خانمە ھونەرمەندی کوردستانی باکور جانێ پێی وایە، ھەموو ئافرەتێک لەلایەن پیاوەوە رووبەرووی توندوتیژی دەبێتەوە، “بەڵام من لەو ژنانەم ئەوە لەپیاو قبوڵ ناکەم”.
جانێ، ھەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان لەلێدوانێکیدا رایگەیاند “ھەموو ژنێک لەلایەن پیاوانەوە ھەوڵدەدرێ جۆرێک لەتوندوتیژیان بەرامبەر بکرێ، وەکو ئەوەی بگوترێ ئەوە پیاوە و ئەویش ژنە، توندوتیژی ھەر لێدوان نییە، بەڵکو جۆری قسەکردن و ھەڵسوکەوتی ناڕێک بەرامبەر بەژن توندوتیژییە، کەم و زۆریش ئەوەش لەسەر ژن دەکەوێتەوە، من لەو جۆرە ژنانەم ئەو شتانە لەپیاو قبوڵ ناکەم، چونکە من مرۆڤم”.
زانا دڵشاد دزەیی