زانا دزەیی: دەرھێنەر ناسر حەسەن کە نازناوی (شێخی درامای کوردی) پێبەخشراوە، لەم بارودۆخەی ھونەری لەکوردستان نیگەرانە و راگەیاند، ئەگەر بارودۆخەکە بەرەو باشتربوون نەڕوات پەنا بۆ پیشەی تر دەبات، “وەکو شوفێری تاکسی یاخود خەت”.
ناسر حەسەن لە لێداونێکیدا بۆ (سڤیل) ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە چوار مانگە چووی وەرنەگرتووە و نەبوونی کاری ھونەریش لەکوردستان وایکردووە ھونەرمەندان ھەست بەبێزاری و نیگەرانی بکەن، ھەروەھا گوتیشی “ماوەی چوار مانگە خانەنشین کراوم و وەک فەرمانبەر، ھەروەھا راوێژکاریم لە وەزارەتی رۆشنبیری نەماوە، کەجی نە مووچەی خانەنشینی و نە مووچەی فەرمانبەریم وەرنەگرتووە، بیر لەوە دەکەمەوە پیشەی دیکە بکەم، لەم کاتەش ھیچ پیشەی تر نییە جگە لە شوفێری خەت و لەکاری شو فێری تاکسی!”.