوانیه‌وه شتێكی سه‌ره‌نجراكێش بكات بۆ ئه‌وه‌ی دڵی خه‌ڵكی پێخۆش بكات دیاره له‌م بواره‌ش كۆڵه‌وارو هه‌م نیشان نهشكێنیشه. ئه‌گه‌ر به‌رپرسێك نه‌توانێت شرۆڤه‌ی روونكردنه‌وه‌ی راست‌و سه‌ره‌نجراكێش پێشكه‌ش بكات دیاره له‌بواری قسه‌كردندا كۆڵهوارهو هه‌تا ماویشه نیشان نه‌شكێن ده‌بێت. كه‌سێكیش وابێت هه‌ناسه‌ی خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵگه توند ده‌كات و یه‌كێك له‌ده‌روازه گه‌وره‌كانی كاركردن داده‌خات.
ئەم وتارە لە رۆژنامەی هاوڵاتی بڵاو بۆتەوە