ماوه‌یه‌که ڕۆژانه ریکلامێکی زۆر بۆ هاتنی گۆرانی بێژی تورکی بــه ڕه‌گه‌ز کورد ئیبراهیم تاتلیس ده‌کرێت بـــــــــــۆ شاری هه‌ولێر ، لـــــــــــــــــه که‌ناڵه ئاسمانیه کوردیه‌کان { که‌ناڵ 4 و کۆڕه‌ک } جا ئایا مه‌به‌ست له‌م ریکلامه هونه‌ریه یا بازرگانی ،، بێگومانم له‌وه‌ی هاتن و سه‌ردانی ئه‌م جاره‌ی ئه‌م گۆرانی بێژه بۆ سازدانی کۆنسێرت نه‌بوو ، ته‌نها وه‌ک خاوه‌ن کۆمپانیایه‌کی بازرگانی هاتبوو بۆ پایته‌ختی هه‌رێمی کوردوستان بــــــــــــــه مه‌به‌ستی دروستکردنی یه‌که‌یه‌کی نیشته‌جێ به ناوی ده‌شتی بــه‌هه‌شت ،
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌م ریکلامه له‌و کاته‌وه ڕۆژانه چه‌نده‌ها جار دووباره ده‌بێته‌وه لــــــه ماوه‌ی په‌خش کردنی ڕۆژانه‌ی ئه‌م که‌ناڵانه ، وه‌ک لای هه‌موان ئاشکرایه ئیبراهیم تاتلیس گۆرانی بێژێکی بــــــــــه ناوبانگی تورکیایه و به ڕه‌گه‌زیش کورده به‌ڵام هه‌میشه به زمانی خۆی حاشای لـــه‌وه کردوه که کورد بێت و له‌وانه‌یه کۆمه‌ڵێک هۆکارێشی هه‌بێ ، به‌ڵگه‌ی زۆریش هــــــه‌یه که تاتلیس کورده‌و خه‌ڵکی شاری ئورفه‌یه که یه‌کێکه لــــــــــــــــــــــــــــهو شارانه‌ی باکۆر که دانیشتوانه‌که‌ی زۆربه‌یان کوردن و به یه‌کێک لـــــــــــــــه شاره کوردیه‌کانی تورکیا هه‌ژمار ده‌کرێت هه‌روه‌ها ئیبراهیم لـــــــــــــــه بونه کوردیه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌شداری کردوه وه‌ک ئاهه‌نگی یادی ساڵیادی نه‌ورۆز له ( ئامه‌د ) کــــه به شاری دیاربه‌کر ناو ده‌برێت ، له‌سه‌ر شانۆ چه‌نده‌ها گۆرانی کوردی پێشکه‌ش کردوه بۆ ئه‌م بۆنانه ئه‌مه جگــــــه له‌وه‌ی چه‌ن کلیپێکی گۆرانی به زمانی کوردی هه‌یه که له تهلهفیزونهکــــــــانهوه په‌خش ده‌کرێت ، هه‌موو ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی کورد بوونی تاتلیس ده‌سه‌لمێنن ، چه‌ن ساڵیک لــــــــــــــــــــهمهو پێشتر ئیبراهیم هاته کوردوستان بۆ سازدانی کۆنسێرت لـــه هه‌وڵیر و سلێمانی و چه‌ن شۆێنێکی تر ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو له کۆنسیرتهکانیدا هۆکه‌شی ئاخاوتنه‌که‌ی بوو لــــه شاری هه‌ولێر که حاشای کورد بوونی کردبوو ، ئه‌مه وای کرد که کۆنسێرته‌که‌ی سهرکـــهوتوو نه‌بێت و خه‌ڵک زۆر به که‌می چونه ئاهه‌نگه‌که‌ی و ته‌نها بۆ یه‌ک جار کۆنسێرتی سازدا لــه شاری هه‌ولێر بێ ئه‌وه‌ی بچێته هیچ شۆێنیکی تر و کت و پڕ گه‌ڕایه‌وه تورکیا ئـه‌مه‌ش نیشانه‌ی سهرنــــــهکهوتنی سه‌ردانی و کۆنسێرته‌که‌ی بـــــــــــــــــوو ، به‌ڵام هاتنی ئــــــه‌م جاره‌یان جیاواز تره و له شۆنێک به زمانی کوردی قسه ده‌کات و ئه‌وانه‌ی لهگهڵیشدان زیاتریان کوردن ، ئـــــــــــهوهی لێره‌دا ده‌مه‌وێ باسی لێوه بکه‌م پێشان دانی ریکلامهکهیه به به‌رده‌وامی له‌م که‌ناڵه ئاسمانیانه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی به وردی سه‌یری ئه‌و چرکانه کرابێت که وێنه‌ی ( تاتلیس ) ی تێدا گیراوه بۆ ڕێکخستنی ریکلامــــــهکه ، له بینراوێکی تردا ئیبراهیم له گه‌ڵ که‌سانێک کۆبونه‌وه ده‌کات به مه‌به‌ستی ئیمزا کردنی گریبه‌ستی دروستکردنی شاری به‌هه‌شت ، گه‌ر به وردی سه‌یری شۆێنه‌که بکه‌ین له پشته‌وه تابلۆیه‌ک هه‌ڵواسراوه کـــــه وێنه‌ی ( ئه‌تاتورک ) ی سه‌رکرده‌ی تورکه له ساڵانی پاش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و له دوای لـه ناو بردنی په‌یمانی سیڤه‌ر و دروست بوونی ده‌وڵه‌تی عیلمانی تورک و پشتگیری کردنی لـــــه لایه‌ن ده‌وڵه‌ته کۆنالیسته‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه چی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کوردا هێنا لــــــــــه باکور ، دڕنده‌ترین شاڵاوی جینۆساید و ئه‌نفال و قڕکردن و زینده به چاڵکردنی په‌یڕه‌و کرد دژ بــــــــــــه سه‌دان هـــــــــــهزار ڕۆڵه‌ی کوردوستانی باکور ، کورد له باکوری کوردوستان ڕوو به ڕووی ڕاگوستن و ده‌ربه‌ده‌ری بوو لــــــــــــه خاکی باو و باپیرانی خۆی له سه‌ر ده‌ستی ئــــه‌م دیکتاتۆره و تا ئێستاش به‌رده‌وامه ، لێره‌دا ده‌مه‌وێ بپرسم ئایا ده‌رخستنی وێنه‌ی ئه‌م دیکتاتۆره چی ده‌به‌خشی چ په‌یوه‌ندیه‌کی به ڕیکلامی پڕۆژه‌یه‌کی بازرگانیه‌وه هه‌یه و به چ پێواندگهیـــهک ته‌فسیر ده‌کرێ ، یا پــاساوێکه بۆ رازیکردنی تاتلیس و به‌رپرسانی تورکیا یا بۆ ڕاکێشانی سۆز و ڕازیبوونی شۆڤێنستانی تورک کــــه به بیری ڕه‌گه‌ز پهرستانهو تۆڵه سه‌ندنه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌کــه‌ن ، به‌ڵگه‌شمان بۆ کرده‌وه و بیری ڕه‌گه‌ز په‌رستانه‌یان هێرشه ناڕه‌واکه بوو که لـــــــهم ڕۆژانه‌دا کردیانه سه‌ر که‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌داری کورد( ئه‌حمه‌د تورک) له پێناوی چیدا له که‌ناڵه ئاسمانیه کوردیـــــــــــــــهکانی هه‌رێمی کوردوستان ریکلامێکی له‌و جۆره پیشان بدرێت کـــه که‌سانێکی هه‌ڵپه‌رست له پێناوی سودی خۆیاندا به‌کاری بهێنن ، نه‌ته‌وه‌یه‌کی زیاتر له30 ملێون مرۆڤ تا ئێستاش زمـــــــــــــــــــانی خۆی لێ قه‌ده‌غه کرابێت و یاساخ بێت پێبدۆێ
مافهکــانی لێ زه‌وت کرابێت ، تا ئێستاش دان به بوونی دا نه‌نرێت وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک و به تورکی شاخاوی ناو ببرێت و بـــــه زمانی ئاگر و ئاسن وه‌ڵامی داواکاریکانیان بدرێته‌وه ، کردنه‌وه به‌ڕووی کۆمپانیا جیهانیهکان هـهنگاوێکی زۆر گرنگه‌و سودی گه‌وره‌ی هـــــــــــــهیه بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه چون و پێشکه‌وتنی وڵات و ئاوه‌دانی ، هــــــــــــهرێمی کوردوستانیش چه‌ندان ساڵه ئه‌م سیسته‌مه‌ی په‌یڕه‌و کردوه لـــــــــهم بواره‌دا پێشکه‌وتنێکی مه‌زنی به خۆوه دیوه ، بـــــــــــــــه تایبه‌تی له که‌رتی دروست کردنی ته‌لار و ئاپارتمان و یــــهکهی نیشه‌جێبوون و بواره‌کانی تردا و به‌سه‌دان کۆمپانیا ڕویان له باشور کردوه‌و هـــــــــــــــهموو که‌سێکیش ده‌ستخۆشی له‌م پێشکه‌وتنه به‌ر چاوه ده‌کات ، هه‌ر چه‌نده پشکی گـــــــــــــهورهی پڕۆژه‌کانیش به‌ر کۆمپانیاکانی تورکیا که‌وتون و جیبه‌جێ ده‌که‌ن و به‌ڕیوه‌ی ده‌به‌ن به تایبه‌تی له بواری کــــــــــــهرتی نیشته‌جێبوندا ، هاتنی ئه‌م جاره‌ی هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بیژ ئیبراهیم تاتلیسیش بۆ ئــه‌م مه‌به‌سته‌یه ، گرنگیدان به بڵاوکردنه‌وه‌ی ریکلام مافێکی ئاساییه هه‌م بۆ که‌ناڵه‌کان هه‌م بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ناوبانگی کۆمپانیاکه‌و چۆنیه‌تی پڕۆژه‌کان و کاره‌کانیان به‌ڵام نه‌ک ریکلامـــهکان به‌کار بێت له پێناوی سود و قازانجی که‌سانێکی هه‌ڵپه‌رست بۆ بریندار کردنی هه‌ست و سۆزی نه‌ته‌وه‌یه‌ک که به دریژایی مێژوو ماف خوارو و غه‌در لێکراو بوبێت..!!
ئاسایش عوسمان دانش
18 ی ئه‌پڕیڵی ساڵی 2010 سوید ، بۆرۆس