ماوه‌یه‌که کێشمه کێشمی گۆرانی سه‌ر ستایلی ته‌ڕه‌ب و لایه‌نه نێگه‌تیڤ و پۆزه‌تیڤه‌کانی بۆ سه‌ر موزیکی کوردی له میدیا کوردیه‌کاندا چه‌ندین بابه‌تی هه‌مه‌جۆری لێکه‌وتۆته‌وه هه‌روه‌ها ده‌رزێکی گه‌وره‌شی خستۆته نێوان هونه‌رمه‌ندان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وه‌لات و کردوونی به دوو لایه‌ن. لایه‌نێک که‌وتۆته کارکردن له‌سه‌ر ئه‌م ستایله و تا ئێستاش چه‌ند به‌رهه‌مێکیان لێ بڵاوکراوه‌ته‌وه و هه‌ندێکی تریش به‌ڕێوه‌یه، لایه‌نه‌که‌ی تریش به هه‌موو جۆرێک دژی ئه‌م ستایله‌ن.
ئه‌وانه‌ی پێشتریش دژی بوون و ئێستا نه‌رمی ده‌نوێنن تووشی ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆر بوونه‌ته‌وه و تا گه‌یشتۆته ئه‌م ڕاده‌یه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ندێک له‌م هونه‌رمه‌ندانه به ته‌واوه‌تی بپچڕێت دوای ئه‌وه‌ی به ئاشکرا له تیڤیه کوردیه‌کان به‌رگریان له‌م ستایله کرد. ئێستاش هه‌ندێک هونه‌رمه‌ندی تر که به‌رهه‌مه‌کانیان ده‌که‌وێته خانه‌ی تهرهبهوه دوو دڵن له بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان.