حه‌په‌سان له‌توانای خۆڕسک و سروشتی به‌هره‌داری منداڵه چاوگه‌شه‌کانی به‌شداری به‌رنامه‌ی هونه‌ری ( تۆ نمونه‌ی ) له‌که‌ناڵی سه‌ته‌لایتی کۆڕه‌ک تیڤی چاوکێشه هه‌روه‌ها ماندوونه‌ناسی و هه‌وڵی دڵسۆزانه‌یه بۆ له‌بێژینگ دان ، په‌روه‌رده‌کردن و پێشخستنی به‌هره سه‌ره‌تاییه‌کان له‌گه‌ڵ خۆشکاتی بۆ به‌شداربوو تا بینه‌ران شایسته‌ی ڕێز و پێزانینه ، له‌دوای به‌ڵامێک هه‌وێنی ده‌ربڕینی هه‌ندێ ڕاو سه‌رنجه ده‌کرێ چاوپێداخشانێکی بۆ بکرێ به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ .
زۆر زه‌قه هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی هه‌یه لهبگۆی وشه هانده‌ر و شایسته‌کان که به‌ئه‌نجامی چه‌وتڕه‌وی ده‌ربڕینه‌کان ده‌ژمێردرێ وه‌ک ده‌ڵێن: تۆ نمونه‌ی یان به‌کۆی به‌شداربووانه‌وه هاوار ده‌که‌ن چه‌ندباره ده‌یڵێنه‌وه: نمونه‌ی ، نمونه‌ی … ده‌کرێ نمونه به‌رامبه‌ری وشه‌ی ( میثال ) ی زمانی عه‌ره‌بی بێ به‌ڵام گه‌ر مه‌به‌ست لێ ی به‌شتێک بڵێن: ( میثالی ) واتاکه‌ی له‌کوردی ده‌بێته نمونه‌یی تایبه‌تمه‌ندیه‌تی زیاتره ده‌کاته دواپله‌ی باشتر و ههرباشی یه . بۆ هاندان و زیاتر ده‌رخستی به‌هره‌وه‌ری له‌به‌رنامه‌که‌دا پیتی ( ی ) په‌یوه‌ندی کۆتایی قوت نه‌درێ ڕاستتره بڵێن: ( تۆ نمونه‌یی یان دووباره‌ی: نمونه‌یی ، نمونه‌یی ) وه‌ک خوێندکاری نمونه‌یی ، دایکی نمونه‌یی … تاد ، هه‌روه‌ک ده‌شێ وشه‌ی تر له‌بری به‌کاربێ وه‌ک: ناوازه‌ی ، شایسته‌ی یا داهێنانی فه‌نتازیا و جوانکاریه‌کی تر. هه‌روه‌ها وشه‌ی نمونه لهزاراوه یا ڕسته‌کانی شه‌ڕ و شۆڕکردن به‌واتای دهمههێرشی جوێندان بۆشکان و ناوزهندکردن به‌کاردێ هه‌ر تۆنی ده‌ربڕینه‌که‌ی گه‌ر به‌یه‌کێ بڵێ ی : نمونه ـ هه‌ی نمونه ـ ده‌ڵێ ی نمونه‌ی ـ تۆ نمونه‌ی بۆ ناشیرین کردنه شه‌ڕانگێزی یه . ئه‌گه‌ر له‌وێدا مه‌به‌ست لێ ی هه‌ر لایه‌نێکی ئه‌رێنی یا نه‌رێنی بێ واتا حه‌قیقی و مه‌جازیه‌کان تێکه‌ڵ ده‌کا . وشه‌ی نمونه لهگۆتن و نوسینی کوردی‌دا نیشاندانه ، سه‌لمێنه‌ری به‌ڵگه‌یی هه‌ڵبژێردراوی ناو کۆمه‌ڵێکه بۆ بینین یا ده‌رخستنی تایبه‌تمه‌ندیه‌کان له‌باشی و خراپه ، خۆ کوردیش له‌په‌نده‌کانی ده‌ڵێ: مشتێ نمونه‌ی خهرواڵێکه . به‌ڵام که بۆ مرۆڤ به‌کاردێ واتایه‌کی دووفاقی هه‌یه . له‌سایه‌ی ڕاستیه‌کدا واتای وشه و به‌کارهێنانی له‌جێ ی خۆی ئه‌رکێکی ویژدانی و ئاکاریه بهرپرسیاریهتیشه گه‌ر له‌هه‌ر چاوگێکی ڕاگه‌یاندن بڵاوبکرێته‌وه چونکه ناڕاسته‌وخۆ ده‌بێته پیاده‌ی چه‌وتڕه‌وی هه‌ڵه‌کاری ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه ڕوونه‌دا پێویستی بهڕاگۆڕکێ و پرسی شاره‌زایان هه‌یه هه‌رگیز نابێ بهحهلهمشایی له‌ڕاگه‌یاندنی واکراوه وشه‌کان به‌کاربهێندرێن . وێڕای ئه‌وانه‌ش دانی ناو یا ناسناوی وه‌ک هونه‌رمه‌ند به‌لێکدانه‌وه‌ی زانستی پیشه‌گه‌ریانه به‌که‌سانێکی به‌هره‌دار له‌هه‌ر ئاستێکی تهمهندابن هه‌روا کارێکی سه‌رپێ ی و ئاسان نی یه ، پێداچوونه‌وه‌ی ورد و هۆشیاری ده‌وێ . خۆ هه‌موو به‌رنامه‌کانی له‌وجۆره وه‌ک کوردستار ، ستۆدیۆی ئه‌ستێران ، جیهانی به‌هره‌وه‌ران پاڵاوتگه‌ی ده‌نگه شیرین و خۆشه‌کان بوون هه‌موو که‌سێکیش بۆی هه‌یه خۆی تاقی بکاته‌وه به‌ڵام مه‌رج نی یه ئه‌وه‌ی لاساکار و به‌هره‌مه‌نده هونه‌رمه‌ندبێ !
دڵشاد تاقانه