دوای سەرقاڵبوونی بە سروودێک بۆ پێشمەرگە، هونەرمەند بێلان حەسەن گەرمیانی توانی کارەکانی سروودی (ئێمە پێشمەرگەین) بە کۆتا بهێنێت و بڵاویبکاتەوە.
لە پەیوەندییەکی تایبەت بە سایتی چرا تیڤی سەبارەت بەم کارە هونەرییەیەوەی بێلان چەند لایەنێکی کارەکانی بۆمان خستە ڕوو. لە ڕووی ئاواز و هۆنراوە و ووتن و بەرهەمهێنانی سروودی (ئێمە پێشمەرگەین) بێلان هەر هەمووی بە تەنیا بەرهەم هێناوە. کاری مۆنتاژ لە ئەستۆی دیار مەهدی و ستافێکی لێهاتووی کەناڵی ئێن ئار تی ٢ دەرهێنانی کلیپەکەی بۆ ئەنجام داوە.
ئەوە کاری یەکەم و کۆتای هونەرمەند نابێت بۆ خزمەتکردن بە پێشمەرگە و دۆزی نەتەوەییمان. سروودی (ئێمە پێشمەرگەین) ئێستا لەزۆربەی کەناڵە ئاسمانی و ناوخۆییە کوردییەکان وە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەخش دەکرێت.